ئه‌حمه‌د تورک:
که‌سانێک که‌ ئه‌ردۆغانیان خۆش ده‌وێت ده‌بێ به‌ گشتپرسی نا بڵێن/ ده‌سه‌ڵاتی تا ئه‌م ڕاده‌یه،‌ هه‌ر ئینسانێک سه‌رمه‌ست ده‌کات
به‌شی تورکیا- سیاسه‌توانی به‌رجسته‌ی کوردی تورکیا ڕایگه‌یاند: که‌سانێک که‌ ئه‌ردۆغانیان خۆش ده‌وێت ده‌بێ به‌ گشتپرسی نا بڵێن تاکوو پاسه‌وانیی لێبکه‌ن چوونکه‌ ده‌سه‌ڵاتی تا ئه‌م ڕاده‌یه‌ هه‌ر ئینسانێک سه‌رمه‌ست ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی دۆغان، ئه‌حمه‌د تورک سیاسه‌توانی به‌رجسته‌ی کوردی تورکیا و شاره‌وانی له‌سه‌رکارلابراوی ماردین له‌ لێدوانێکدا وێرای ئاماژه‌ به‌ گشتپرسیی 16ی ئه‌یپڕیڵ وتی: ئه‌مه‌ پرسێکی حزبی نییه‌ به‌ڵکوو بابه‌تێکی هاوپه‌یوه‌ند به‌ ویجدانه‌. له‌ ناوخۆی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له‌سه‌دا 70 ئه‌ندامی دژی ڕێفراندۆم هه‌ن. سیاسه‌ته‌کانیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی ئێمه‌ دژایه‌تی ته‌واوی هه‌یه‌. به‌ڵام پرسێکی ویجدانی بوونی هه‌یه‌، گه‌ل موحاسباتی خۆیان ئه‌نجام داوه‌، داهاتووی وڵاتیان له‌به‌رچاو گرتووه‌ و به‌ گشتپرسییه‌که‌ نا ده‌ڵێن.
ئه‌حمه‌د تورک له‌ درێژه‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌ پاره‌یێکی زۆر که‌ لایه‌نی ڕه‌زامه‌ند به‌ گشتپرسی له‌ که‌مپه‌ین و میتینگه‌کانیاندا خه‌رجیان کردووه‌، ڕوونیشی کرده‌وه‌: به‌ پاره‌یێکه‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆل خه‌رج کراوه‌ ده‌توانین ناوچه‌یێک گه‌شه‌پێبده‌ین. ئه‌م پاره‌یه‌ له‌ کوێیه‌وه‌ دێت؟ هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌رێ له‌ ڕێفراندۆم به‌ خه‌رج کردنی ئه‌م پاره‌یه‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ من بۆ خۆم به‌م ڕێفراندۆمه‌ نا بڵێم و دڵنیام که‌ گه‌لیش ئاوه‌ها ڕوانگه‌یێکیان لەبارەی ئەم بابه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌.
ئه‌م سیاسه‌توانه‌ به‌رجسته‌ کورده‌ی تورکیا زیادیشی کرد: من دڵنیام که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ سه‌رکه‌وتنه‌وه‌ کۆتایی پێدێت و ده‌نگێکی نای هاوبه‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ئه‌م نا بۆ داهاتووی تورکیا خه‌یر و به‌ره‌که‌تی ده‌بێت. ته‌نانه‌ت که‌سانێک که‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیایان خۆش ده‌وێت ده‌بێ نا بڵێن. بۆ ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی لێبکه‌ن. چوونکه‌ ئه‌گه‌ر تا ئه‌م ڕاده‌یه‌ ده‌ره‌تان به هه‌ر ئینسانێک بدرێت ئه‌و ئینسانه‌ هه‌رچه‌ند ئینسانێکی چاک بێت سه‌رمه‌ستی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت و ئه‌وه‌جه‌ی ده‌که‌وێته‌ ئه‌وه‌ ده‌ره‌تانه‌کانی به‌کاربهێنێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 71677  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۶  |  کاتژمێر: 12 : 49

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
مۆڵەتی ئەوە بە دەوڵەتی سووریا نادەین هێرش بکاتە سەر هەسەدە
دۆزرانەوەی تەرمێک لە گوندی بۆیکتانی سەقز
Îran: Rapora Wezareta Derve ya Amerîkayê derheqê azadiyên mezhebî li îranê derew e
پاش شکستی داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕێک ده‌خرێته‌وه‌
بە ھیچ شێوەیێک گفتوگۆ لە سەر دوا خستنی ریفراندۆم ناکرێت
ئەمریکا و بارزانی و ڕیفراندۆم/ مەریوان وریا قانیع
Bekir Bozdag: Almanya berevaniya PKK`ê dike
هونه‌رمه‌ندانی کرماشانی له‌ مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌رسباران درۆشانه‌وه‌
ھەر کەسێک لە ناو یەکێتی دژایەتیی ڕیفراندۆم بکات، ڕاستەوخۆ سزا دەدرێ تا ئاستی دەرکردنی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەریتانیا داوا دەکات ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ دوای هەڵبژاردنی عێراق دوا بخرێت
Amerîkayê gotinên berdevkê YPG`ê red kir/Piştî têkçûna DAIŞ`ê em li Sûriyê namînin
سەدرییەکان بۆ وەفدە کوردییەکە: جیابوونەوەی هەر پارچەیێکی عێراق ڕەتدەکەینەوە
پاش شکستی داعش ئەمریکا پشتگیری لە کوردەکان دەوەستێنێت
Li Bokanê Şewat / 300 milyon Tûmen xesaret
پاشهاته‌کانی گشتپرسی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌
ئیمکانات