پەدافەندی سوپای سووریا فرۆکەیەکی ئیسرائیلی داخست
بەشی سووریا- لە هێرشی فرۆکەشەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر بنکەکەنای سووپای سووریا، فرۆکەیەکی ئیسرائیلی بووە ئامانجی پەدافەندی ئاسمانیی سوپای سووریا و داخرایە خوارێ.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، عەقید محەمەد عیسا کارناسی سەربازیی سووریا ڕایگەیاند لە هێرشی ئەمڕۆکەی فرۆکەشەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر بنکەکەنای سووپای سووریا لە نزیکیی پاڵمیرا، فرۆکەیەکی ئیسرائیلی بووە ئامانجی پەدافەندی ئاسمانیی سوپای سووریا و داخرایە خوارێ.
محەمەد عیسا وتی: "چوار فرۆکەی ئیسرائیلی بنکەکانی سوپای سووریایان کردبووە ئامانجی مووشەکی و کاتێک ئەو فرۆکانە گەیشتنە سەر بەرزاییەکانی چیای جەولان، بەرەوڕووی تەقەی مووشەکیی هێزەکانی سووری بوونەوە و لە ئەنجامدا فرۆکەیەکیان داخرا و فرۆکەیەکی دیکە زیانی پێ‌گەیشت و دوو فرۆکەکەی دیکەش بە ناچار فەزای ئاسمانیی سووریایان بە جێ‌هێشت".
ناوبراو وتیشی: "هێرشی ئەمڕۆکەی هیزی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی سوپای سووریا لە پاڵمیرا نیشاندەری پشتیوانیی ڕژیمی زایۆنی لە داعشە و ئامانجی ئەو هێرشە یارمەتی گەیاندن بە تیرۆریستان بووە".
هەروەها عەمید محەمەد عەباس لە فەرماندەکانی سوپای سووریا سەبارەت بە هێرشی فرۆکەشەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر سووریا و داخرانی یەک لەو فرۆکانە، ڕوونی کردەوە: "هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کاتژمێری 2:40ی ئەمڕۆ بە کاتی ناوچەیی لە دەروازەی سنووریی لوبنان و لە ناوچەی بەریجەوە گەیشتنە ئاسمانی سووریا و بۆ زیانگەیاندن بە بنکە سەربازییەکانی سوپای سووریا بەرەو رۆژهەڵاتی پالمیرا ڕۆیشتن. بە دڵنیاییەوە رادەگەیێنم کە مووشەکەکانی دوژمن هیچ زیانێکیان بە خاکی ئێمە نەگەیاندووە و نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان بپێکن".
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70573  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۸  |  کاتژمێر: 1 : 52

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات