نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق:
سیاسەتی سەرۆک پەرلەمانی عێراق هەمبەر بە کەرکووک دوژمنکارانەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حزبی دیموکراتی کوردستان (پارتی) لە پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بە گرتنەبەری سیاسەتی دوژمنکارانە هەمبەر بە کەرکووک تۆمەتبار کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی "صوت العراق"، شاخەوان عەبدوڵڵا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: هەوڵی ئەمدواییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی داگرتنی ئاڵای کوردستان لەسەر باڵاخانە و فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگای کەرکووک، ئاماژەیە بۆ بەردەوامی سیاسەتە دوژمنکارانەکانی سەلیم جەبووری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دژ بەو پارێزگایە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە سەلیم جەبووری هەمبەر بە پرسی گەڕاندنەوەی بنەماڵە کورد و شیعەکان بۆ پارێزگای کەرکووک کە ڕژیمی پێشووی عێراق لە چوارچێوەی گۆڕینی دیموگرافیا و پێکهاتەی حەشیمەتی ئەو پارێزگایە، دەری کردبوون، هەڵوێستێکی نەرێنی و ناکاریگەری هەبووە و زیادیشی کرد: درێژەپێدان و سووربوونی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر سیاسەتی دوورخستنەوە و وەپەراوێزخستنی ئتنیکەکانی دیکە لە پارێزگای کەرکووک بەهۆی ئەوەی کە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک وەکوو یەکێک لە ناوچە کێشەلەسەرەکان هەنگاوێکی یاسایی بووە و پاشهاتی نەرێنی زۆری بە دواوە دەبێت.
ناوبراو جەختی کرد کە ئالای کوردستان لە کەرکووک هەڵکراوە و هیچ بنکە و ناوەندێک بۆی نییە لە سەر باڵاخانە حکومییەکانی ئەو پارێزگای بیهێنێتە خوارەوە.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە ڕاشیگەیاند: ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجومەنێکی سەربەخۆیە و بە گوێرەی یاسای زۆرینە تایبەت بە ناوچە جێ ناکۆک و کێشەلەسەرەکانی ئاماژە پێکراوی "مادەی ١٤٠"ی دەستووری عێراق بڕیار دەدات.

کۆدی بابه‌ت: 71301  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۱۸  |  کاتژمێر: 17 : 14

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پێداگری لە زەرورەتی پەلەکردن لە دۆزینەوەی رێگەچارەی سیاسیی ئیدارەی ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق
سەلاحەدین دەمیرتاش قسەی زۆرە بۆ وتن/ ئەو لە دادگەی داهاتووشیدا باس لە شتی گرینگ دەکات
ئەردۆغان پشتیوانی لە داعش و پێڕەوی لە سیاسەتی تیرۆری کوردەکانی هەرێم و سووریا دەکات
60 لە سەدی شاری تەبقا کەوتۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای دیموکراتیکی سووریا
پەکەکە هۆکاری تەواو کێشەکانی شەنگالە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ئەمریکایی لە پەنای هێزەکانی یەپەگە
یەکێک لە گرینگترین رێگاکان بۆ تۆکمەکردنی ئاسایش و پاراستنی وڵات، بەشداریی بەربڵاو لە هەڵبژاردنەکانە
بەربژێران بەڵێن بدەن کە پشتیوانی لە چینی کەمداهات و لاواز لە یەکەمایەتی دابنێن
3 هەزار و 974 کەسی دیکە له کارمەندانی دەوڵەتیی تورکیا لە سەر کار لابران
قاڵیباف هیچ بەرنامەیێکی بۆ کشانەوە بەقازانجی پاڵێواروەکانی دیکە نییە
رەئیسی، میرسەلم و ڕۆحانی لە کۆمیتەی چاودێری هەڵبژاردن سکاڵایان بەرز کردەوە
ئەگەری بەشداریی پاڵێوراوی کورد لە لیستی ڕیفۆرمخوازانی شۆرای شاری تاران
ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی جەماعەتی گولەن بە لاڕێدا چووە
گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی دانیشتوانی "حەسەناوا"ی سنه له بەردەم شارەوانی
یاری کۆتایی کێبەرکێی گۆڵباڵی نابینایان بە میواندارێتیی بانە بەڕێوەچوو
ئیمکانات