سوننەی عێراق جەختی لە نەگۆڕانی سنوورەکانی هەرێم کردەوە/ کەرکووک سەربەخۆ بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوننە عەرەبەکانی عێراق یەکدەنگن لەسەر ئەوەی کە دەبێ لایەنەکانی چارەسەری پرسی عێراق پابەندبن بە سنوری هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان بەوجۆرەی کە لەپێش پڕۆسەی ئازادی لە ساڵی 2003دا هەبوە و پارێزگای کەرکووکیش نەلکێتە هیچ پارێزگا و هەرێمێکەوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئاوێنە، سوننە عەرەبەکانی عێراق، وەرەقەیەکیان بۆ چارەسەری مێژویی کێشەکانی عێراق خستۆتەڕو کە وەک خۆیان دەڵێن گوزارشت لە ڕوانگەی یەکگرتووی ئەوان بۆ چارەسەری پرسەکان دەکات.
لە بەشی دووهەمی وەرەقەکەیاندا کە بڕگەیەکی تایبەتە بە جێگیرکردنی سنووری پارێزگاکان، سوننە عەرەبەکانی عێراق وتویانە کە دەبێ لایەنەکانی چارەسەری کێشەکانی عێراق پابەندبن بە یەکپارچەیی عێراقەوە لە روی خاک و گەل و سەروەت و سامان و دامەزراوە سیادی و نیشتمانییەکانەوە بەوجۆرەی کە پێش لە 19ی مارچی ساڵی 2003 بووە.
ئەوان وتووشیانە کە لایەنەکانی چارەسەری کێشەکانی عێراق دەبێ پابەندبن بە سیاسەتی ئیدارەدانێکی یەکگرتووی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە.
هەروەک پیشیانوایە دەبێ لایەنەکانی چارەسەری مێژوویی کێشەکانی عێراق پابەند بن بەوەی کە وەک پارێزگایەکی عێراقی مێژوویی، مامەڵە لەگەڵ پارێزگای کەرکووک بکرێت و نەخرێتە ژێر باری هیچ لێکدانەوەیەکی تائیفی و ئێتنیکییەوە و نەلکێتە هیچ پارێزگا و هەرێمێکەوە.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70553  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۷  |  کاتژمێر: 2 : 39

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو بۆمبی ده‌ستکرد له‌لایه‌ن PKKه‌وه‌ دوو هێزی سوپای تورکیا بریندار بوون
کوردەکان بەرندەی گەمەی ئاڵوگۆڕی عێراق و سووریان
گۆڕان دوای نه‌وشیروان مسته‌فا/ هادی محه‌مه‌د‌ی‌فه‌ر
تیمی پینگ پۆنگی ئێران به‌ سه‌رڕاهێنه‌ری کوردستانی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ستهێنا
مردنی شوفێری موتورێک بە هۆی بەلارێدا چوون
ئەزموونەکانی هەڵبژادرن/ عەلی موتەهەری
وه‌ڵامی ئێران بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ بۆری له‌و وڵاته‌وه‌ ئیجابی بوو
تا ئێستا کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم پێکنه‌هێنراوه‌
شوێنی ئه‌و چه‌کانه‌ی ئه‌مریکا که‌ بۆ به‌غدا و کورده‌کان نێردراون دیار نییه‌
ڕووسیا و تورکیا گه‌مارۆوه‌ ئابووری و بازرگانییه‌کانی نێوانیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌
لایه‌نه‌کان نوێنه‌ریان بۆ کۆمیته‌ی ڕیفراندۆم دیاری نه‌کردووه‌
ئەسید پژاندن بە دەموچاوی پاڵێوراوی شاری ورمێ رەت کرایەوە
دەوڵەتی رۆحانی پابەندی بەڵێنەکانی خۆی سەبارەت بە کوردستان ببێت/ رۆحانی باشترین بژادرە لە دوو هەڵبژاردنی رابرددوودا بووە
تانسۆ چیلله‌ر، سه‌رۆک‌وه‌زیرانی پێشووی تورکیا بانگهێشتی دادگا کرا
وشۆکارانی ئیلامی له‌ ڕکابه‌رییه‌کانی یه‌کده‌نگیی وڵاتانی ئیسلامی 2 میداڵیای زێڕیان وه‌ده‌ستهێنا
ئیمکانات