نۆروێژ داوای پەنابەرێتیی ئەفسەرانی تورکیای قبووڵ کرد
بەشی تورکیا – له لایەن دوڵەتی نۆڕوێژەوه داوای پەنابەرێتیی 4 ئەفسەری تورکیا قبووڵ کرا. ئەوان تۆمەتبارن بەوەی هاوکاری کوودەتا بێ‌ئاکامەکه بوون.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوه له "تایم ترک"، نۆڕوێژ داوای پەنابەرێتیی 4 ئەفسەرە سەربازییەی تورکیا قبووڵ کردووه.
دەوڵەتی تورکیا پاش کوودەتای 15 مانگی جووڵای 2016 زایینی داوای له نۆڕوێژ کرد که  4 ئەفسەری تورکیا که له ڕێکخراوی ناتۆ چالاکیان دەکرد، ڕادەستی تورکیا بکاتەوه. ئەم ئەفسەره سەربازییانه له شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەکانی سوپای تورکیای سەر به ناتۆ له نۆڕوێژ ڕایان کردووه و له ترسی قۆڵبەست کردن و دادگایی داوای پەنابەرێتیان لەو وڵاتە کردووه.
پاش قبووڵ‌کرانی داواکاریی پەنابەرێتیان لە لایەن دەوڵەتی نۆروێژ، ئەم ئەفسەره سەربازییانه لەگەڵ خێزانەکانیان له لایەن دەوڵەتی ئەو ولاتەوە له شوێنێکی نەزانراو پارێزراون و لەوێ دەژین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60109

کۆدی بابه‌ت: 70727  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۳  |  کاتژمێر: 14 : 39

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
برۆسکەی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری بۆ سەرۆک وڵاتانی ئیسلامی
ڕێبەری باڵای ئێران ڕەزامەندیی بۆ بەخشینی سزای تاقمێک لە زیندانیان، دەربڕی
ئەنجامدەرانی کوشتنی کەسایەتیە تورکمانییەکان و قاچاخی نەوتی کەرکووک دەناسێنم
داوای وەرگرتنەوەی پۆستە حکوومیەکانی بەغدام لە کوردەکان لە ئەگەری پشتیوانیکردنیان لە سەربەخۆیی کردووە
وەرزشوانی کوردستانی میدالیای زێڕی پێشبڕکێی نێونەتەوەیی ڕاکردنی کازاخستانی مسۆگەر کرد
50 کەس به تۆمەتی پەیوەندی به ڕووداوه تیرۆریستییەکەی تاران، له کرماشان قۆڵبەست کران
سەلاحەدین دەمیرتاش له زیندانی ئیدیرنەوه پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان له هەموو موسڵمانان دەکات
فێدڕالیزم باشترین شێوازە بۆ بەڕێوه بردنی سووریا
سنووری مێهران له‌ پشووه‌کانی جێژنی ڕه‌مه‌زاندا چالاک ده‌بێت‌
هەر کارێکمان بۆ قەتەر لە دەست بێت، دەکەین
تێکچوونی باری تەندروستیی ئەردۆغان لە کاتی نوێژی جەژنی ڕەمەزان
ئەمیر حەسەن پوور، مامۆستای زمانناسی و مێژووی کورد کۆچی دوایی کرد
تۆڕێکی گه‌نده‌ڵیی به‌رفراوانی دارایی له‌ کۆمیسیۆنی ماده‌ سه‌دی شاره‌وانیی کرماشان که‌شف بوو
پلەی گەرما لە پارێزگای کرماشان دەگاتە ٤٠ پلەی سەدی
ئەگەر لەم دۆخەدا ریفراندۆم ئەنجام بدرێت لاواز دەبێت و کاریگەریی نابێت
ئیمکانات