یادێک له‌ مه‌لا مسته‌فا و ئیدریس بارزانی;
ئه‌و پیاوه‌ی ده‌یگوت "له‌ هه‌ر کوێ کوردێک بێت ئه‌وێ ئێرانه‌"/ ئێحسان هۆشمه‌ند
به‌شی وتار/ عێراق و هه‌رێمی کوردستان- خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌رکرده‌یێکی سیاسی کوردستانی عێراق بووه‌ که‌ به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی ئێرانی کورده‌کان ده‌کرده‌وه‌ و هه‌ر به‌و پێیه‌ش ڕسته‌ی گونجاوی مێژوویی خۆی ده‌ربڕی که‌ "له‌ هه‌ر کوێ کوردێک بێت ئه‌وی ئێرانه‌". هاوشێوه‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ له‌ زاری دیکه‌ی سه‌رکرده‌ کورده‌کانی عێراقیشه‌وه‌ ده‌بیسترێت.
کوردپرێس: 24ی ڕه‌شه‌مه‌ به‌رانبه‌ر به‌ 14ی مارچ ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایکبوونی مه‌لا مسته‌فای بارزانییه‌. خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا ساڵی 1903 له‌دایکبوو و هه‌ر له‌ سه‌رده‌می گه‌نجییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوکی و برا گه‌وره‌که‌ی واتا شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌ستی دایه‌ سیاسه‌ت و خه‌باتی سیاسی دژ به‌ ده‌وڵه‌تی عێراق. پاشان مه‌لا مسته‌فا گه‌یشته‌ سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق. له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ سه‌رکردایه‌تی ناوبراو و که‌سایه‌تیگه‌لێک وه‌کوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاڵه‌بانی قۆناغێکی نوێی خه‌باتی ئه‌و پارته‌ له‌گه‌ڵ ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتداری عێراق سه‌ریهه‌ڵدا. کۆتایی سییه‌کانی هه‌تاویش ده‌وڵه‌تی ئێران پشتیوانیی له‌ خه‌باتی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دژ به‌ ڕژێمی عێراق کرد و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاتوچۆی سه‌رکرده‌ کورده‌ عێراقییه‌کان بۆ ئێران زیادی کرد و پێوه‌ندی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و تاقمه‌ سه‌رکرده‌ عێراقییه‌ له‌گه‌ڵ میلله‌تی ئێران په‌ره‌ی سه‌ند.
پاش واژۆکرانی گرێبه‌ستی ئه‌لجه‌زایر له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی ئێران و عێراقدا درێژه‌ی خه‌باتی هێزه‌ کوردییه‌ عێراقییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕژێمی عێراقدا به‌ کرداری دابه‌زی و مه‌لا مسته‌فای بارزانی و زۆرینه‌ی سه‌رکرده‌ کورده‌ عێراقییه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ هاووڵاتیانی کوردستانی عێراق به‌ره‌و ئێران کۆچیان کرد و له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ تایبه‌ت خوالێخۆشبوو ئێدریس بارزانی و جه‌نابی مه‌سعوود بارزانی و تاقمێک له‌ سه‌رکرده‌ کورده‌ عێراقییه‌کان له‌ که‌ره‌ج نیشته‌جێ بوون و دیکه‌ی میوانه‌ کورده‌کانی عێراقیش له‌ چه‌ند شاری تری وڵاتی ئێران وه‌کوو تاران، شاریار، کرماشان، شیراز، جه‌هرۆم، بیرجه‌ند، ئه‌نزه‌لی، مه‌شهه‌د، ئه‌بهه‌ر و چه‌ند شارێکی دیکه‌ نیشته‌جێ بوون.
به‌شێکی سه‌ره‌نجڕاکێشی ئه‌م میوانانه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ چوونه‌ داموده‌زگا ئیدارییه‌کانه‌وه‌ وه‌کوو ئیداره‌ی ژینگه‌ و شکاروانی. له‌و سه‌رده‌مه‌دا خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی نه‌خۆش که‌وت و به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشکی نێردرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران. ساڵی 1357 پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ده‌رفه‌تێک ڕه‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی گرووپه‌ کورده‌ عێراقییه‌کان ببووژێنه‌وه‌ و پێکهاته‌که‌یان نوێ بکه‌نه‌وه‌ به‌ڵام مه‌ترسیی ئه‌وه‌ش بوو ئاڵوگۆڕه‌کانی پاش شۆڕش کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئه‌و تاقمه‌ به‌ تایبه‌ت سه‌رکرده‌ کورده‌ عێراقییه‌کان هه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ مارکسیستی و چه‌په‌کان به‌ تایبه‌ت حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران که‌ تازه‌ گه‌ڕابوونه‌وه‌ ناوخۆی وڵات له‌ هه‌مان سه‌ره‌تای پێکهاتنی یه‌که‌م ده‌وڵه‌ته‌وه‌ دژ به‌ بوونی میوانه‌ کورده‌ عێراقییه‌کان له‌ ئێران بوون. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و حزبه‌ له‌ قه‌باره‌ی ماده‌ی 8دا داوایان له‌ سه‌رکرده‌کانی کۆماری ئیسلامی کرد کورده‌ عێراقییه‌کان له‌ ئێران ده‌ربکه‌ن و ئه‌و دۆخه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی پێگه‌یێکی ستراتژیک بۆ ده‌وڵه‌تی کاتی و هه‌روه‌هاش کورده‌ عێراقییه‌کان پێکبهێندرێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران کوردی عێراق و به‌ تایبه‌ت سه‌رکرده‌ کورده‌ عێراقییه‌کان واتا جه‌نابی مه‌سعوود بارزانی و ئێدریس بارزانی ده‌یتوانی ببێته‌ تراژێدیایێک. ئه‌و پرسه‌ به‌ هیچ له‌ونێک له‌لایه‌ن ڕێبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی نوێی پاش شۆڕشه‌وه‌ قبووڵ نه‌ده‌کرا به‌ تایبه‌تی خوالێخۆشبوو ئه‌ندازیار بازرگان و دیکه‌ی به‌رپرسانی وڵات ئه‌وه‌یان قبووڵ نه‌ده‌کرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی وڵات له‌وان خوالێخۆشبوو داریووش فرووهه‌ر پێوه‌ندیێکی تۆکمه‌ و نزیکی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا هه‌بوو.
له‌و کاته‌دا خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات فه‌وتی کرد و هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆشبوو بارزانی بۆ ئێران بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی حزبه‌ چه‌پ و مارکسیست و سۆسیالیسته‌کان به‌ تایبه‌ت حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گوشاری زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و پارته‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌م ته‌رمی خوالێخۆشبوو بارزانیی گه‌ڕانده‌وه‌ ئێران. خوالێخۆشبوو هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی له‌ بیره‌وه‌رییه‌کانیدا ده‌یگێڕێته‌وه‌ له‌و ڕۆژانه‌دا نیگه‌رانی ئه‌وه‌ بووم گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ته‌نگه‌ژه‌ له‌ ناوچه‌که‌ دروست بکات. ته‌رمی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌ کۆتاییدا گه‌یشته‌ تاران و له‌وێوه‌ له‌ ڕێگه‌ی شاری ته‌ورێزه‌وه‌ به‌ره‌و ورمێ برا و پاشان دوو کۆپته‌ری سه‌ربازی له‌ ورمێیه‌وه‌ بردیانه‌ شاری شنۆ. له‌ حاڵێکدا هیچ به‌رپرس و سه‌رکرده‌یێکی حزبی چه‌پی کوردستان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ ڕێوڕه‌سمی پێشوازی له‌ ته‌رمی مه‌لا مسته‌فا و ئه‌سپه‌رده‌کردنی ئه‌و ته‌رمه‌دا ئاماده‌ نه‌بووبوون. هه‌ڵبه‌ت به‌شداریی به‌رفراوانی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ و هه‌روه‌ها کورده‌ عێراقییه‌کان و تاقمێک له‌ به‌رپرسان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا وای له‌ نه‌یاران و دژبه‌ران کرد که‌ نه‌توانن ته‌نگه‌ژه‌ و کارشکێنی دروست بکه‌ن. ئه‌گه‌رچی ئه‌و لایه‌نانه‌ دواتر بێ شه‌رمییان به‌ ته‌رمی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی پیشان دا که‌ ڕق و کینێکی زۆریان له‌و خوالێخۆشبووه‌ له‌ دڵدا بوو.
