دیمانەی باهۆز ئەرداڵ لەگەڵ تەلەفزیۆنی Sterk TV:
مۆدێلی ئەردۆغان بۆ یاسای بنەڕەتیی تورکیا مۆدێلی سەدام حسێن و حوسنی موبارەکە
بەشی تورکیا- باهۆز ئەرداڵ پاش ساڵانێک دووری لە میدیاکان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە گشتپرسییەکەی تورکیا وتی: ئەو مۆدێلەی ئەردۆغان بەنیازە لە ڕێفراندۆمەکەدا پەسەند بکرێت هەمان مۆدێلی حکوومەتی سەدام حسێن و حوسنی موبارەکە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە فورات نیوز، باهۆز ئەرداڵ ئەندامی کۆنسەی ڕێبەرایەتیی پەکەکە و لە فەرماندە گرینگەکانی ئەم گرووپە کە ٩ مانگ و ٥ ڕۆژ پێش ئێستا میدیاکانی تورکیا هەواڵیان لەوە دەدا کە کوژراوە، لە وتووێژێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تەلەفزیۆنی Sterk TVدا دەریبڕی: پەکەکە بەرامبەر بە وتەی سیاسەتوانانی پارتی داد و گەشە کە وتبوویان ئێمە لەناو دەبەن، ئۆپەراسیۆنی ئامەدی ڕێکخست. هێزەکانی پەکەکە لە ڕێگای کەندنی تۆنێلەوە خۆیان گەیاندە ژێر بینای هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و ٢ تۆن مادەی تەقینەوەیان لەوێ تەقاندەوە. جۆری مادەکە و شێوەی ئۆپەراسیۆنەکە بە چەشنێک بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو کە هاووڵاتیانی مەدەنی زیانیان پێنەگات. بێگومان ئەمە شێوازێکی نوێ لە ئۆپەراسیۆنەکانی پەکەکەیە.
ناوبراو ئاماژەی کردە گشتپرسییەکەی تورکیا و ئاشکرای کرد: ئەم گشتپرسییە هەم بۆ کوردەکان و هەم بۆ گەلی تورکیا زۆر گرینگە. دەستووری فاشیستیی ١٢ی سێپتەمبێر یاسایێکی دوور لە دیمۆکراسییە. دەستوورێک کە پارتی داد و گەشە دایڕشتووە لەم دەستوورەی ئێستا خراپترە. ئەگەر ئەم دەستوورە پەسەند بکرێت ئەوا تورکیا دەچێتە ناو داڵانێکی تاریکەوە.
ئەرداڵ جەختیشی کرد: دەوڵەتییەکان کڵاو دەکەنە سەر گەلی تورکیا. ئەم یاسایە هەمان مۆدێلی سەدام حسێن و ڕژێمی بەعسییە. چاو لە مۆدێلی سەدام حسێن بکەن چاک تێدەگەن. دەڵێن ئەم مۆدێلە بۆ سەقام گرتنی تورکیا پێویستە. سەدام حسێنیش لە ماوەی ٢٤ ساڵ حکوومەتی بەعس لە عێراق لە بواری سیاسیدا سەقامگرتوو بوو. پارتەکەی حوسنی موبارەک ٣٠ ساڵ لە میسردا حوکمی کرد بەڵام لە دەرەنجامدا چ ڕووی دا؟ ئەو مۆدێلەی بۆتە نموونە بۆ ئەردۆغان هەمان مۆدێلی سەدام حسێن و حوسنی موبارەکە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 71697  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۶  |  کاتژمێر: 22 : 44

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بێگومانە و تەنیا کاتەکەی نادیارە
وه‌ڵامی وه‌زیری ناوخۆ به‌ ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگۆکانی هه‌ڵبژاردن
18 ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ستگیر کران
باگژە و خۆڵبارین پارێزگای ئیلامی گرتەبەر
له‌ ڕه‌مه‌زاندا چاودێرییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌کانی خوارده‌مه‌نی زیاتر ده‌کرێته‌وه‌
ئه‌مریکا 100 لۆری جیهازاتی سه‌ربازی له‌ نێوان هێزه‌کانی YPGی دابه‌ش کردووه‌
40 میلیارد ڕیاڵ گوژمه‌ بۆ که‌مه‌ربه‌ندیی مه‌ریوان ته‌رخان درا
حکوومەتی تورکیا دەستی کرد بە ڕووخاندنی شاری سوور / پۆلیس هێرش دەکاتە سەر ناڕازیان
گرینگترین ته‌وه‌ری پشکنینی پاڵاوگه‌ی کرماشان نایاسایی بوونی ڕاده‌ست کردنیه‌تی
کاتی کار کردن لە ئیدارەکانی 5 شاری ئیلام دەگۆردرێت
30 هه‌زار خوێندکاری پولی یه‌که‌م له‌ کرماشان ناونووسی ده‌که‌ن
"منداڵانی به‌ڕوو" خەڵاتی‌ فێستیڤاڵی "مێدیا ڤیو"ی مه‌جارستانی مسۆگەر کرد
کوردەکانی سووریا لە ڕەقە ناچنە دەرێ
ڕۆڵی ئیمام شافیعی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری موسڵمانان ڕۆڵێکی کلیدییە
هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە/ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نەکرایە سەر بازگەکانی دەنگدان
ئیمکانات