تورکیا پاش ڕێفراندۆم چیدی وه‌کوو پێشوو نامێنێته‌وه‌/ هێنری جه‌ی.بارکی*
به‌شی وتار/جیهان- هاووڵاتییانی تورکیا ڕۆژی 16ی ئه‌یپڕیڵ له‌ ڕێفراندۆمێکدا به‌شداری ده‌که‌ن که‌ پاشهاته‌کانی ئه‌و گشتپرسییه‌ زۆر به‌رفراوانتر ده‌بێت له‌ هه‌موو چه‌شنه‌ ڕێفراندۆمێکی تری مێژووی تورکیای مودێڕن. ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا و حزبه‌که‌شی واتا پارتی دادوگه‌شه‌ هاووڵاتییانی تورکیا هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌رێ بده‌ن بۆ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌ش گۆڕانکارییێکه‌ که‌ سیسته‌می حکوومه‌تی تورکیا له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆک کۆماری ده‌گۆڕێت.
ئه‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌ له‌ جیهانی مودێڕندا هاوتای نییه‌. ئه‌و سیسته‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانه‌ر و دادوه‌ری لاواز ده‌کات و له‌ به‌رانبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکار په‌ره‌ پێده‌دات. ئه‌وه‌ش له‌ ده‌ره‌تانه‌کانی شه‌خسی سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت. ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ش ئه‌ردۆغان ده‌بێت که‌ له‌ ساڵی 2003ه‌وه‌ سه‌ره‌تا له‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و پاشانیش سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌.
جێگای سه‌رسووڕمان نابێت که‌ ئه‌و ڕێفراندۆمه‌ دووفاقی و ته‌نگژه‌ی هه‌ره‌زۆری لێبکه‌وێته‌وه.‌ ده‌وڵه‌ت هه‌موو ئیمکاناتی خۆی به‌کارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی خۆی بگه‌یێنێت و ده‌نگی "نا" بێده‌نگ بکات. میدیاکانی تورکیا که‌ 90 له‌سه‌دیان ڕاسته‌وخۆ و یان ناڕاسته‌وخۆ له‌ کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تدایه‌ ترسێندراون. لانیکه‌م 81 ڕۆژنامه‌وان زیندانی کراون. تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش که‌ ته‌نها گۆڕه‌پانی چالاکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ به‌ زۆری کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت. ته‌نانه‌ت یه‌ک توویت به‌تایبه‌ت ئه‌و توویتانه‌ی که‌ تێدا ڕه‌خنه‌ له‌ ئه‌ردۆغان گیرابێت به‌ ئاسانی نووسه‌ری توویته‌که‌ ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌. زۆرینه‌ی ماڵپه‌ڕه‌ ئینتێرنێتیه‌کان قه‌ده‌غه‌کراون و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی دژ به‌ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی بانگه‌شه‌ ده‌که‌ن ده‌ستگیر ده‌کرێن.
گۆڕینی یاسا به‌ ئاشکرا ته‌نها له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ردۆغان داڕێژراوه‌. سه‌رۆک کۆمار هه‌تا ئێستا نه‌ده‌بوو سه‌ر به‌ هیچ حزب و لایه‌نێک بێت ئێستا ده‌توانێت له‌ هه‌مان کاتدا که‌ ئیداره‌ی وڵاتی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ سه‌رکرده‌ی حزبه‌که‌شی بێت. سه‌رۆک کۆمار بۆ خۆی وه‌زیره‌کانی دیاری ده‌کات. ته‌نهاش له‌ به‌رانبه‌ر خۆیدا وڵام ده‌ده‌نه‌وه‌. نه‌ک له‌به‌رانبه‌ر په‌رله‌ماندا. سه‌رۆک کۆمار ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌شی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ یه‌ک یان دوو جێگر و بریکار بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت که‌ ئه‌و جێگرانه‌ش دیسان له‌ به‌رانبه‌ر په‌رله‌ماندا وڵام ناده‌نه‌وه‌. هه‌روه‌هاش سه‌رجه‌م به‌رپرسانی باڵای ئیداری له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ دیاری ده‌کرێن و ناوبراو ئه‌و ده‌ره‌تانه‌شی له‌ به‌رده‌ست دایه‌ که‌ هه‌موو دادوه‌رانی ده‌زگای داد به‌تایبه‌ت دادگه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی، ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڵبژێرێت. چه‌ند لایه‌نی دیکه‌ش به‌ شێوازی شاردراوه‌ له‌و گۆڕانکارییه‌دا هه‌ن. یه‌ک له‌وانه‌ گۆڕینی دوو وشه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌تانه‌کانی "لیژنه‌ی چاودێریی ده‌وڵه‌تی"ه‌. "لیژنه‌ی چاودێریی ده‌وڵه‌تی" دامه‌زراوێکه‌ که‌ چالاکییه‌کانی ده‌وڵه‌تی و که‌رتی تایبه‌ت له‌وان سه‌ندیکاکان، نووسینگه‌ی بازرگانی و یانه‌کانی تۆپی پێی و ڕێکخراوه‌ ناحکوومییه‌کان چاودێری ده‌کات. گۆڕانه‌که‌ ئه‌و ڕێکخراوانه‌ ده‌خاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکاریی لیژنه‌ی چاودێری ده‌وڵه‌تییه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه‌ که‌ سه‌رۆک کۆمار ده‌ره‌تانی زۆری به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌بێت بۆ کۆنتڕۆڵی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
هه‌روه‌هاش ساڵی 2019 ئه‌و کاته‌ی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی جێبه‌جێ بکرێت سه‌رۆک کۆمار زیاتر له‌ دوو خولی 5 ساڵه‌ ناتوانێت له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه‌ به‌ڵام ده‌رچه‌یێک هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ری پێش کۆتایی خۆلی دووهه‌می سه‌رۆک کۆماری به‌ڕێوه‌بچێت بتوانێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری بکات و بۆ خولێکی دیکه‌ش له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر بێت و یاسای بنه‌ڕه‌تیی نوێی په‌سه‌ند بکرێت ئیمکانی ئه‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆمار ده‌دات که‌ بۆ خولی سێهه‌میش خۆی بپاڵێوێت. ئاشکرایه‌ ئه‌ردۆغان له‌ دوو ساڵی دیکه‌وه‌ ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه‌.
ده‌وڵه‌ت به‌ مه‌به‌ستی بێده‌نگ کردنی لایه‌نی دژبه‌ر هه‌موو ئیمکاناته‌که‌ی به‌کار ده‌هێنێت به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ کێبه‌رکێیه‌که‌ زۆر نزیکه‌. ئه‌ردۆغان و ئاک پارتی ده‌سه‌پاچه‌ بوونه‌. ئه‌ردۆ‌غان و لایه‌نگرانیشی، دژبه‌رانی گشتپرسییه‌که‌ به‌ خه‌یانه‌ت تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. یاسای جۆربه‌جۆر ده‌کرێته‌ داره‌ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی مافی بانگه‌شه‌ له‌ ئه‌و سیاسه‌توانانه‌ی دژ به‌ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تین بسێندرێته‌وه‌. ئه‌و کاته‌ی ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌ورووپاییه‌کان پێش به‌ بانگه‌شه‌ی ئاک پارتی ده‌گرن بۆ وه‌رگرتنی پشتیوانی و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌رێ بۆ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌گرن وڵامی ئه‌ردۆغان و لایه‌نگرانی حزبه‌که‌ی ئه‌و لێدوانه‌ توندانه‌ بوو که‌ دژ به‌ هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا ده‌ریان بڕی. ئاک پارتی، ئه‌و دوو وڵاته‌ تۆمه‌تبار ده‌کات به‌ ناسیسم. ئه‌وه‌ش پیشان ده‌دات که‌ حزبی نابراو ئاماده‌یه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌رێ مه‌ترسیی زۆر قبووڵ بکات ته‌نانه‌ت هه‌ڵکردنی ئاگری دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا. ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا درێژه‌ به‌و ڕه‌وته‌ بدات، هیچ هاووڵاتییێکی ئه‌ورووپی له‌ هیچ کوێ دونیادا له‌سه‌ر شه‌قام هه‌ست به‌ ئاسایش ناکات" ئه‌و کاته‌ی هۆڵه‌ندا ئیزنی فڕۆکه‌که‌ی مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆی نه‌دا له‌و وڵاته‌دا بنیشێته‌وه‌ ناوبراو به‌ ده‌سته‌واژه‌ی "پێته‌ختی فاشیزم" ئه‌و وڵاته‌ی به‌سه‌ر کرد. ئه‌و لێدوانانه‌ خه‌ساری قه‌ره‌بوونه‌کراوی دا له‌ په‌یکه‌ره‌ی پێوه‌ندیی درێژخایه‌نی تورکیا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا. زۆر دژواره‌ وێنا بکرێت که‌ ئه‌ورووپییه‌کان چلۆن تورکه‌کان جیدی بگرن.
پاشهاته‌کانی ڕاپرسی بۆ تورکیا به‌ ئاسانی پێشبینی ده‌کرێت: ده‌نگی "نا" ده‌توانێت له‌ خۆیدا ده‌ستپێکێک بێ بۆ خولێک له‌ ناسه‌قامگیری و ناپایایی. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ده‌نگی "ئه‌رێ" سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتخوازی پۆپۆلیستی داده‌مه‌زرێنێت که‌ مه‌ترسیی ڕووخانێکی کاره‌ساتباری لێده‌که‌وێته‌وه‌. هاوشێوه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ی ئێستاکه‌ له‌ ڤێنۆزوئێلا ده‌یبینین به‌و جیاوازییه‌وه‌ که‌ تورکیا زۆر گرینگتره. ئاکامی ڕاپرسییه‌که‌ له‌ هه‌ر دوو حاڵه‌تدا قه‌یرانی به‌دواوه‌ ده‌بێت. ده‌نگی نا سه‌رسووڕمانی ئه‌ردۆغان و ئاک پارتیی لێده‌که‌وێته‌وه‌ و له‌ خۆیدا ئیمکانی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ سه‌رکرده‌یێکی نوێ بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. ده‌نگی ئه‌رێش ته‌نها لێتێگه‌یشتنی ڕاستییه‌که‌ بۆ ماوه‌یێکی زیاتر وه‌دواده‌خات.
هه‌مان سه‌رکرده‌ ئه‌ورووپی ئه‌مریکییانه‌ی ئێستاکه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسه‌ تورکه‌کانه‌وه‌ هێرشیان ده‌کرێته‌سه‌ر له‌و ناسه‌قامگیرییه‌ی ده‌ترسن که‌ له‌ سیسته‌می حکوومه‌تیی نوێیدا دێته‌ئاراوه‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ ژێره‌وه‌ بێده‌نگ لایه‌نگری بردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغانن. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ و ته‌نانه‌ت تورکیاش تووشی سه‌رسووڕمان ببن. ئه‌و تورکانه‌ی هه‌ر کاتێک هه‌ستیان کردبێت یاسای کایه‌که‌ نادادوه‌رانه‌یه‌ یان سه‌رکرده‌کانیان به‌ زۆر و ئه‌سته‌م مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن حه‌زیان له‌ به‌رخۆدان و خۆڕاگری له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌دا نییه‌. ناکرێت دڵنیا بین ئاکامی گشتپرسییه‌که‌ هه‌مان شت ده‌بێت که‌ ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت.
سه‌رچاوه‌: واشنتۆن پۆست
* هێنری جه‌ی بارکی، به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی "ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ووردرۆ ڤیلسۆن" (Woodrow Wilson International Center for Scholars)ه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 71717  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۷  |  کاتژمێر: 9 : 36

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
"دەنگ چەوەیلد تیەی" لە کرماشان ڕوونوێنی کرا
زانکۆی ورمێ و کۆمەڵەی پترۆکیمیای مەهاباد ڕێککەوتننامەیان واژۆ کرد
سوپای تورکیا 171 هێزی سەربازی و ٢١ تۆپی جەنگی ڕەوانەی قەتەر کرد
ئەمریکا هۆشدارییێکی نوێ دەداتە کورد لەسەر ڕیفراندۆم
رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاری کرا
لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەی ئێران لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبینەوە/ لەبارەی گشتپرسییەوە سەردانی تورکیاش دەکەین
نێچیرڤان بارزانی: پارتی داوای کۆبوونەوەی لە گۆڕان کردووە
قاسم شه‌شۆ: چاوه‌ڕوانی‌ فه‌رمانی‌ سه‌رووی‌ خۆمانین تا شه‌نگال له‌ په‌که‌که‌ پاک بکه‌ینه‌وه‌
ئانگێلا مێرکێل لەسەر یەکپارچەیی عێراق جەخت دەکاتەوە
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر: کوردەکان واز لە گشتپرسی بهێنن
هەر کەسێک گرەو لە سەر ململانێی نێو ماڵی کورد بکات لە هەڵەدایە
تەنانەت بیرکردنەوە لە دانوستانی دووبارە لەگەڵ ئەمریکا مەترسیدارە
گرینگترین هەواڵەکانی ڕۆژی چوارشەمە 28ی پووشپەڕ لە تورکیا
ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەکتێبی "دەنگ چەوەیلد تیەی" لەکرماشان بەڕێوە چوو
ئەڵمانیا لە ناڕەزایەتی بە دەستگیرکردنی چالاکوانانی مافی مرۆڤ باڵوێزی تورکیای بانگهێشت کرد
ئیمکانات