نوێنەری ئیئتلافی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق:
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، پێشێل کردنی دەستووری عێراقە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ئیئتلافی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پاڵ ئاڵای عێراق لە کەرکووکی بە پێشێل کردنی دەستووری عێراق زانی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زەینەب ئەلخزرجی لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵدەریی "عین العراق نیوز" وتی: زێدەخوازیی کوردەکان لە ئاستی چاوەڕوانییەکان لای داوە و ئەوان ئێستا هەوڵ دەدەن بۆ لکاندنی پارێزگای کەرکووک بە هەرێمی کوردستانەوە و ئاڵای کوردستانیان لەسەر باڵاخانە دەوڵەتییەکانی ئەو پارێزگایە هەڵکردووە کە ئەم جۆرە کردەوانە پێشێل کردنی ئاشکرای دەستووری عێراقە.
وتیشی: پارێزگای کەرکووک چەندین ئینیکی تێدایە لەوان عەرەب، تورکەمان و کورد و هیچ یەکیان بۆی نییە پێڕەوی لە سیاسەتی زەبر و ملکەچی بکات، یان بە پشتبەستن بە زۆر مافی ئتنیکەکانی دیکە ڕەچاو نەکات.
ناوبراو ڕەخنەی لە بێدەنگی نوێنەرانی دیکەی پارێزگای کەرکووک لە بەرانبەر ئەو شێوە کردەوانەوە گرت و داوای لە دەوڵەتی ناوەندی و لە سەروویەوە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد ڕێگری بکەن لە کردوەگەلێکی هاوشێوەی ئەوە لە لایەن پارێزگای کەرکووکەوە. 

کۆدی بابه‌ت: 70664  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۱  |  کاتژمێر: 1 : 0

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات