ئایا کورده‌کان ده‌یانه‌وێت که‌رکووک بلکێنن به‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌؟
به‌شی جیهان- گه‌ڵاڵه‌ی گشتپرسی له‌ که‌رکووکدا ده‌توانێت هه‌وڵێک بێت له‌لایه‌ن یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌ به‌غدا بهێنێت که‌ وه‌ڵامی داخوازییه‌کانی ئه‌و حزبه‌ بداته‌وه‌.
کوردپرێس: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک 4ی ئه‌یپڕێڵ ده‌نگی ئه‌رێنی ده‌داته‌ گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ مه‌به‌ستی لکێندرانی به‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا که‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پشتیوانیی ئه‌و کاره‌ ده‌که‌ن ئه‌ندامانی عه‌ره‌ب و تورکه‌مان پشتی ئه‌و کاره‌یان نه‌گرتووه‌ و زۆرینه‌یان ده‌نگدانه‌که‌یان بایکۆت کرد. ئه‌و ده‌نگدانه‌ پاش بڕیاری نه‌جمه‌ددین که‌ریم پارێزگاری که‌رکووک له‌باره‌ی ده‌رکردنی فه‌رمانی هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ پارێزگای که‌رکووک و به‌کارهێنانی زمانی کوردی له‌ ته‌نیشت زمانی عه‌ره‌بیدا وه‌کوو زمانی فه‌رمی ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌نگاوی دواییش بۆ سه‌رکرده‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی به‌غدادا کار ده‌که‌ن و قه‌ناعه‌ت به‌ حکوومه‌تی ناوه‌ندی بهێنن که‌ لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی به‌کار بهێنێت به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که‌ به‌غدا مۆڵه‌تی ئه‌و لیژنه‌یه‌ بدات گشتپرسی به‌ڕێوه‌به‌رێت زۆر لاوازه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوو بدات له‌مپه‌ره‌کانی ئه‌نجامی ئه‌و کاره‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسییه‌که‌ تووشی کێشه‌ ده‌کات.
ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق ئاشکرای ده‌کات ئه‌گه‌ر پارێزگاکان به‌ شێوازی یاسایی خوازیاری به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی بن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رێت به‌ڵام ماده‌ی 140 ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که‌ پێش هه‌موو جۆره‌ گشتپرسییێک ده‌بێت ئامار و سه‌رژمێری ئه‌نجام بدرێت که‌ هه‌ردووک ئه‌و پڕۆسانه‌ له‌ ناوچه‌ی جێناکۆکی عێراقدا کارێکی دژواره‌. به‌غدا ده‌توانێت ئه‌وه‌ وه‌کوو هۆکارێکی عاقڵانه‌ بخاته‌ به‌رده‌ست که‌ زۆرینه‌ی تورکمانه‌کان و عه‌ره‌به‌کانی پارێزگای که‌رکووک هاوڕا نین له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیدا و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ گشتپرسییه‌که‌ به‌ڕێوه‌نابات. پڕۆسه‌یێکی هاوشێوه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ ساڵی 2008 شکستی خوارد و دۆخی یاسایی که‌رکووک له‌و کاته‌وه‌ ناڕوون ماوه‌ته‌وه‌. زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی عێراق ته‌نانه‌ت ئه‌م پاساوه‌ش ده‌هێننه‌وه‌ که‌ ماده‌ی 140 پووچه‌ڵ بۆته‌وه‌.
ده‌بێت ئاواره‌کانی که‌رکووکیش له‌به‌رچاو بگیردرێن. هه‌زاران که‌س له‌ هاووڵاتییانی که‌رکووک به‌ بۆنه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له‌ ماڵه‌کانیان دوور که‌وتوونه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین هه‌زاریش له‌ که‌مپی ئاواره‌کانی پارێزگای که‌رکووکدا نیشته‌جێ کراون. به‌رپرسانی پارێزگاکه‌ش ئه‌و پاساوه‌ دێننه‌ئاراوه‌ که‌ میواندارێتی و پێڕاگه‌یشتن به‌و حه‌شیمه‌ته‌ قورسایی تێچووه‌کانی ئه‌وان له‌باری ماڵییه‌وه‌ زیاد ده‌کات. نه‌جمه‌ددین که‌ریم سه‌ر به‌ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌ به‌ڵام زۆر کات سه‌ربه‌خۆ کار ده‌کات. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ پارتی زۆرینه‌ی ژێرخانه‌کانی نه‌وتی که‌رکووکی له‌ کۆنتڕۆڵدایه‌ له‌ حاڵێکدا که‌ له‌ باری سیاسییه‌وه‌ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆنتڕۆڵی زۆرینه‌ی پارێزگاکه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌ی گشتپرسی ده‌توانێت هه‌وڵێک بێت له‌لایه‌ن یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌ به‌غدا بهێنێت که‌ وه‌ڵامی داخوازییه‌کانی ئه‌و پارته‌ بداته‌وه‌.
له‌ هه‌مان حاڵدا وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به‌ وردی چاودێری ئه‌و ڕووداوانه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ که‌رکووکدا ڕوو ده‌ده‌ن. تورکیا و ئێران نایانه‌وێت داهاتووی ئه‌و پارێزگا نه‌وتخێزه‌ ناڕوون‌تر ببێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌وباره‌وه‌ که‌ ببێته‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی زیاتری کوردستانی عێراقی نیوه‌خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر. بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا پاش دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکه‌مانی عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ 3ی ئه‌یپڕێڵ ڕایگه‌یاند تورکیا گۆڕینی هه‌لومه‌رجی یاسایی که‌رکووک قبووڵ ناکات. ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان 4ی ئه‌یپڕێڵ ڕایگه‌یاند که‌ که‌رکووک ته‌نها شارێکی کوردنشین نییه‌ به‌ڵکوو شارێکی کوردنشین، تورکه‌مان‌نشین و عه‌ره‌ب‌نشینه‌. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش وتبووی که‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان ته‌نگه‌ژه‌کانی که‌رکووک زیاد ده‌کات. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ هه‌ردووک ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ پارێزگای که‌رکووک و له‌ حکوومه‌تی ناوه‌ندیدا کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌موو که‌سێکدا ده‌بێت تاکوو ببنه‌هۆی به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسییه‌که‌.
