ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە زۆربەی ناوچەکانی دەرسیم قەدەغەکرا
بەشی تورکیا- پارێزگاریی تۆنجەلی (دەرسیم) ٣١ ناوچەی ئەو پارێزگایەی وەک ناوچەی تایبەتیی ئەمنی ڕاگەیاند و بەڕیوەچوونی هەرجۆرە ڕێوڕەسمێکی جەژنی نەورۆزی لەواندا قەدەغەکرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە زەڕنیووز، بە گوێرەی بەیاننامەی بڵاوکراوەی پارێزگاریی دەرسیم، ٣١ ناوچەی ئەو پارێزگایە و لەوان دەرسیمی ناوەندی، ئەواجیک، هۆزات، نازمییە و ... لە بەرواری ١٧ تا ٣١ی مارچی ٢٠١٧ ناوچەی تایبەتیی ئەمنی ڕاگەیێندراون.
شیاوی ئاماژەیە، ئەو ماوە زەمانییە دیاری کراوەیە بۆ ناوچەی تایبەتیی ئەمنی، رۆژانی نەورۆزیش لە خۆدەگرێت کە لە لایەن کوردەکانەوە جەژن دەگیردرێت و بەو پێیە بەرێوەچوونی هەرجۆرە جەژن و گردبوونەوەکیش قەدەغە دەبێت.
پاش بڵاوبوونەوەی ئەو بەیاننامەیە، هێزەکانی ژاندرما و سوپای تورکیا ڕەوانە ناوچەکە کراون و هەر لە ئێستاوە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتەبەر.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70581  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۸  |  کاتژمێر: 2 : 48

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
"دەنگ چەوەیلد تیەی" لە کرماشان ڕوونوێنی کرا
زانکۆی ورمێ و کۆمەڵەی پترۆکیمیای مەهاباد ڕێککەوتننامەیان واژۆ کرد
سوپای تورکیا 171 هێزی سەربازی و ٢١ تۆپی جەنگی ڕەوانەی قەتەر کرد
ئەمریکا هۆشدارییێکی نوێ دەداتە کورد لەسەر ڕیفراندۆم
رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاری کرا
لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەی ئێران لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبینەوە/ لەبارەی گشتپرسییەوە سەردانی تورکیاش دەکەین
نێچیرڤان بارزانی: پارتی داوای کۆبوونەوەی لە گۆڕان کردووە
قاسم شه‌شۆ: چاوه‌ڕوانی‌ فه‌رمانی‌ سه‌رووی‌ خۆمانین تا شه‌نگال له‌ په‌که‌که‌ پاک بکه‌ینه‌وه‌
ئانگێلا مێرکێل لەسەر یەکپارچەیی عێراق جەخت دەکاتەوە
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر: کوردەکان واز لە گشتپرسی بهێنن
هەر کەسێک گرەو لە سەر ململانێی نێو ماڵی کورد بکات لە هەڵەدایە
تەنانەت بیرکردنەوە لە دانوستانی دووبارە لەگەڵ ئەمریکا مەترسیدارە
گرینگترین هەواڵەکانی ڕۆژی چوارشەمە 28ی پووشپەڕ لە تورکیا
ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەکتێبی "دەنگ چەوەیلد تیەی" لەکرماشان بەڕێوە چوو
ئەڵمانیا لە ناڕەزایەتی بە دەستگیرکردنی چالاکوانانی مافی مرۆڤ باڵوێزی تورکیای بانگهێشت کرد
ئیمکانات