ئه‌ندامی کۆنسه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی په‌که‌که‌:
ده‌وڵه‌تی تورکیا دوژمنی کورد و نه‌ورۆزه‌/ نه‌ورۆز هی هه‌موو شیعه‌، ئێزدی، سوننه‌ و کورده‌کانه‌
به‌شی تورکیا- ئه‌ندامێکی کۆنسه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی په‌که‌که‌ ده‌ریبڕی: ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌میشه‌ دوژمنی کورد و جێژنی نه‌ورۆز بووه‌ و ویستوویه‌تی ئه‌م جێژنه‌ی کورده‌کانی تورکیا به‌ ئێجگاری بسڕێته‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هاوار نیوز، مسته‌فا کاراسۆ، ئه‌ندامی کۆنسه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی په‌که‌که‌ له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆکه‌ ده‌توانین باس له‌ هه‌بوونی خۆمان و ڕاستییێک به‌ناوی کورد بکه‌ین، ده‌ره‌نجامی هه‌وڵ و تێکۆشان و خه‌باتی که‌سانێک وه‌کوو مه‌زڵووم دۆغانه‌.
ناوبراو له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ی کرده‌ سه‌ر جێژنی نه‌ورۆز و وتیشی: هه‌بوونی کورده‌کان له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز لێک­ته‌نراوه‌ و ئه‌م ئاهه‌نگه‌ به‌ ڕاشکاوی باس له‌ ڕاستییه‌کانی کورد ده‌کات. کورده‌کان نه‌ورۆزیان گه‌یاندۆته‌ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای و به‌م شێوازه‌ تاکوو ئه‌وڕۆ خۆیان پاراستووه‌. دوژمنانی کوردستان هه‌رکات ویستوویانه‌ ئێمه‌ لاناو به‌رن له‌پێناو سه‌رکوتکردنی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزدا هه‌وڵیان داوه‌.
کاراسۆ ئاماژه‌ به‌ فشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز ده‌کات و ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌م دوژمنی کورده‌کانه‌ و هه‌م دوژمنی نه‌ورۆزه‌. له‌ ڕاستیدا له‌و ڕووه‌وه‌ که‌ دوژمنی کورده‌کانه‌ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزیشدا ده‌کات. ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ ڕێگای سیاسه‌تی سه‌ربازیی خۆیه‌وه‌ له‌ کوردستانی تورکیا و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزدا درووستی ده‌کات ده‌یه‌وێت نه‌ورۆز وه‌کوو بایه‌خێک له‌ بایه‌خه‌کانی کورده‌کان بسڕێته‌وه‌. ناڤۆکی سه‌ره‌کیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیش له‌و ڕاستییه‌ تێگه‌یشتووه‌ و خه‌باتی خۆی به‌ مه‌به‌ستی پاراستن و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لتووره‌ ده‌ست پێکرد. پاش 1976 ئاگری نه‌ورۆز له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی کوردستانی تورکیا هه‌ڵکرا و له‌ ئاکامدا کوردبوون، نیشتمان­په‌روه‌ری و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بنه‌مای ڕه‌سه‌نایه‌تی سه‌رله‌نوێ بووژایه‌وه‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ده‌بێت حه‌قیقه‌تی نه‌ورۆز له‌ خه‌باتی کورده‌کاندا ببینین و گرینگیی ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌بیر نه‌که‌ین.
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که‌ زیادی ده‌کات: نه‌ورۆز ئیراده‌ی ژیانی ئازادی ئێزدییه‌کان، سوننه‌کان، عه‌له‌وییه‌کان، شیعه‌کان و سه‌رجه‌م جمگه‌ ئیتنیکی و ئایینییه‌کانی کورده‌. هاوکات ڕۆحی یه‌کگرتنی سه‌رجه‌م ئێزدییه‌کان، سوننه‌کان، شیعه‌کان، عه‌له‌وییه‌کان، مه‌سیحییه‌کان، موسوڵمانه‌کان و هه‌موو که‌سێکی دیکه‌یه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70606  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۸  |  کاتژمێر: 13 : 31

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئامانج لە هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لە کەرکووک ڕکابەریی نێوان حزبە کوردییەکانە
مەسعوود بارزانی لە سەر داوای تورکیا هەوڵی وەدەرنانی پەکەکە لە شەنگال دەدات
لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانین
ئەمریکا لە مووسڵ لە دووی ئاژاوەگێڕییە/ داعش ئاکامی سێگۆشەی عێبری، عەرەبی و ڕۆژئاواییە
پێویستە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ڕێگای مادەی ١٤٠وە چارەسەر بکرێت
رێبەرانی کورد پێشوازی دەکەن لە دامەزرانی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆوە زانیارییەکانی هاوپەیوەند بە شەڕی ناخۆیی بەدەست هێناوە؟
بەکارهێنانی هێمای یەپەگە لە لایەن ژینڕاڵەکانی ڕووسیا قبووڵ ناکەین/ ئاڵمانیا چەک دەداتە تیرۆریستان
پاش ئازادکردنی ڕەقە لێێ دەکشێینەوە/ لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان هاوکاریی ئەمریکا و ڕووسیا دەکەین
بڵاوکردنەوەی رۆزنامەی دەیلی سەباحی تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا قەدەغە کرا
ئەمریکا ڕاهێنانی بە زیاتر لە ١٨٠٠٠کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە
ڕووداوەکانی ١٩٣٨ی درسیم دڕندانە بوو/ پارتەکەی قڵیچدار ئۆغلۆ ئەو کارەساتەی خولقاند
وردەکارییەکانی سەفەری دووهەمی ڕۆحانی بۆ کوردستان
کوردەکانی سووریا پێوەندی سیاسی و سەربازییان لەگەڵ ڕووسیا هەیە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ڕووسیا لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە
ئیمکانات