بەرپرسی میراتی فەرهەنگی کوردستان:
دەف و دەف ژەنیی کوردستان تۆماری نەتەوەیی کرا
بەشی فەرهەنگ و هونەر- دەف و شێوەی دەف ژەنی لە پارێزگای کوردستان چووە ڕیزی ئاسەوارە نەتەوەییە مەعنەوییەکانی وڵاتی ئێران.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستیەکان و گەشتیاری پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەیەک کە لە ڕێکەوتی 22ی ڕەشەمەی ئەمساڵی هەتاوی لە ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی وڵات و بە ئامادەبوونی محەمەد حەسەن تالبیان جێگری میراتی فەرهەنگی وڵات، فەرهاد نەزەری بەرپرسی گشتیی تۆماری ئاسەواری ڕێکخراوەکە و چەند مامۆستا و دەنگدەری میراتی فەرهەنگی وڵات و نوێنەرانی ١٠ پارێزگا و هەروەها مامۆستایان و کەسایەتییە ناسراوەکانی بواری فەرهەنگ و هونەری کوردستان لەوانە دوکتۆر موختار هاشمی، دوکتۆر حەمید ئەردەڵان و دوکتۆر مەجید شاوەیسی بەڕێوەچوو؛ دەف و دەفژەنیی کوردستان تۆماری نەتەوەیی کرا.
سەید موحسن عەلەوی وێرای نرخاندنی پێگەی ئەم ئاسەوارە لە ڕیزی ئاسەوارە نەتەوەییەکاندا، وتیشی: کوردستان لە ڕابردووی دوورەوە تا ئێستا وەکوو یەکێک لە پارێزگا و ناوچە بەنرخەکان لە بواری دروست کردن و دەف ژەنیەوە هاتۆتە ئەژمار و هەر بەم بۆنەوە ئەمڕۆش ئەو ئامێرە عیرفانییە لە نێوان خەڵکی ئەم ناوچەیە پلە و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە.
بەرپرسی گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاریی پارێزگای کوردستان لە درێژەدا وتی: سنە شوێنی سەرەکی دەف ژەنی لە وڵات و تەنانەت لە تەواوی جیهانە. هیوادارین بەم کارەوە شایەدی گەشە و پەرەپێدانی شێوەی دەف ژەنی و دروست کردنی لە کوردستاندا بین و لەوەبەدوا بەهایەکی زیاتری پێ‌بدرێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70639  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۳۰  |  کاتژمێر: 11 : 24

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
شوێنی هه‌مارکردنی ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌ کرماشان له‌ناو برا
بڕیاره‌ کۆپته‌ری فریاکه‌وتنی ئاسمانی بدرێته‌ ناوه‌ندی فریاکه‌وتنی کوردستان
ئێران 174 کۆچبه‌ری نایاسایی پاکستان ڕاده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کاته‌وه‌
ئه‌مریکا ده‌ستبه‌جێ هاووڵاتییه‌ ئێرانییه‌ به‌ندکراوه‌کان ئازاد بکات
پاره‌ی ئێرانی له‌ ڕیاڵه‌وه‌ گۆڕدرایه‌‌ تمه‌ن
ناوه‌ندێک بۆ تۆماری ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی دژی ریفراندۆمن دابمەزرێت
نه‌خۆشینێکی ده‌گمه‌ن له‌ نێو ئاژه‌ڵانی عه‌شایره‌کانی پارێزگای کرماشان بینراوه‌
کاراکردنەوەی پەرلەمان بۆ یاسای ریفراندۆم سیناریۆیێکی فاشێلە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ته‌قینه‌وه‌ی کابول ئیدانه‌ ده‌کات
پێوه‌ندیی ئێران و کوه‌یت نه‌پچڕاوه‌
له‌ حه‌وزه‌ی گه‌شتیاری و پیشه‌ی ده‌ستیدا 140 هه‌زار کاری پایا ڕه‌خساوه‌
ئه‌مریکا هه‌م داعش و هه‌م کورده‌کان وه‌کوو ئامێر به‌کار ده‌هێنێت
سێ یاریزانی پینگ پۆنگ بانگهێشتی ئۆردووی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ونه‌مامانی وڵات کران
پارتی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایی و په‌رله‌مانی له‌ که‌رکووک جه‌خت ده‌کات
نیوه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌کراوی هه‌رێمی کوردستان له‌ بیره نه‌وتییه‌‌کانی که‌رکووکه‌وه‌ به‌رهه‌م دێت
ئیمکانات