هاوسەرەکەی نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ ١٧ی مارچی 2017 شوعلە عەلی، هاوسەری نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی‌کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە تەلەڤزیۆنی NRT، هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند "وابڕیارە شوعلە عەلی ئەمڕۆ هەینى بە خاک بسپێردرێت و تا ئێستاش دیار نییە، کە نەوشیروان مستەفا دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنى لە مەراسیمى بە خاک سپاردنى هاوسەرەکەیدا، یان نا".
شوعلە عەلی لە ساڵی ١٩٥٧ لە دایکبووە و ١٩٨١ هاوسەرگیریی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا کردووە و دوو کوڕ و کچێکیان هەیە بەناوەکانی نما و چرا و چیا.
نەوشیروان مستەفا ساڵی ڕابردوو بۆ جاری دووەم سەردانی ئەوروپای‌کردەوە و نزیکەی شەش مانگە لە هەرێمی کوردستان دوورە و لەو ماوەیەدا زۆر بەکەمی دەرکەوتووە.
چاوەڕێ دەکرێت لەماوەیێکی نزیکدا ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بگەڕێتەوە سلێمانی.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 70560  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۷  |  کاتژمێر: 17 : 53

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئامانج لە هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لە کەرکووک ڕکابەریی نێوان حزبە کوردییەکانە
مەسعوود بارزانی لە سەر داوای تورکیا هەوڵی وەدەرنانی پەکەکە لە شەنگال دەدات
لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانین
ئەمریکا لە مووسڵ لە دووی ئاژاوەگێڕییە/ داعش ئاکامی سێگۆشەی عێبری، عەرەبی و ڕۆژئاواییە
پێویستە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ڕێگای مادەی ١٤٠وە چارەسەر بکرێت
رێبەرانی کورد پێشوازی دەکەن لە دامەزرانی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆوە زانیارییەکانی هاوپەیوەند بە شەڕی ناخۆیی بەدەست هێناوە؟
بەکارهێنانی هێمای یەپەگە لە لایەن ژینڕاڵەکانی ڕووسیا قبووڵ ناکەین/ ئاڵمانیا چەک دەداتە تیرۆریستان
پاش ئازادکردنی ڕەقە لێێ دەکشێینەوە/ لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان هاوکاریی ئەمریکا و ڕووسیا دەکەین
بڵاوکردنەوەی رۆزنامەی دەیلی سەباحی تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا قەدەغە کرا
ئەمریکا ڕاهێنانی بە زیاتر لە ١٨٠٠٠کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە
ڕووداوەکانی ١٩٣٨ی درسیم دڕندانە بوو/ پارتەکەی قڵیچدار ئۆغلۆ ئەو کارەساتەی خولقاند
وردەکارییەکانی سەفەری دووهەمی ڕۆحانی بۆ کوردستان
کوردەکانی سووریا پێوەندی سیاسی و سەربازییان لەگەڵ ڕووسیا هەیە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ڕووسیا لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە
ئیمکانات