قایمقامی مەخموور:
په‌که‌که‌ هێدی ھێدی کەمپه‌که‌ی مەخمووری کرد بە کەمپێکی سەربازی
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قایمقامی قەزای مەخموور ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، په‌که‌که‌ دەستی بەسەر کەمپی مەخمووردا گرتووە و ڕێ نادات حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان ھاوکاری بگەیەننە کەمپه‌که‌ و دەڵێ، چەندین جارە داوای ڕادەستکردنی کەمپی مەخموور دەکەن، بۆ ئەوەی لەلایەن حکوومەتی ھەرێم و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئیدارەی بکرێت، کەچی پەکەکە ڕازی نییە.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس ڕزگار محەممەد قایمقامی قەزای مەخموور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کەمپی ئاوارەکانی باکووری کوردستان لە مەخموور پێش ھاتنی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆسەر شارۆچکەی مەخموور، لەلایەن تیمێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان و ھێزەکانی پۆلیس ئیدارەکەی بەڕێوە دەبرا، بەڵام دوای ئەوەی شەڕ گەیشتە ناوچەکە، مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکە ھاتنە نێو کەمپی مەخموور و ئەنجوومەنێکیان بۆ بەڕێوەبردنی کەمپەکە پێک ھێنا و، ھێدی ھێدی کەمپی مەخمووریان لە کەمپێکی سڤیلەوە کرد بە کەمپێکی سەربازی، دوای ئەوەی شەڕ لە ناوچەکە دوور کەوتەوە، ماوەی ساڵ و نیوێک دەبێت، ئێمە، وەک حکوومەت دانوستان لەگەڵ ئەنجوومەنی کەمپی مەخموور دەکەین، بۆ ئەوەی ئیدارەدانی کەمپەکە بکەوێتە دەست حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکانه‌وه‌، بەڵام پەکەکە بە ھیچ شێوەیەک ڕازی نییە، ئەوەش پێچەوانەی یاسایە، چوونکە کەمپەکە بۆ خەڵکی سڤیل دامەزراوە و پێویستە حکوومەت سەرپەرشتیی بکات، بەداخەوە، دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەنجوومەنی کەمپی مەخموور ئەنجامی نەبووە.''
قایمقامی مەخموور  گوتی: ''خەڵکی قەزای مەخموور دڵگرانن لەوەی کە پەکەکە دەستی بەسەر کەمپی مەخمووردا گرتووە و ژمارەیێکی بەرچاو چەکداریان ھێناوەتە نێو کەمپەکە و چەندین ڕەبایەی سەربازییان لەسەر چیای قەرەچۆخ لێداوە و لە دەوری کەمپەکە سەنگەریان بەستووە. بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، وەک حکوومەتی خۆجێیی مەخموور، پەکەکە ژمارەیەک چەکداری ھێناوەتە نێو کەمپی مەخموور، کە خەڵکی کەمپەکە نین و لە دەرەوە ھێناویانن، ئێستایش وەک قایمقام و لێژنەی ئەمنیی مەخموور داوامان لە پەکەکە کردووە، کەمپی مەخموور ڕادەستی حکوومەت و لایەنی پێوەندیدار بکرێتەوە و چیی دیکە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دۆرپێچ نەکرێت.''
رزگار محەممەد ئاشکرایشی کرد، بەھۆی دەستبەسەرداگرتنی کەمپی مەخمووره‌وه‌، پەکەکە نه‌ک هه‌ر ڕێ بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نادات، به‌ڵکه‌ ڕێ به‌ نەتەوە یەکگرتووەکان نادات بچنە نێو کەمپەکەوه‌؛ ئه‌وان بوونەتە ھۆی ڕێگریکردن لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی کەمپەکە و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە بیانییەکانیش بەھۆی ھەبوونی چەکداری پەکەکەوە ئامادە نین، وەک پێشتر ھاوکاری بگەیێننە کەمپی مەخموور، واتە ئەوەی پەکەکە لە کەمپی مەخموور دەیکات، دژی خەڵکی نێو کەمپەکە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، چوونکە حکوومەت لە مەخموور ھەموو کارێک دەکات و ئامادەیە بە شێوەیەکی زۆرباش ھاوکاری بگەیێنێتە کەمپەکە، بەڵام پەکەکە ڕێ لەو ھاوکارییانە دەگرێت.''
 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 70608  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۸  |  کاتژمێر: 13 : 40

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو بۆمبی ده‌ستکرد له‌لایه‌ن PKKه‌وه‌ دوو هێزی سوپای تورکیا بریندار بوون
کوردەکان بەرندەی گەمەی ئاڵوگۆڕی عێراق و سووریان
گۆڕان دوای نه‌وشیروان مسته‌فا/ هادی محه‌مه‌د‌ی‌فه‌ر
تیمی پینگ پۆنگی ئێران به‌ سه‌رڕاهێنه‌ری کوردستانی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ستهێنا
مردنی شوفێری موتورێک بە هۆی بەلارێدا چوون
ئەزموونەکانی هەڵبژادرن/ عەلی موتەهەری
وه‌ڵامی ئێران بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ بۆری له‌و وڵاته‌وه‌ ئیجابی بوو
تا ئێستا کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم پێکنه‌هێنراوه‌
شوێنی ئه‌و چه‌کانه‌ی ئه‌مریکا که‌ بۆ به‌غدا و کورده‌کان نێردراون دیار نییه‌
ڕووسیا و تورکیا گه‌مارۆوه‌ ئابووری و بازرگانییه‌کانی نێوانیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌
لایه‌نه‌کان نوێنه‌ریان بۆ کۆمیته‌ی ڕیفراندۆم دیاری نه‌کردووه‌
ئەسید پژاندن بە دەموچاوی پاڵێوراوی شاری ورمێ رەت کرایەوە
دەوڵەتی رۆحانی پابەندی بەڵێنەکانی خۆی سەبارەت بە کوردستان ببێت/ رۆحانی باشترین بژادرە لە دوو هەڵبژاردنی رابرددوودا بووە
تانسۆ چیلله‌ر، سه‌رۆک‌وه‌زیرانی پێشووی تورکیا بانگهێشتی دادگا کرا
وشۆکارانی ئیلامی له‌ ڕکابه‌رییه‌کانی یه‌کده‌نگیی وڵاتانی ئیسلامی 2 میداڵیای زێڕیان وه‌ده‌ستهێنا
ئیمکانات