سەرۆک وەزیرانی تورکیا:
ئەورووپا پێداگرە لە پشتیوانی‌کردنی پەکەکە
بەشی تورکیا- سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتی ئاڵمانیا، هۆڵەندا، نەمسا و سویسرا پێداگر و هاوڕان لە پشتیوانی‌کردنی پەکەکە، بەڵام کۆسپ دەخەنە بەردەم هاووڵاتیان و برایانی ئێمە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، بینالی یێڵدریم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕەخنەی گرت لە پشتیوانی‌کردنی وڵاتانی ئەورووپی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و لایەنگرانی ئەو پارتە لە ئەورووپا.
یێڵدریم کە لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەشداری چالاکیی بانگەشەی گشتپرسیی ١٦ی ئایپڕێڵی ئەمساڵ لە ژێر ناوی "سیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتی" بە بەشداریی رەشاد پەتەک، پەرلەمانتاری بازنەی بوردوری ئاک پارتی لە ڤیەنی نەمسا بوو، وتی: ئەم ڕووداوانە نیشان دەدەن، کە یارییە گەورەکە لە ئەورووپایە. لە ئەڵمانیا، نەمسا، سویسرا بەیەکەوە کۆدەبنەوە و بەباشی میوانداری ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی پەکەکە دەکەن. بەڵام هەموو رێگایەک دەگرنە بەر بۆ کۆسپ خستنە بەردەم برا و هاوڕەچەڵەکە نیشتمان و نەتەوەپەروەرەکانمان.
بینالی یێڵدریم بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە ئەو کۆسپ و تەگەرە خستنانە هیچ کاریگەرییەکیان لە سەر ئیرادە و ورەی گەلی تورکیا نابێت، وتیشی: سەرەڕای ئەو هەموو رێگری و ئاستەنگانەی بۆمان دروست دەکەن بەڵام ئێمە سوورین لەسەر بەرنامەکانمان. ئەگەر لە گشتپرسییەکە بە "بەڵێ" دەنگ بدرێت، یارییەکانی چەند کەس و لایەنێک تێک دەچن. لەبەرئەمە پارتی کۆماری گەل (CHP) وەک گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن، لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک فەتۆ دەستیان لەناو دەستی یەک ناوە. ئەوەی لەدەستیان بێت دەیکەن بۆ ئەوەی سەقامگیری یەکجارەکی و دەسەڵاتێکی بەهێز لە تورکیا نەیەتە دی.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە: چییان لەدەست دێت با بیکەن، تاکو بەمجۆرە پێداگر بن ئەوان سەرکەوتوو نابن. گەلی ئێمە بەژیرێتی خۆی لە ١٦ی ئایپرێل‌دا دەنگ دەدات و بەم دەنگە کۆتایی بە پاشماوەکانی وەسایەت دێنن لە تورکیا.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70638  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۳۰  |  کاتژمێر: 11 : 13

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
برۆسکەی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری بۆ سەرۆک وڵاتانی ئیسلامی
ڕێبەری باڵای ئێران ڕەزامەندیی بۆ بەخشینی سزای تاقمێک لە زیندانیان، دەربڕی
ئەنجامدەرانی کوشتنی کەسایەتیە تورکمانییەکان و قاچاخی نەوتی کەرکووک دەناسێنم
داوای وەرگرتنەوەی پۆستە حکوومیەکانی بەغدام لە کوردەکان لە ئەگەری پشتیوانیکردنیان لە سەربەخۆیی کردووە
وەرزشوانی کوردستانی میدالیای زێڕی پێشبڕکێی نێونەتەوەیی ڕاکردنی کازاخستانی مسۆگەر کرد
50 کەس به تۆمەتی پەیوەندی به ڕووداوه تیرۆریستییەکەی تاران، له کرماشان قۆڵبەست کران
سەلاحەدین دەمیرتاش له زیندانی ئیدیرنەوه پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان له هەموو موسڵمانان دەکات
فێدڕالیزم باشترین شێوازە بۆ بەڕێوه بردنی سووریا
سنووری مێهران له‌ پشووه‌کانی جێژنی ڕه‌مه‌زاندا چالاک ده‌بێت‌
هەر کارێکمان بۆ قەتەر لە دەست بێت، دەکەین
تێکچوونی باری تەندروستیی ئەردۆغان لە کاتی نوێژی جەژنی ڕەمەزان
ئەمیر حەسەن پوور، مامۆستای زمانناسی و مێژووی کورد کۆچی دوایی کرد
تۆڕێکی گه‌نده‌ڵیی به‌رفراوانی دارایی له‌ کۆمیسیۆنی ماده‌ سه‌دی شاره‌وانیی کرماشان که‌شف بوو
پلەی گەرما لە پارێزگای کرماشان دەگاتە ٤٠ پلەی سەدی
ئەگەر لەم دۆخەدا ریفراندۆم ئەنجام بدرێت لاواز دەبێت و کاریگەریی نابێت
ئیمکانات