پارتی هێشتاکە بەربژێری خۆی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەناساندووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: ناساندنی بەربژێری حیزبی دیموکراتی کوردستان (پارتی) بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق لە ئەستۆی ئەو حیزبەیە بەڵام تاکوو ئێستا بەربژێری خۆیان نەناساندووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی «الاتجاه پرس» موسەنا ئەمین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: مژاری ناساندنی بەربژێر بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە هەروەها بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە و ئەم حیزبە ئامادەیی نییە بۆ ناساندنی بەربژێری خۆی و ڕێکەوتن لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی دیکە لەمبارەوە.
ناوبراو جەختی کرد کە پارتە کوردستانییەکان دەبێ ئەو پۆستانە وەدەست بێننەوە کە لەدەوڵەتی فێدراڵی عێراق لە دەستیان داوە تاکوو دەوڵەت بتوانێ چالاکانە درێژە بە کاری خۆی بدا و زیادیشی کرد: ئیدارەکردنی وەزارەتخانە بێ وەزیرەکان لە ڕێگای سەرپرشتیارەوە پێشێل کردنی ئاشکرای دەستووری عێراقە.

کۆدی بابه‌ت: 70663  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۱  |  کاتژمێر: 0 : 52

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات