پارتی دیموکراتیکی گەلان
ماناداربوونی ڕەت‌کردنەوەی سکاڵای HDP لە لایەن دادگای یاسای بنەڕەتییەوە
بەشی تورکیا- پاش ڕەت­کردنەوەی سکاڵای دوو ئەندامیHDP سەبارەت بە نایاسایی بوونی دەسبەسەرکردنی هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە لایەن دادگای بنەڕەتییەوە، پارتی دیموکراتیکی گەلان رایگەیاند ئەم بڕیارە مانادارە و لەژێر کاریگەریی گشت‌پرسیدایە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی جومهووریەت، دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا، سکاڵای سری‌سورەیا ئوندەر و جەلال دوغان، نێونەرانی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە بەندکرانی 132 رۆژەی هاوسەرۆکەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلانی رەت­کردوتەوە.
پاش ئەم بڕیارەی دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا سری‌سورەیا ئوندەر و جەلال دوغان لە پارلەمانی تورکیادا کونفرانسێکی رۆژنامەوانیان پێکهێنا و رایانگەیاند: ئاشکرا نییە کە ئایا بڕیاری دادگای یاسای بنەڕەتی لە ژێرکاریگەری سیاسیدا بووە یا نا، بەڵام ئاشکرایە کە لە رۆژانی سەختدا تەنها یاسایە کە هەموو شتێک روون دەکاتەوە. لێکنەدانەوەی ئەم سکاڵایە لە لایەن دادگایێکەوە کە بو فیلتەری توویتر تەنها بە 7 رۆژ بڕیاری خوی دەردەبڕێت مانادارە.
جەلال دوغان لەم بارەیەوە ئاشکرای کرد: دادگای یاسای بنەڕەتی لە بڕیارە پێشووەکانیدا سەلماندوویەتی کە رێکخراوەیێکی کاریگەرە. ئەم رێکخراوەیە دەبێ بۆ ڕێگری­کردن لە هەر چەشنە ئاژاوە و تەنگژەیێک لە تورکیادا بە بێ فیڕۆدانی کات چارەسەری پێویست دەرببڕێت.
دوو لە سەر سێی کۆی ئەندامانی رێکخراوەی دادوەری کە سێزدە هەزار کەسن لە سەر کار لابراون ئەمەش زەبرێکی گەورەی لە رێکخراوەی دادوەری تورکیا داوە کە قەرەبوو نابێتەوە.

دام و دەزگای دادوەری تورکیا پێویستە برینەکانی خۆی بۆ خۆی چارەسەر بکات و ئەم کارەش تەنها لە رێگای بڕیاری دادوەرانەوە ئەنجام دەبێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 70593  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۸  |  کاتژمێر: 11 : 36

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کۆنسێرتی محەمەد عەلیزادە لە کرماشان و سنە هەڵوەشاوە
پشتیوانیی هەدەپە لە ڕیفراندۆمی هەرێم، بە مانای ئەنجامدانی لە تورکیا و سووریا نییە
سەربەخۆیی خەونی پڕمەترسیی کوردەکان
فستیڤاڵی دەفی حەوزەی هونەریی کوردستان؛ داواکاریێکی نێونەتەوەییە
زیاتر لە سەدا 4ی تێکڕای ئاسانکارییەکانی وڵات بۆ پارێزگای کرماشان تەرخان دەکرێت
بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەڵەیە/ ئەمریکا نابێ پشتیوانی لە یەپەگە بکات
داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکەین ڕیفراندۆمەکەیان هەڵوەشێننەوە
ئەگەریی بەردەوام بوونی دانوستاندنەکانی هەولێر و بەغدا لە سەر پرسی ڕیفراندۆم
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری ئازەربایجانی رۆژئاواشی هەژاند
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری هەرێمی کوردستان لەڕاندەوە
Erdogan: Ku PYD bixwaze bi rêya Efrînê xwe bigihîne Deya Spî em ê teqz êrîş bikin
Waliyê Kerkûkê: Tenê bi şertekê em ê ala kurdistanê daxînin jêrê
Rewşa Teleferê piştî rizgarbûnê dê çawa be? /Analîz
پرسی کوردەکان له‌ تورکیا و سووریا پێکەوە به‌ستراوه‌
Serleşker Baqirî: Em û Tirkiye hebûna Amerîkayê li bakûrê Sûriyê narewa dibînin
ئیمکانات