پەیامی پیرۆزبایی پەیەدە بە بۆنەی جەژنی نەورۆز
بەشی سووریا- پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا بە دەرکردنی پەیامێکی نووسراوە، هاتنی ساڵی نوێی هەتاویی بە خەڵکی کوردستانی سووریا پیرۆزبایی وت.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە فورات نیووز، پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD) لەم پەیامەدا وێرای پێرۆزبایی وتن بە خەڵکی کوردستانی سووریا، ڕایگەیاند: "هاتنی جەژنی نەورۆز وەک بووژانەوەیەکی نوێ بۆ گەلی کورد کە ستەم و زوڵمێکی زۆریان بینیوە، بە مانای رۆژی ئازادییە. خەڵکی ئێمە لە کاتێکدا نەورۆزی ئەوساڵ جەژن دەگرن کە لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووییداین و بە ئیرادەی شۆڕشگێڕانە تەواو دیوارەکانی ترسیان ڕووخاندووە".
لە درێژەی ئەم پەیامەدا هاتووە: "دەوڵەتی تورکیا هەموو رۆژێک بە پلان و نەخشەی تازەوە هەوڵی داگیرکردنی کوردستانی سووریا دەدات و لە لایەکی دیکەوە کۆسپ و تەگەرە دەخاتە بەردەم ئەو نوێنەرانەی کە خوازیاری چارەسەریی قەیرانی سووریان. ئەو ستەمانەی کە لە ناوچەکانی عەفرین، شەهبا، شەنگال و کوردستانی تورکیا ئەنجام دەدرێت، هەر هەموویان سەلمێنەری بوغز و دژایەتیی تورکیا لە گەڵ کوردەکانی سووریایە".
شیاوی ئاماژەیە، پەیەدە ئەوساڵ بە هۆکارگەلی ئەمنی بەڕێوەچوونی هەر جۆرە جەژن و ڕیوڕەسمێکی نەورۆزی لە سەرتاسەری کوردستانی سووریا قەدەغە کردووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70666  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۱  |  کاتژمێر: 4 : 8

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات