نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان‏له‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خه‌ندان:
ئەگەر ئیعلانی سەربەخۆیی بکەین دەبێت بەشێوەیێکی‌تر هەڵبژاردن ئەنجام بدەین
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر کەش و هەوای ناوچەکە لەباربێت دوای ریفراندۆم سەربەخۆیی رادەگەیەنن، ئەگەریش ئەو هەنگاوە بنرێت دەبێت بەشێوەیێکی‌تر هەڵبژاردن ئەنجام‌ بدرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس کاکەمین نەجاڕ لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ خەندان، باسی پرسی ریفراندۆم و کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم و چارەنووسی پەیامەکەی بارزانی دەکات، دوای پێکهێنانی وەفدی هاوبەشی پارتی یەکێتی بۆ پرسی ریفراندۆم.
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی کاکه‌مین نه‌جاڕ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی خه‌ندان:
خەندان: دوای قۆناغی سەردانەکانی ئێستا پارتی و یەکێتی بەتایبەتی سەردانەکەی بەغدا بۆ پرسی ریفراندۆم هەنگاوی داهاتوو چیدەبێت؟
کامەمین نەجاڕ: شاندەکە کاری باشیان کردووە، ئەو شاندەی کەسەردانی بەغدای کرد لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و سەرۆکی پەرلەمان و حکوومەت کۆبوونەتەوە، بەسەڕاحەت پێیان وتوون ئێمە دەمانەوێت لەکوردستان ریفراندۆم بکەین و راپرسی بکەین لەناو خەڵکی خۆماندا ئەوەش مافێکی شەرعی و یاساییە، زیانیش بەهیچ کەسێک ناگەیەنین نەدەوڵەتەکانی دراوسێمان نە ناوخۆی عیراق و نە هیچ کەسێکی دیکە.
خەندان: ئەی لەبارەی ئەو وەفدە هاوبەشەی پارتی و یەکێتی کەسەردانی لایەنەکانی کوردستانیان کرد؟
کاکەمین نەجار: ئەو وەفدەی هاوبەشەی پارتی و یەکێتی کەسەردانی لایەنەکانیان کرد بابەتی ریفراندۆمیان لەگەڵ ئەوانیشدا باس‌کردووە، دیارە ئەوانیش هەمووان وەکوو دەڵێن بەسنگێکی فراوان پێشوازیان لێکردووە، ئەوەش جێگەی خۆشحاڵییە بۆ هەموو لایێکمان، ئومێدەوارین هەموو پێکەوە ریفراندۆمێکی سەرکەوتوو لەکوردستاندا ئەنجامبدەین.
خەندان: دوای سەردانەکان کارەکان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم چیدەبێت؟
کاکەمین نەجار: دوای سەردانەکان کۆمیتەیێکی هاوبەش لەهەموو حیزبەکان دروست‌دەکرێت بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکات بۆ ریفراندۆم و ناوی خودای لێبێنین.
خەندان: گۆڕان وەڵامی ئێوەی داوەتەوە کەئامادەنییە لەگەڵ ئەو شاندە هاوبەشە دابنیشێت، ئەوە نابێتە گرفت، چۆن ئەو بابەتە چارەسەردەکرێت؟
کاکەمین نەجار: هیوادارین ئەوانیش لەگەڵ شاندەکە دابنیشن و راوبۆچوونی خۆیان بخەنەڕوو، ئەگەر گلەییان هەبێت گلەیی خۆیان بکەن چوونکە ریفراندۆم بۆ حزبێک نییە، بەڵکوو بۆ خەڵکی کوردستانە، ئەو پڕۆسەیەش پرۆسەیێکی جدی و گرنگە و رەنگە لەسەر حزبێک پڕۆسەکە رانەوستێت لەکۆتاییدا.
خەندان: جارێکی‌تر داوا لەگۆڕان دەکەنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ شاندەکە دابنیشێت؟
کاکەمین نەجار: ئومێدەوارین رەتینەکەنەوە و دابنیشن بۆچوونی خۆیان بڵێن بەشاندەکە، چوونکە ریفراندۆم لەنێوان یەکێتی و پارتی و گۆڕان نییە و پەیوەندیی بەهەموو خەڵکی کوردستانەوە هەیەو پێویستە ئەوانیشی تێدابن.
