جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان:
شەڕی پارتی لەگەڵ پەکەکە ئاگر بەردەداتە نێو ماڵی کورد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جڤاتى گشتیی بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ لەم هەلومەرجە ئێجگار ناسک و مەرتسیدارەدا، پارتی بەتەمای شەڕێکی ماڵوێرانکەرە لەگەڵ پەکەکە و دەخالەت دەکات لە کاروباری کوردستانی سووریا و جۆرێک لە هاوپەیمانی لەگەڵ تورکیادا رێک دەخات، "ئەمەش یاریکردنە بە ئاگر".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی سبەی، جڤاتى گشتیى بزوتنەوەى گۆڕان دواى کۆبوونەوەکەى رۆژی پێنجشەممە 16ی مارچ، راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات؛ هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و ترسناکدا تێدەپەڕێت و ناوچەکە لە شەڕێکی قورس و هەلومەرجێکی پڕ لە مەترسیدا ماوەتەوە، لەم هەلومەرجە ئێجگار ناسک و مەرتسیدارەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان بەتەمای شەڕێکی ماڵوێرانکەرە لەگەڵ پەکەکەدا، کە ئەوەش بە "یاریکردن بە ئاگر" ناودەبات و دەڵێت: " هەرێمی کوردستان لەئەنجامدا هەڵدەوەشێنێ و ئەم تاقی‌کردنەوەیەی کە بەری رەنجی هەزاران هەزار شەهیدە لەدەست دەچێت". 
هەروەک جەخت‌دەکاتەوە؛ کە دەبێت پارتی دەرس و وانە وەربگرێت لەوەى شەڕی ناوخۆ هیچ کێشەیێک چارەسەر ناکات جگە لەوەی ئاگر بەردەداتە نێو ماڵی کورد، بۆیە داوا لە هەموو لایەن و حیزبەکان و جەماوەر دەکات دەنگ بەرز بکەنەوە و بەشێوازی جیاجیای دیموکراتیانە سەرکۆنەی شەڕی ناوخۆ بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 70561  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۷  |  کاتژمێر: 18 : 3

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئامانج لە هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لە کەرکووک ڕکابەریی نێوان حزبە کوردییەکانە
مەسعوود بارزانی لە سەر داوای تورکیا هەوڵی وەدەرنانی پەکەکە لە شەنگال دەدات
لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانین
ئەمریکا لە مووسڵ لە دووی ئاژاوەگێڕییە/ داعش ئاکامی سێگۆشەی عێبری، عەرەبی و ڕۆژئاواییە
پێویستە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ڕێگای مادەی ١٤٠وە چارەسەر بکرێت
رێبەرانی کورد پێشوازی دەکەن لە دامەزرانی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆوە زانیارییەکانی هاوپەیوەند بە شەڕی ناخۆیی بەدەست هێناوە؟
بەکارهێنانی هێمای یەپەگە لە لایەن ژینڕاڵەکانی ڕووسیا قبووڵ ناکەین/ ئاڵمانیا چەک دەداتە تیرۆریستان
پاش ئازادکردنی ڕەقە لێێ دەکشێینەوە/ لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان هاوکاریی ئەمریکا و ڕووسیا دەکەین
بڵاوکردنەوەی رۆزنامەی دەیلی سەباحی تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا قەدەغە کرا
ئەمریکا ڕاهێنانی بە زیاتر لە ١٨٠٠٠کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە
ڕووداوەکانی ١٩٣٨ی درسیم دڕندانە بوو/ پارتەکەی قڵیچدار ئۆغلۆ ئەو کارەساتەی خولقاند
وردەکارییەکانی سەفەری دووهەمی ڕۆحانی بۆ کوردستان
کوردەکانی سووریا پێوەندی سیاسی و سەربازییان لەگەڵ ڕووسیا هەیە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ڕووسیا لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە
ئیمکانات