لێدوانی ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رکرده‌کانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ به‌رده‌م زیندانی ئێدیرنه‌
به‌شی تورکیا- سه‌رکرده‌کانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له ‌به‌رده‌م زیندانی ئێدیرنه‌ که‌ سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاشی تێدا به‌ند کراوه‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێرانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی جومهورییه‌ت، په‌روین بۆڵدان، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌گه‌ڵ جێگره‌کانی ئه‌و حیزبه‌ چوونه‌ به‌رده‌م زیندانی ئێدیرنه‌ -که‌ سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ی‌ تێدا به‌ند کراوه‌- و له‌وێدا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانییان به‌ڕێوه‌برد.
په‌روین بۆڵدان له‌و لێدوانه‌دا وتی: له‌ کاتێکدا هه‌موو سه‌رۆکه‌ سیاسییه‌کان له‌ پارێزگاکانی تورکیا خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی میتینگ و کۆبوونه‌وه‌ن، هه‌ڤاڵه‌کانی ئێمه‌ له‌ زینداندان. هۆکاری قه‌یرانی سیاسیی ئێستای ناو تورکیا ته‌نیا سه‌رکوت و بایکۆتی سیاسه‌توانان له‌م وڵاته‌یه‌. هاوسه‌رۆک و سه‌رۆکی فراکسیۆن و نوێنه‌رانی پارتێک که‌ له‌ تورکیادا 6 ملیۆن ده‌نگی هه‌بووه‌ به‌ بارمته‌ گیراون. ئه‌م دۆخه‌ ده‌بێ به‌ خێراترین کات دوایی پێبێت.
ناوبراو زیادی کرد: 133 ڕۆژه‌ که‌ هه‌ڤاڵه‌کانی ئێمه‌ له‌ به‌ندیخانه‌دان، سکاڵای ئێمه‌ له‌لایه‌ن دادگه‌وه‌ ڕه‌ت­ کراوه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌شی بۆ نه‌کراوه‌. دادگای یاسای بنه‌ڕه‌تی چۆن ده‌توانێت ئه‌م پێشێلکارییه‌ی یاسا له‌ تورکیا قبووڵ بکات؟ ته‌نانه‌ت دۆسیه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی زیندانی کراون لێکنه‌دراوه‌ته‌وه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70596  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۸  |  کاتژمێر: 12 : 18

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆژی هه‌ینی خزمه‌تگوزاریی فریاکه‌وتن به‌ 29 برینداری ڕووداوی هاتوچۆ ئاراسته‌ کراوه‌
گشتپرسیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیا له‌ 5 وڵاتی ئه‌ورووپاییدا ده‌ست­پێده‌کات
قایه‌قوانی به‌ئه‌زموونی کوردستانی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی وڵات
530 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی کرماشانیان کردووه‌
کورته‌فیلمی "ئێستا کچێک نیشتمانمه" به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ری سه‌قزی له‌فستیڤاڵی وه‌نکۆویری کانادا وەرگیردرا.
کرانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی پێترۆکیمیای له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌
سوپای سووریا سوپایێکی نەتەوەییە/ لە بەشداریی سوپای سووریا لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقە پێشوازی دەکەین
٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندان بۆ نورسەل ئایدۆغان
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بنکە و بارەگای پەکەکە لە باکووری عێراقیان بوردومان کرد
سوپای دیموکراتیکی سووریا لە بەری ڕۆژهەڵاتەوە چۆتە ناو ڕەقە
هەواڵنێرە ناحوکمییەکان لە سەردانەکەی رۆحانیدا بۆ کوردستان نامەحرەم بوون
پیرەمێردی 101ساڵان خۆی بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان لە سەردەشت دەپاڵێوێت
هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک پێشێل‌کردنی دەستووری عێراق نییە
بەغدا هیوای بە هاوکارییە ئەمنییەکانی رووسیایە
کۆگه‌ی پترۆکیمیای کوردستان کرایه‌وه‌
ئیمکانات