خەندان: واتە ئەگەر گۆڕان سووربێت لەسەر هەڵوێستی خۆی و لەگەڵ شاندەکە دانەنیشێت کۆمیتەکە کارەکانی خۆی دەکات؟
کاکەمین نەجار: پرسەکە کارێکی نیشتیمانییە و دەبێت بکرێت، بڕیاری لێدراوە و کارێکی جدیشە بەنیسبەت هەموو حزبەکان نەک تەنها بەنیسبەت پارتییەوە، هەر حزبێکیش نەیەوێت بیکات خۆناکرێت ئەو وڵاتە دابنیشێت بەدیار حزبێکەوە، بۆیە دەبێت بکرێت و بۆچوونی خەڵکی کوردستان وەربگیردرێت کەلەسەرووی بۆچوونی هەموو حزبەکانە.
خەندان: دروستبوونی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی قۆناغی دووەمی جێبەجێ‌کردنی پەیامەکەی بارزانییە بۆ چارەسەری کێشە ناوخۆییەکان، کەقۆناغی یەکەم سەردانی لایەنەکان بوو؟
کاکەمین نەجار: شاندەکە باسی ریفراندۆمیان کردووە لەگەڵ لایەنەکان ئەوەش کاری دەوێت و خۆت دەزانیت ئەگەر ریفراندۆم بکرێت و باسی سەربەخۆیی بێتەپێشەوە رەنگە ئەو کێشانەی لەناو حزبەکاندا بوون خۆی لەخۆیدا چارەسەرببێت، چوونکە ئەوکات هەڵبژاردن دەبێت بەشێوازێکی دیکە و موئەسەسات لەهەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردادێت، رەنگە هەندێک گرفت لەو پڕۆسەیەدا خۆی لەخۆیدا چارەسەرببێت.
خەندان: واتا کێشەکانی ئێستای هەرێم لێیدەگەڕێن بۆ دوای بابەتی ریفراندۆم؟
کاکەمین نەجار: واز لەهیچ کێشەیێک ناهێنین بەڵام ئەولەویەت دەدرێت، ئەمڕۆ ئەولەویەت ریفراندۆمەو دواتر ئەولەویەت دەدرێت بەکارەکانی دیکە.
لەگەڕی یەکەم دانیشتنەکان باش بوو سەردانێکی ئاشتەوایی و لێکتێگەیشتن بوو، ئەو سەردانانە وای‌کرد حزبەکان زیاتر بێنەپێش بۆ کۆبوونەوەکان، ئەو جارەش کە شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی سەردانی لایەنەکان دەکەن ئەولەویەتیان داوە بەریفراندۆم.
خەندان: دوو لایەنەسەرەکییەکەی کێشەکان (پارتی، گۆڕان) تاوەکوو ئێستا لەسەر بۆچوونەکانی خۆیان سوورن یاخود نەرمییان نیشان‌داوە؟ 
کاکەمین نەجار: ئێمە جارێ باسی ریفراندۆم دەکەین و سەربەخۆیی رابگەیەنین رەنگە خۆی لەخۆیدا کێشەکان چارەسەربکرێت و یان بەجۆرێکی‌تر پێویستی بەگفتوگۆ هەبێت، بۆیە ئەولەویەت بۆ ریفراندۆمە و ئەگەر ئەم قۆناغە تێپەڕێنین بڕوام وایە کێشەکانی دیکە ئاسان دەبێت بۆ چارەسەرکردن.
خەندان: بۆچوونی لایەنەکان بەگشتی لەسەر پەیامەکەی بارزانی چۆن بوو، هیچ بەربەستێک هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەرێگەی ئەو پەیامەوە؟ 
کاکەمین نەجار: ئەوکاتەیش کە لە گەڕی یەکەمدا سەردانی لایەنەکانمان کرد بۆچوونیان باش بوو، تەنانەت لەسەر ریفراندۆمیش، لەکۆبوونەوەکاندا باسی ریفراندۆم و دۆخی ئابوری و سیاسیی کوردستانمان کرد.
بڕیاربوو گەڕی دووەمیش دەست‌پێبکاتەوە و گفتوگۆکان بەردەوام بن، سەردانەکانیش دەکرێن و دەست‌پێدەکاتەوە بەڵام ئێستا ئەولەویەت دراوه‌ بەریفراندۆم و دواتر بابەتەکانی‌تریش دێنەپێش، بەڵام با ئەو شاندە سەردانی خۆیان تەواوبکەن و کۆمیتەکە کارەکانی خۆی بکات و بڕیار لەریفراندۆم بدرێت ئەوکات گفتوگۆ دیکەش دەکرێت.
خەندان: کارەکانی کۆمیتەکە چۆن و چی دەبێت؟
کاکەمین نەجار: دەبێت کۆمیتەیێکی پسپۆڕ بێت لەبوارەکەدا و لەهەموو لایەنەکان پێکبێت و ئەوان بەرنامە دابنێن بۆ ئامادەکاری بۆ ریفراندۆم، ئومێدەواریشن کارەکان یەک لەدوای یه‌ک بکرێت و راوەستان و موماتەڵەی تێدا نەبێت هەتاوەکوو دەگەینە ئەنجامی کۆتایی.
خەندان: یەکێتی چەند جارێک دووپاتی‌کردووەتەوە کە بۆچوونیان جیاوازە لەسەر کێشەکانی هەرێم لەگەڵ ئێوە، ئەو جیاوازییە چۆن چارەسەردەکەن؟ 
کاکەمین نەجار: بەدڵنیاییەوە بیروبۆچوونی جیاواز هەیە ئەگەرنا کێشەکان نەدەبوو، بەڵام خاڵی هاوبەشمان زۆرە و دەکرێت ئەو خاڵە هاوبەشانە تەبەنی بکەین و خاڵە ناکۆکەکانیش گفتوگۆی لەسەربکەین، هەموو شتێک شایانی چارەسەرکردنە.
خەندان: لەسەر چی بابەتێک لەگەڵ یەکێتیدا ناکۆکیتان هەیە؟
کاکەمین نەجار: رەنگە لەسەر مەسەلەی کاراکردنەوەی پەرلەمان هەندێکی بابەتی دیکە ئەوەش شتێکی ئاساییە، دەکرێت گفتوگۆی لەسەربکەین و چارەسەری وەسەت و سێیەم دروست‌بکەین، خۆ ئەگەر دانیشتن و گفتوگۆکران دەرگا زۆر دەکرێنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
خەندان: دواین کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی کە هەفتەی رابردوو ئەنجام درا، چۆن باسی کاراکردنەوەی پەرلەمان کرا و بەچی میکانیزمێک؟
کاکەمین نەجار: لەو کۆبوونەوانە ئەولەویەت درا بەریفراندۆم، هەربۆیەش وەفدێک دروست‌کرا بۆ سەردانی حزبەکان و وەفدێکیش بۆ سەردانی بەغدا دروست‌کرا و بابەتەکانی دیکە بۆ دوای ریفراندۆم، خۆشتان دەزانن هەڵکردنی ئاڵا لەکەرکوک کێشەی دروستکرد لەنێوان هەرێم و بەغدا یەکێک لەبابەتەکانیش کە باسیان کرد لەبەغدا باس‌کردنی دۆخی کەرکوویش بوو.
خەندان: کەواتا ئەنجامی سەردانەکانی شاندەکە بۆ لای لایەنەکان چی دەبێت؟
کاکەمین نەجار: من بڕوام وایە هەموویان پێشوازیی لێدەکەن و ئومێدەواریشم پڕۆسەکە سەرکەوتوو بێت.
خەندان: لەچەند رۆژی رابردوو تورکیا بەفەرمی دژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان وەستایەوه‌ لەکەرکووک و تەنانەت دژی بابەتی ریفراندۆمیش وەستایەوە، چۆن سەیری ئەو لێدوانە فەرمییانە دەکەن؟
کاکەمین نەجار: ئەوە شتێکی ئاساییە و چاوەڕوان‌کراوبوو، ئەگەربمانەوێت بۆچوونی تورکیا و ئێران و عێراق وەربگرین لەسەر ریفراندۆم رەنگە کەسیان پێیان خۆش نەبێت و موافق نەبن، بەڵام خۆ مافێکی شەرعیی خۆمانە، بۆچی تورک و فارس و عەرەب دەوڵەتی خۆیان هەبێت ئێمە نەمانبێت، ئەگەر ئێمە داوای حەقی خۆمان نەکەین قەد پێمان نادەن ئەگەر پێیان بدایەین لە سەد ساڵی رابردوو ئەو مافەیان پێدەداین، بۆیە پێشبینی ئەوەش دەکەین ئێرانیش لەدژی بوەستێتەوە و لێدوانی خراپیشیان هەبێت، بیریشمان نەچێت تورکیا مەسەلەی ریفراندۆمی لەسەر رێگایە بۆ دەستوور رەنگە هەندێک لەو شتانەی دەیڵێن بۆ راگەیاندن بێت.
خەندان: ئەو پرسانە کار لەپەیوەندیی نێوان هەرێم و تورکیا ناکات؟
کاکەمین نەجار: لەگەڵ تورکیا خاڵی هاوبەشمان زۆرە، یەکێکیان لەو مەسەلانەی ناکۆکین لەگەڵ تورکیا بابەتی ریفراندۆمە، بەڵام خۆ ناکرێت خاڵە هاوبەشەکان لەگەڵ تورکیا تێکبدەین لەسەر خاڵێکی ناکۆک، نەخێر تێکی نادەین و دۆستایەتیی خۆمان بەردەوام دەکەین و دراوسێیەتیشمان باشتر دەکەین، بەڵام ریفراندۆمی خۆشمان دەکەین.
خەندان: ماوەیێک زۆر نەماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان، پێت وایە لەوادەی خۆیدا هەڵبژاردنەکان ئەنجام‌بدرێت؟
کاکەمین نەجار: ئەگەر ریفراندۆم بکەین رەنگە هەڵبژاردنەکان بکەین بەڵام بەشێوازێکی‌تر، بابزانین زرووف چی دێتەپێش، رەنگە ئەو زرووفەی دێتەپێش حوکم بکات، بەرنامەی ریفراندۆمیش وەکوو خۆی دەڕوات نیازیش وایە دوا‌نەخرێت، بەڵام دەبێت کاری بکرێت، دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان پەیوەستە بەریفراندۆمەوە بزانین چەندی کات دەوێت و کەی تەواو دەبێت و ئەو دۆخەی دوای ریفراندۆم دێتە پێش چی دەبێت ئەو دۆخە بڕیار دەدات.
خەندان: کەواتا کێشەکانیش تاوەکوو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی بەردەوام دەبێت؟
کاکەمین نەجار: دوای ریفراندۆم بزانین چی دەبێت، ئاخۆ کێشەکان چارەسەربکەین یاخود هەڵبژاردنێکی نوێ بکەین، رەنگە هەڵبژاردن بکەین کێشەکان چارەسەربێت و حکوومەتێکی نوێ دروست‌بکرێت و خۆی لەخۆیدا گۆڕانکاری و تەوافقاتی‌تر دێتە پێشەوە.
ئەگەر ریفراندۆم بکەین چارەسەری زۆر شت دەکات، ئەگەر کەشوهەوای ناوچەکە باش بوو دوای ریفراندۆم ئیعلانی سەربەخۆیی دەکەین، ئەگەر ئیعلانی سەربەخۆیی بکەین دەبێت بەشێوەیێکی‌تر هەڵبژاردن بکەین و زۆر شت بگۆڕدرێت و موئەسەساتی حکوومەت گۆڕانی بەسەردابێت.
خەندان: گۆڕانکاریە ناوخۆییەکانی پارتی بەکوێ گەیشت؟
کاکەمین نەجار: گۆڕانکارییەکان شوێنی خۆی گرتووە، ئەو هەڤاڵانەی گۆڕانیان ‏بەسەردا هات هەموویان وا ئیش و کاری خۆیان دەکەن و کەوتوونەتە سەر سکەی ‏خۆیان، کە کۆمەڵێک لق و مەکتەبی ناوەند و گۆڕانکاریی تێداکرا.
