بەرزبوونەوەی گوشارەکانی پەیەدە بۆ سەر پارتە کوردییەکانی دیکەی سووریا/ ٢٣ نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا داخرا
بەشی سووریا- پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا (PYD) ٢٣ نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا (ENKS) کە لە ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی ئەو پارتە چالاکن، داخست و پۆلمپ کرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە زەڕنیووز، پاش ئەوەی کە حاکم حیلۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری حەسەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو کە نووسینگەکانی پارت و بزووتنەوەگەلی سیاسی لە ناوچەی حەسەکە کە مۆڵەتی چالاکیان وەرنەگرتووە، دادەخرێن، فوئاد عەلیکۆ، ئەندامی کۆمیتە ناوەندیی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا لە کاردانەوە بەو مژارە، ڕایگەیاند: هێرش بۆ سەر نووسینگەی پارتەکان، دەستگیرکردنی کەسایەتییە پلەبەرزەکانی پارت و ئێستاکەش هەڕەشەی داخستن و پۆلمپ کردنی نووسینگەی پارتەکان، دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر هەرێمی پارت و بزووتنەوەگەلی سیاسیی کوردی سووریا. ئەو کردەوەیە بەشێکە لە هەوڵ بۆ سڕینەوەی تەواوی بەرهەڵستکاران لە بواری سیاسیی کوردستانی سووریا.
ناوبراو وتیشی: داخستنی نووسینگەی پارتە سیاسییەکان لە لایەن پەیەدەوە لەم دۆخەی ئێستادا بە هیچ جۆرێک لە بەرژەوەندیی کوردەکاندا نییە. ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە هیچ دەرئەنجامێکی سوودبەخشی نابێت، بەڵکوو تێکدەری سەقامگیریی ناوچەکەن و کێشەی کۆمەڵایەتیان لێ‌دەکەوێتەوە.
هەروەها خالید عەلی، نووینەری ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە بەم ڕووداوە، ڕایگەیاند: گوشارەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا لە دژی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە. لە ٣ رۆژی ڕابردوودا ٢٣ نووسینگەی ئەنەکەسە پۆلمپ کراون. نووسینگەکانی ئەو ئەنجومەنە لە کۆبانی، قامیشلۆ، عاموودی، حەسەکە و گیرکە لەک، داخراون.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70627  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۹  |  کاتژمێر: 21 : 54

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
داوا لە کوردەکان دەکرێت پێش لەناوچوونی داعش ناکۆکیەکانی نێوان خۆیان کۆتایی پێبێنن
فراکسیۆنە ئیسلامخوازەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا بۆ پێکهێنانی هەرێمی مووسڵ تێدەکۆشن
ژووری ئۆپەراسیونی تووڕەیی فورات ئاکامی توێژینەوەکانی کومیتەی ئەندازیاران و کارناسان سەبارەت بە بەنداوی تەبقای ڕاگەیاند
بەهۆی تەقینەوەی پردی گەورە لەلایەن هاوپەیمانانەوە هاتوچۆ و گواستنەوە لە ڕەقە وەستاوە
هەڵوێستی جیاوازی بزووتنەوە سیاسییە کوردەکانی سووریا سەبارەت بە پیکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی کوردی
هاوپەیمانان بژاردەیێکی چاکتر لە کوردەکانی نییە/ ئامانجی ئێمە ئەوەیە توندئاژۆیی لە سووریا کۆتایی پێبهێنرێت
گفتوگۆی نێوان بەغدا و ڕۆما بۆ سەندنی ١٠ کۆپتەری سەربازی بۆ پۆلیسی فیدراڵی عێراق
کەسێک کە قسەی لەو چەشنە دەکات تیرۆریستە
قۆناغی دووهەمی دانووستانەکان بۆ گۆڕینی سێ سەرۆکایەتییەکە دەستی پێکرد
Li Amedê qedexe
Ji bo Yuksek 8 sal û 9 meh cezayê girtinê hat dayîn
Erdogan: Em ê bi ser Minbicê ve herin
Husiyan bi fûzeyên balîstîk êrişî Erebistana Siûdî kirin
Meclîsa Kerkûkê biryara bilindkirina Ala Kurdistanê pesend kir
Îran û Rûsyayê 14 belgeyên hevkariyê îmze kirin
ئیمکانات