وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پەنابەرانی لە ئەورووپا کرد
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی کرد کە لە ئەگەری درێژەخایاندنی سیاسەتگەلی جۆراوجۆری وڵاتانی ئەورووپی هەمبەر بە تورکیا، گرێبەستی ئەو وڵاتە لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە پەنابەرانی سووری هەڵدەوەشێتەوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە رۆژنامەیPosta ی تورکیا، مەولوود چاووش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا بە کاردانەوە نیشاندان هەمبەر بە هەڵوێستەکانی یەکێتی ئەورووپا لە قەیرانی پەیوەندیی نێوان هۆڵەندا و تورکیا، وێرای هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی تورکیا لە گەڵ ئەو یەکێتییە لە بواری پەنابەرانی سووریا، ڕایگەیاند: یەکێتی ئەورووپا ئامانجگەلێک و لەوان ڕەگەزپەرەستی، دوژمنایەتیی بیانییەکان، بەرەنگاربوونەوەی ئیسلام و تورکەکان، دژایەتیی پەنابەران و ...ی گرتۆتەبەر. تەواو ئەو بایەخانەی کە لە ڕابردوودا ئەورووپییەکانی بۆ یەکڕیزیی بانگهێشت دەکرد، بە شێوەیەکی ڕادیکاڵ لەناوچوون. هەمووساڵێک لە گەڵ بە دەسەڵات‌گەیشتنی پارتە توندئاژۆکان لە ناوەندی سیاسەتی وڵاتانی ئەورووپی بایەخە سەرەتاییەکانی یەکێتی ئەورووپاش پێشێل دەکرێن.
ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکانیدا بە داکۆکی‌کردن لەوەی کە تورکیا هەرکات بەهای بە دیموکراسی داوە، جەختی لەوە کردەوە: هەڕەشەکانی یەکێتی ئەورووپا لە بواری تیرۆریزم ناتوانێ ببێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە سەربەستیی ٨٠ ملیۆن خەڵکی تورکیا وەژێرپێ بنێین. ئێمە لەوبارەدا ناکشێینەوە.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70550  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۷  |  کاتژمێر: 1 : 32

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کۆنسێرتی محەمەد عەلیزادە لە کرماشان و سنە هەڵوەشاوە
پشتیوانیی هەدەپە لە ڕیفراندۆمی هەرێم، بە مانای ئەنجامدانی لە تورکیا و سووریا نییە
سەربەخۆیی خەونی پڕمەترسیی کوردەکان
فستیڤاڵی دەفی حەوزەی هونەریی کوردستان؛ داواکاریێکی نێونەتەوەییە
زیاتر لە سەدا 4ی تێکڕای ئاسانکارییەکانی وڵات بۆ پارێزگای کرماشان تەرخان دەکرێت
بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەڵەیە/ ئەمریکا نابێ پشتیوانی لە یەپەگە بکات
داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکەین ڕیفراندۆمەکەیان هەڵوەشێننەوە
ئەگەریی بەردەوام بوونی دانوستاندنەکانی هەولێر و بەغدا لە سەر پرسی ڕیفراندۆم
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری ئازەربایجانی رۆژئاواشی هەژاند
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری هەرێمی کوردستان لەڕاندەوە
Erdogan: Ku PYD bixwaze bi rêya Efrînê xwe bigihîne Deya Spî em ê teqz êrîş bikin
Waliyê Kerkûkê: Tenê bi şertekê em ê ala kurdistanê daxînin jêrê
Rewşa Teleferê piştî rizgarbûnê dê çawa be? /Analîz
پرسی کوردەکان له‌ تورکیا و سووریا پێکەوە به‌ستراوه‌
Serleşker Baqirî: Em û Tirkiye hebûna Amerîkayê li bakûrê Sûriyê narewa dibînin
ئیمکانات