ئاراسته‌کردنی به‌ڵگه‌یێکی نهێنی به‌ دادگه‌ی شانلی ئۆرفا:
ئه‌گه‌ری ئه‌ستۆپاکی یۆکسکداغ له‌ تۆمه‌تی سه‌ره‌کی دۆسیه‌که‌ی زیاتر بوویه‌وه‌
به‌شی تورکیا- ئاراسته‌کردنی به‌ڵگه‌یێک له‌لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوه‌ به‌ دادگه‌ی شانلی ئۆرفا ئه‌گه‌ری ئه‌ستۆپاکی هاوسه‌رۆکی HDP له‌ تۆمه‌تی سه‌ره‌کی دۆسیه‌که‌ی زیاتر کردۆته‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی Dihaber، یه‌کێک له‌ گرینگترین دۆسیه‌ دادوه‌رییه‌کان که‌ له‌لایه‌ن دادستێنی جمهوورییه‌تی تورکیا له‌ دژی فیگن یۆکسکداغ هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان پێکهێنراوه‌ هاوپه‌یوه‌ند به‌ وته‌دانی به‌ناوبانگی ناوبراو له‌ ڕێکه‌وتی 19ی جووڵای 2015 له‌ په‌رسووس پارێزگای ئۆرفادا بوو که‌ تێیدا ڕایگه‌یاندبوو "ئێمه‌ به‌ PYD دڵگه‌رمین".
له‌ چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ی دادگه‌ی فیگن یۆکسکداغ هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته‌ به‌ڵگه‌یێکی نهێنی و گرینگ ڕاده‌ستی دادگه‌ی 5ی سزای شانلی ئۆرفا کراوه‌ که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌ستۆپاکی ناوبراو له‌ سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌کانی زیاتر ده‌کاته‌وه‌.
ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوه‌ به‌ شێوه‌ی نهێنی له‌ ڕێکه‌وتی 30ی ئه‌یپڕێڵی 2015دا ئاراسته‌ کراوه‌ له‌پێناو لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیسی تورکیا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی PYD له‌ خاکی تورکیادایه‌. ده‌ره‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه‌ پیشان ده‌دات به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که‌ له‌ ئه‌رشیڤدا هه‌یه‌ هیچ نیشانه‌یێک له‌ ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی PYD له‌ ناو خاکی تورکیادا له‌ئارادا نییه‌.  
سه‌ودا چلیک ئۆزبینگۆڵ، پارێزه‌ری فیگن یۆکسکداغ به‌ پشت به‌ستن به‌م دۆسیه‌یه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: له‌و کاته‌دا که‌ فیگن یۆکسکداغ ئه‌م لێدوانانه‌ی ده‌ربڕیوه‌، به‌پێی به‌ڵگه‌کانی ئێستا، ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی تورکیا خه‌ریکی دانووستان له‌گه‌ڵ PYD بوون. ئه‌و دانووستانه‌ یاساییه‌، به‌ به‌شداری هه‌واڵنێران و میدیاکان و به‌پێی زانیاری ڕای گشتییه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌. که‌واته‌ له‌و کاته‌دا که‌ یۆکسکداغ ئه‌م لێدوانه‌ی ده‌ربڕیوه‌ PYD وه‌کوو گرووپێکی تیرۆریستی له‌ تورکیادا نه‌ده‌ناسرا.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70600  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۸  |  کاتژمێر: 13 : 12

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات