یەپەگە:
هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ خاکی کوردستانی سووریا بەردەوامە
بەشی سووریا- ناوەندی میدیایی یەپەگە ڕایگەیاند کە هێرشەکانی سوپای تورکیا دژ بە هێزەکانی یەپەگە و خاکی کوردستانی سووریا لەم ڕۆژانەی دواییدا بەردەوام بووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هاوارنیووز، ناوەندی میدیایی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی داوە بە هێرشەکانی سوپای تورکیا و هێزەکانی سەر بەو سوپایە، ڕایگەیاندووە: هێرشەکانی سوپای تورکیا و ملیشیاکانی ژێر فەرمانی بۆ ناو خاکی کوردستانی سووریا بەردەوامە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ئەو هێرشانە کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٩ی مارچ لە گوندی کەفرجەن سەر بە کانتۆنی عەفرین دەستی پێکردووە، بەردەوامە و میلیشیاکانی سەر بە سوپای تورکیا بە هاوەن هێرشیان کردۆتە سەر گوندی کەفرجەن. هاوکات لەو شەوەدا فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لە ئاسمانی کۆبانیدا سووڕاونەتەوە و  خەریکی پشکنین بوون.
دەقی تەواوی ڕاگەیێندراوەکە بە شێوازی خوارەوەیە:
لە ڕێکەوتی ١١ مارچی ٢٠١٧ هێزەکانی سەر بە سوپای تورکیا ە رێگای کاتیووشا، دۆشکا و هاوەنەوە هێرشیان کردۆتە سەر بنکەکانی یەپەگە لە مەودای نێوان وەلا قادە بۆ مارانز.
لە ڕێکەوتی ١٣ی مارچی ٢٠١٧ سوپای تورکیا بە تۆپ و هاوەن هێرشیان کردۆتە سەر ئاوایی بلۆنە سەر بە کانتۆنی عەفرین.
لە ڕێکەوتی ١٤ی مارچی ٢٠١٧ سوپای تورکیا بە چەکی قورس هێرشی کردۆتە سەر گوندی زومخار لە ڕۆژئاوای کۆبانی.
لە ١٥ی مارچی ٢٠١٧ هێزەکانی سەر بە سوپای تورکیا بە هاوەن و کاتیووشا هێرشیان کردۆتە سەر مارانز و بلۆنە سەر بە کانتۆنی عەفرین و هاوکاتیش تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بە چەکی قورس هێرشیان کردۆتە سەر گوندی بایە لە عەفرین کە هەردوو هێرشەکە بەرپەرچ دراونەتەوە.
لە ١٦ی مارچی ٢٠١٧ هێزەکانی سەر بە سوپای تورکیا جارێکی دیکە بە تۆپ و هاوەن هێرشیان کردۆتە سەر گوندی مارانز لە کانتۆنی عەفرین.
 

کۆدی بابه‌ت: 70620  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۹  |  کاتژمێر: 17 : 30

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات