پێکهاتنی ژماره‌یێک کۆمیته‌ بۆ لێکدانه‌وه‌ی دیداری وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له‌ په‌رله‌مانی کوردستان وتی: دوو کۆمیسیۆنی ده‌وڵه‌تی و حزبی بۆ لێکدانه‌وه‌ی سه‌ردانی داهاتووی وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا به‌ ئامانجی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌کان پێکهاتوون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌ره‌فات که‌ره‌م له‌ لێداوانێک بۆ ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی له‌نده‌ن وتی: تا ئێستا کاتی سه‌فه‌ره‌که‌ی وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا دیاری نه‌کراوه‌ به‌ڵام دوو کۆمیته‌ی حزبی و ده‌وڵه‌تی بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م دیداره‌ که‌ ئامانجی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمه‌ پێکهاتوون.
که‌ره‌م ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕووه‌وه‌ هه‌ندێک له‌ پارته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌های بخه‌نه‌ به‌رچاو که‌ کورده‌کان خوازیاری عێراقێکی یه‌کگرتوو و یه‌کپارچه‌ نین، ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ کورده‌کان هیچ کاتێک له‌ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌ک به‌ دوای یه‌که‌کانی عێراق داوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان نه‌کردووه‌ و ئه‌م مافه‌ش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه‌ پێیان نه‌دراوه‌. ئێمه‌ش به‌هۆی جیدی نه‌بوونی کاردانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ به‌ داواکاریی کورده‌کان به‌ری داواکارییه‌کانی خۆمانمان پان و به‌رین کردۆته‌وه‌.
که‌ره‌م جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کانی پێشووی عێراق مۆڵه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان پێمان بدایه‌، ئێمه‌ش داواکارییه‌کانی خۆمان به‌ربڵاو نه‌ده‌کرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی نووری مالیکی به‌هۆی وه‌دینه‌هێنانی به‌شداریی ڕاسته‌قینه‌ له‌گه‌ڵ کورده‌کان‌ له‌ دوو خولی پشت‌سه‌ریه‌کدا ئێمه‌ی ناچار کردووه‌ داواکارییه‌کانمان له‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئێستا زۆر بکه‌ینه‌وه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70595  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۸  |  کاتژمێر: 12 : 12

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات