جەمیل بایک پەیامی نەورۆزی ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی کۆما جفاکێن کوردستان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی هەتاوی پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی نەورۆزی لە کوردەکان کرد و AKP و MHP وەکوو زوحاکی کوردەکان ناو برد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە فورات نیووز، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جفاکێن کوردستان (KCK) بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ هەتاوی، پەیامێکی بڵاو کردەوە و وێڕای پێرۆزبایی کردنی ئەو ڕۆژە لە کوردەکان، پارتی دادوگەشە (AKP) و پارتی بزووتنەوەی نەتەوە پەرەست(MHP)ی بە زوحاکی کوردەکان شوبهاند کە کوردەکان دەبێ لە بەرانبەریاندا بوەستن.
بایک وتی: "AKP و MHP ئەمڕۆ بوونەتە زوحاک لە گیانی کوردەکان و ئەم نەورۆزە دەبێ بێتە سەرهەڵدانێک لە بەرانبەر داگیرکەرانەوە. گەلی کورد لەم نەورۆزەدا وڵامێکی قورسی داگیرکەران دەدەنەوە"
ناوبراو هاتنەبەرەوەی نەورۆزی لە هەموو ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی، گەلی کورد و دۆستانی کورد پیرۆزبایی کرد و جەختی کرد: " ئێمە بە دڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبین و خەباتی ڕێگای ئازادی و دیموکراسی لە ساڵی ٢٠١٧ پەرە پێ‌دەدەین."
هاوسەرۆکی کۆما جفاکێن کوردستان سەبارەت بە نەورۆز وتی: " نەورۆز یەکێ لە جێژنە کۆنەکانی نەتەوەکانی جیهانە. ئەم ڕۆژە ڕۆژی سەرهەڵدانەوەی دووبارەی سروشتە و بەهێزتربوونی ئیرادەمان وەبیر دەهێنێتەوە. بەڵام ئەم ڕۆژە بۆ کوردەکان واتایێکی دیکەی هەیە، ئەم ڕۆژە بۆ کوردەکان بە واتای هیوا، هەستانەوە و سەرهەڵدانەوە و دووبارە لەدایک بوونەوەیە و بەهای فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت."
جەمیل بایک سەبارت بە هەوڵدانی هەندێ وڵات بۆ لە ناوبردنی جێژنی نەورۆز، وتی: "لە سەد ساڵی ڕابردوو بینیوومانە کە داگیرکەران و پاوان خوازان دەرفەتێکی نوێیان بۆ داسەپاندنی بایەخ و فەرهەنگی خۆیان وەدەست هێناوە. ئەوان هەوڵیان داوە تاکوو فەرهەنگی نەورۆز لە نێو خەڵک هەڵبگرن یان ئەوەی واتاکانی لێ بسڕنەوە.
ناوبراو لە کۆتایی وتەکانیدا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە هەموو کوردەکان و دۆستانی کورد، سەبارەت بە گرینگایەتی نەرۆزی ئەمساڵ وتی: " نەورۆزی ئەمساڵ بۆ گەلی کورد زۆر گرینگە. لە دۆخێکدا بەسەر دەبەین لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هاوکێشە سیاسیەکان لە نوێوە دادەڕێژرێت و هەلێکی مێژوویی بۆ کوردەکان ڕەخساوە. هەر بەم بۆنەوە نەورۆزی ئەمساڵ دەبێ هەڵگری ئەم پەیامە بێت کە کوردەکان نابێ نکۆڵی لە بوونیان بکرێت و لە داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا دەبێ خاوەن پێگەی دیموکراتیک و ئازادی خۆیان بن."
 

کۆدی بابه‌ت: 70659  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۳۰  |  کاتژمێر: 23 : 35

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
شوێنی هه‌مارکردنی ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌ کرماشان له‌ناو برا
بڕیاره‌ کۆپته‌ری فریاکه‌وتنی ئاسمانی بدرێته‌ ناوه‌ندی فریاکه‌وتنی کوردستان
ئێران 174 کۆچبه‌ری نایاسایی پاکستان ڕاده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کاته‌وه‌
ئه‌مریکا ده‌ستبه‌جێ هاووڵاتییه‌ ئێرانییه‌ به‌ندکراوه‌کان ئازاد بکات
پاره‌ی ئێرانی له‌ ڕیاڵه‌وه‌ گۆڕدرایه‌‌ تمه‌ن
ناوه‌ندێک بۆ تۆماری ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی دژی ریفراندۆمن دابمەزرێت
نه‌خۆشینێکی ده‌گمه‌ن له‌ نێو ئاژه‌ڵانی عه‌شایره‌کانی پارێزگای کرماشان بینراوه‌
کاراکردنەوەی پەرلەمان بۆ یاسای ریفراندۆم سیناریۆیێکی فاشێلە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ته‌قینه‌وه‌ی کابول ئیدانه‌ ده‌کات
پێوه‌ندیی ئێران و کوه‌یت نه‌پچڕاوه‌
له‌ حه‌وزه‌ی گه‌شتیاری و پیشه‌ی ده‌ستیدا 140 هه‌زار کاری پایا ڕه‌خساوه‌
ئه‌مریکا هه‌م داعش و هه‌م کورده‌کان وه‌کوو ئامێر به‌کار ده‌هێنێت
سێ یاریزانی پینگ پۆنگ بانگهێشتی ئۆردووی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ونه‌مامانی وڵات کران
پارتی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایی و په‌رله‌مانی له‌ که‌رکووک جه‌خت ده‌کات
نیوه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌کراوی هه‌رێمی کوردستان له‌ بیره نه‌وتییه‌‌کانی که‌رکووکه‌وه‌ به‌رهه‌م دێت
ئیمکانات