خەندان: بڕیاریش بوو گۆڕانکاری لەناو حکوومەتیشدا بکرێت ‏چارەنوسی ئەو گۆڕانکارییانە چی لێهات؟
کاکەمین نەجار: ئەو گۆڕانکارییانەش دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا کاری¬تر لە پێشە ‏و ئەولەویەت بۆ کاری¬تر هەیە.
خەندان: دوای کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی یەکێتی و پارتی، جۆرێک ‏لە رێککەوتن هاتووەتە ئاراوە لە نێوان ئەو دوو حزبەدا؟
کاکەمین نەجار:: بابەتەکان زۆرن، هەندێک بابەت هەیە هاوبەشن و لەسەری ‏کۆکین، هەندێکیان لەسەری جیاوازین بەڵام هەردوو لامان موتەفقین لەسەر ‏ریفراندۆم و بۆچوونمان هاوبەشە و بە جیدی کاری لەسەر دەکەین.
خەندان: دەکرێت بڵێین ئێوە و یەکێتی جۆرێک لە رێککەوتنتان هەیە بۆ ‏ئەوەی لە ئایندەدا جارێکی¬تر پێکەوە حکوومەت دروست بکەن؟
کاکەمین نەجار: ئێمە ناڵێین بەتەنها هەردوو لامان حکوومەت دروست دەکەین، ‏بەڵام ئێمە دەڵێین هەردوو لامان دوو هێزی گرنگین و رێککەوتنی نێوانمان زۆر لە ‏کێشەکان چارەسەر دەکات و رێککەوتنی نێوان ئەو دوو حزبە زۆر گرنگە و کارەکان ‏بەڕێوە ناچێت‎.
خەندان: ئێستا ئەو رێککەوتنە هەیە کە باسی دەکەیت؟
کاکەمین نەجار: ئێستا باشە خاڵی هاوبەشمان یەکجار زۆرە و کاریشی لەسەر ‏دەکەین، ئەگەر لە داهاتووش بۆچوونی جیاوازمان هەبێت دەکرێت گفتوگۆی ‏لەسەر بکەین و بگەینە ئەنجام.
 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 71417  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۰  |  کاتژمێر: 15 : 24

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
"دەنگ چەوەیلد تیەی" لە کرماشان ڕوونوێنی کرا
زانکۆی ورمێ و کۆمەڵەی پترۆکیمیای مەهاباد ڕێککەوتننامەیان واژۆ کرد
سوپای تورکیا 171 هێزی سەربازی و ٢١ تۆپی جەنگی ڕەوانەی قەتەر کرد
ئەمریکا هۆشدارییێکی نوێ دەداتە کورد لەسەر ڕیفراندۆم
رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاری کرا
لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەی ئێران لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبینەوە/ لەبارەی گشتپرسییەوە سەردانی تورکیاش دەکەین
نێچیرڤان بارزانی: پارتی داوای کۆبوونەوەی لە گۆڕان کردووە
قاسم شه‌شۆ: چاوه‌ڕوانی‌ فه‌رمانی‌ سه‌رووی‌ خۆمانین تا شه‌نگال له‌ په‌که‌که‌ پاک بکه‌ینه‌وه‌
ئانگێلا مێرکێل لەسەر یەکپارچەیی عێراق جەخت دەکاتەوە
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر: کوردەکان واز لە گشتپرسی بهێنن
هەر کەسێک گرەو لە سەر ململانێی نێو ماڵی کورد بکات لە هەڵەدایە
تەنانەت بیرکردنەوە لە دانوستانی دووبارە لەگەڵ ئەمریکا مەترسیدارە
گرینگترین هەواڵەکانی ڕۆژی چوارشەمە 28ی پووشپەڕ لە تورکیا
ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەکتێبی "دەنگ چەوەیلد تیەی" لەکرماشان بەڕێوە چوو
ئەڵمانیا لە ناڕەزایەتی بە دەستگیرکردنی چالاکوانانی مافی مرۆڤ باڵوێزی تورکیای بانگهێشت کرد
ئیمکانات