په‌یامی هه‌ڵبژاردنی ده‌میرتاش له‌ زیندانه‌وه‌:
هاووڵاتییانی ته‌با و ناته‌با هه‌ردووک بۆ ئێمه‌ جێگای ڕێزن
به‌شی تورکیا- ده‌میرتاش له‌ په‌یامێک له‌ زیندانه‌وه‌ جه‌ختی کردووه‌ که‌ هه‌موو خه‌ڵکی تورکیا چ ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌نگی "ئه‌رێنی" به‌ گشتپرسی ده‌ده‌ن و چ ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌نگی "نا" به‌ گشتپرسی ده‌ده‌ن هه‌ردووکیان بۆ ئێمه‌ جێگای ڕێزن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ فورات نیووز، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ په‌یامێکی خۆیدا کە تایبەتە بە باسی ڕێفراندۆمەکەی بەردەم لە تورکیا له‌ زیندانی ئه‌دیرنه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: به‌ هیچ له‌ونێک بیر له‌م بابه‌ته‌ نه‌که‌نه‌وه‌ که‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بچینه‌ سه‌ر سندۆقی ده‌نگدانیش ده‌ره‌نجامه‌که‌ ناگۆڕدرێت. ڕه‌نگه‌ داهاتووی وڵات و کۆمه‌ڵگا ئه‌م ده‌نگانه‌ی ئێوه‌ بێت. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان و له‌ ڕه‌وتی ژماردنی ده‌نگه‌کان ئاماده‌ بن و چاودێری له‌سه‌ر بکه‌ن.
شه‌وی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ده‌ره‌نجامی گشتپرسی هه‌رچی که‌ بێت، هه‌ڵوێستی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ لایه‌نگری له‌ دیموکراسی و یه‌کسانی ده‌که‌ن به‌هێز ده‌بێته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت سه‌رکه‌وتنی "نا" له‌م گشتپرسییه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ کاریگه‌رییێکی زۆر له‌سه‌ر ئاشتی، سه‌قامگیری و برایه‌تی داده‌نێت. هه‌م که‌سانێک که‌ ده‌نگی ئه‌رێ ده‌ده‌ن و هه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌نگی نا ده‌ده‌ن هاووڵاتییان و برایانی ئێمه‌ن که‌ جێگای ڕێزن.
هه‌ڵبه‌ت که‌ ڕه‌وتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان دادپه‌روه‌رانه‌ و یه‌کسان نه‌بووه‌. ته‌نیا هۆکاری زیندانی بوونی ئێمه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ له‌ مه‌یدانی شاره‌کاندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک قسه‌ نه‌که‌ین. ده‌وڵه‌ت له‌ ڕێگای وه‌رگرتنی ده‌نگ بۆ گشتپرسی له‌ هه‌موو ئیمکانات و ئه‌و پاره‌یه‌ که‌ڵکی وه‌رگرتووه ‌که‌ عایدی گه‌له‌که‌یه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 71675  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۶  |  کاتژمێر: 12 : 28

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بێگومانە و تەنیا کاتەکەی نادیارە
وه‌ڵامی وه‌زیری ناوخۆ به‌ ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگۆکانی هه‌ڵبژاردن
18 ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ستگیر کران
باگژە و خۆڵبارین پارێزگای ئیلامی گرتەبەر
له‌ ڕه‌مه‌زاندا چاودێرییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌کانی خوارده‌مه‌نی زیاتر ده‌کرێته‌وه‌
ئه‌مریکا 100 لۆری جیهازاتی سه‌ربازی له‌ نێوان هێزه‌کانی YPGی دابه‌ش کردووه‌
40 میلیارد ڕیاڵ گوژمه‌ بۆ که‌مه‌ربه‌ندیی مه‌ریوان ته‌رخان درا
حکوومەتی تورکیا دەستی کرد بە ڕووخاندنی شاری سوور / پۆلیس هێرش دەکاتە سەر ناڕازیان
گرینگترین ته‌وه‌ری پشکنینی پاڵاوگه‌ی کرماشان نایاسایی بوونی ڕاده‌ست کردنیه‌تی
کاتی کار کردن لە ئیدارەکانی 5 شاری ئیلام دەگۆردرێت
30 هه‌زار خوێندکاری پولی یه‌که‌م له‌ کرماشان ناونووسی ده‌که‌ن
"منداڵانی به‌ڕوو" خەڵاتی‌ فێستیڤاڵی "مێدیا ڤیو"ی مه‌جارستانی مسۆگەر کرد
کوردەکانی سووریا لە ڕەقە ناچنە دەرێ
ڕۆڵی ئیمام شافیعی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری موسڵمانان ڕۆڵێکی کلیدییە
هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە/ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نەکرایە سەر بازگەکانی دەنگدان
ئیمکانات