 
سه‌رچاوه‌: گۆڤاری ستراتفۆر
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 71232  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۱۷  |  کاتژمێر: 8 : 59

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
که‌رکووک تووشی قه‌یرانی سیاسی مه‌که‌ن
دژایه‌تیی گه‌وره‌ترین ئیئتیلافی ئه‌هلی سوننه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ کاری کورده‌کان بۆ دیاری‌کردنی چاره‌نووسی که‌رکووک
ویستی به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێ کار له‌ دژی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک
پرسی پارێزگای که‌رکووک له‌ کۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی ده‌وڵه‌تیی عێراقدا لێکدرایه‌وه‌
مه‌ترسیی شه‌ڕی فیرقه‌یی له‌ که‌رکووک هه‌یه‌
تورکیا بڕیاری به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌ پارێزگای که‌رکووک ئیدانه‌ دەکات
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان به‌ مانای دوژمنی له‌گه‌ڵ کورده‌کان نییه‌
ئامانج له‌ ڕووداوه‌کانی که‌رکووک ئه‌وه‌یه‌ کێشه‌کان بنێرنه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له‌و پارێزگایه‌ په‌سه‌ند ده‌کات
په‌رله‌مانی عێراق مافی لێپێچینه‌وه‌ له‌ پارێزگاری که‌رکووکی هه‌یه‌
سیاسه‌تی تاکه‌حزبی له‌ که‌رکووک قه‌یرانی زیاتر ده‌خولقێنێت
که‌س ناتوانێت ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک بهێنێته‌ خواره‌وه‌
هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک ورووژێنه‌ره‌
پرسی ئاڵا نابێته‌هۆی قه‌یرانی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌
مه‌حاڵه‌ په‌سه‌ندکراوی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ بکرێت
یاسای په‌سه‌ندکراوی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ هاوردنه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک هه‌رگیز جێبه‌جێ نابێت
په‌رله‌مانی عێراق سه‌لاحییه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنی په‌سه‌نده‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک و ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی هه‌یه‌
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌رپرسی هه‌موو ڕووداوه‌کانه‌ له‌ که‌رکووک
هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک شه‌ڕ و تووڕه‌یی به‌دوادا ده‌بێت
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ هه‌موو پێکهاته‌کانی که‌رکووک ده‌کات
هه‌ندێ لایه‌ن ویستی شڵه‌ژاندنی دۆخی نێوان تورکه‌مان و کورده‌کانیان هه‌یه‌
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک نیگه‌رانه‌
یاسای به‌کارهێنانی زمانی کوردی له‌ کیتابه‌ فه‌رمییه‌کان و هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک ڕاگه‌یێندرا
ڕێگری له‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک، پێشێل‌کردنی ده‌ستووری عێراقه‌
ناکۆکییه‌کانی به‌غدا- هه‌ولێر باس له‌ بوونی قه‌یرانێکی مه‌ترسیدار ده‌کات
نیگه‌رانیی هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک پێوه‌ندی به‌ بابه‌تی ئیتنیکه‌کانه‌وه‌ نییه‌
دوایین هه‌واڵه‌کان
پێداگری لە زەرورەتی پەلەکردن لە دۆزینەوەی رێگەچارەی سیاسیی ئیدارەی ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق
سەلاحەدین دەمیرتاش قسەی زۆرە بۆ وتن/ ئەو لە دادگەی داهاتووشیدا باس لە شتی گرینگ دەکات
ئەردۆغان پشتیوانی لە داعش و پێڕەوی لە سیاسەتی تیرۆری کوردەکانی هەرێم و سووریا دەکات
60 لە سەدی شاری تەبقا کەوتۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای دیموکراتیکی سووریا
پەکەکە هۆکاری تەواو کێشەکانی شەنگالە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ئەمریکایی لە پەنای هێزەکانی یەپەگە
یەکێک لە گرینگترین رێگاکان بۆ تۆکمەکردنی ئاسایش و پاراستنی وڵات، بەشداریی بەربڵاو لە هەڵبژاردنەکانە
بەربژێران بەڵێن بدەن کە پشتیوانی لە چینی کەمداهات و لاواز لە یەکەمایەتی دابنێن
3 هەزار و 974 کەسی دیکە له کارمەندانی دەوڵەتیی تورکیا لە سەر کار لابران
قاڵیباف هیچ بەرنامەیێکی بۆ کشانەوە بەقازانجی پاڵێواروەکانی دیکە نییە
رەئیسی، میرسەلم و ڕۆحانی لە کۆمیتەی چاودێری هەڵبژاردن سکاڵایان بەرز کردەوە
ئەگەری بەشداریی پاڵێوراوی کورد لە لیستی ڕیفۆرمخوازانی شۆرای شاری تاران
ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی جەماعەتی گولەن بە لاڕێدا چووە
گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی دانیشتوانی "حەسەناوا"ی سنه له بەردەم شارەوانی
یاری کۆتایی کێبەرکێی گۆڵباڵی نابینایان بە میواندارێتیی بانە بەڕێوەچوو
ئیمکانات