له‌و ڕۆژانه‌دا واتا ڕه‌شه‌مه‌ی 1357 پاش ئه‌وه‌ی شاره‌وانیی مه‌هاباد و بنکه‌ی ئه‌رته‌شی مه‌هاباد و یه‌ک مانگ پاش ئه‌وه‌ش بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی سنه‌ له‌لایه‌ن ڕه‌وته‌ سیاسییه‌ چه‌په‌کانه‌وه‌ کرانه‌ ئامانج و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی هێزی چه‌کداری وابه‌سته‌ به‌و حزبه‌وه‌ له‌ پارێزگاکانی کوردستان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا زیادی ده‌کرد جێگه‌ی میوانه‌ کورده‌ عێراقییه‌کان ته‌نگتر ده‌بووه‌وه‌. ده‌وڵه‌تی کاتی و خوالێخۆشبوو دوکتۆر چه‌مران و هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی و له‌شکه‌ری و ئیداری وڵات له‌ مه‌ترسی دۆخه‌که‌ تێگه‌یشتبوون و نه‌ک هه‌ر پشتیوانییان له‌و میوانانه‌ کرد به‌ڵکوو ئیزنی ئه‌وه‌شیان دا کورده‌ عێراقییه‌کان له‌ دیکه‌ی شاره‌کانی وڵاته‌وه‌ بتوانن له‌ شاره‌کانی سه‌رسنووری ڕۆژئاوای ئێران نیشته‌جێ ببن. له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌رکردایه‌تیی کاتی یان "قیاده‌ موقت"یش به‌ سه‌رکردایه‌تیی خوالێخۆشبوو ئێدریس بارزانی و جه‌نابی مه‌سعوود بارزانی پێکهێنرا و چالاکییه‌کانی خۆی ده‌ست‌پێکرد.
خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌رکرده‌یێکی سیاسیی کوردستانی عێراق بووه‌ که‌ به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی ئێرانیی کورده‌کان ده‌کرده‌وه‌ و هه‌ر به‌و پێیه‌ش ڕسته‌ی گونجاوی مێژوویی خۆی ده‌ربڕی که‌ "له‌ هه‌ر کوێ کوردێک بێت ئه‌وێ ئێرانه‌". هاوشێوه‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ له‌ زاری دیکه‌ی سه‌رکرده‌ کورده‌کانی عێراقیشه‌وه‌ ده‌بیسترێت.
خوالێخۆشبوو ئێدریس بارزانیش هه‌روه‌ک باوکی مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌شێکی زۆری ژیانه‌ کورته‌که‌ی خۆی سه‌رف کرد به‌ خه‌باتی سیاسییه‌وه‌ و له‌و ڕێبازه‌شدا چه‌ندین جار به‌ تایبه‌ت له‌ چله‌کانی هه‌تاویدا کرایه‌ ئامانجی هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستیی ده‌وڵه‌تی به‌عسی عێراق. له‌ سه‌رده‌می پاش وه‌فاتی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ئێدریس بارزانی و مه‌سعوود بارزانی به‌ره‌ به‌ره‌ ده‌ستیان دایه‌ نوێکردنه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و شه‌سته‌کانی هه‌تاوی هاوکات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی سه‌پاوی ڕژێمی عێراق به‌ سه‌ر میلله‌تی ئێراندا ئه‌و هێزانه‌ و دیکه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کانی عێراق له‌وان یه‌کێتیی نیشتمانیی به‌ سه‌رکردایه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانی درێژه‌یان به‌ خه‌باتی خۆیان دژ به‌ ڕژێمی سه‌دام حسێن دا و به‌ستێنی پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیان له‌و سه‌رده‌مه‌دا داڕێژا. خوالێخۆشبوو ئێدریس بارزانیش ڕێبه‌ندانی 1365ی هه‌تاوی له‌ ته‌مه‌نی 43 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ساڵی 1991 پاش ناکامیی سه‌دام حسێن له‌ داگیرکردنی کوه‌یتدا ده‌رفه‌تێک ڕه‌خسا بۆ ڕاگه‌یاندنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق. له‌و کاته‌یدا حکوومه‌تی هه‌رێم پێکده‌هێنرا پێوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا پێوه‌ندییێکی چاک و نزیک به‌ یه‌ک بوو. ئه‌گه‌رچی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ هیچ کات له‌ حه‌وزه‌ی ئابووری و سیاسیدا به‌ قه‌د ده‌فرایه‌تییه‌کان و چاوه‌ڕوانییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان گه‌شه‌ی نه‌سه‌ندووه‌.
پاش زنجیره‌ ئاڵوگۆڕه‌ سیاسییه‌ عه‌ره‌بییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌سه‌ندنی ڕکابه‌ریی ناوچه‌که‌ هه‌ندێک لایه‌ن ده‌یانویست پێوه‌ندیی نزیکی ئێران و گرووپه‌ کورده‌ عێراقییه‌کان بخه‌نه‌ ژێر کاریگه‌ریی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیانه‌وه‌. ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی داعشدا بێ هه‌ڵوێست بوون و یارمه‌تییان به‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نه‌دا و له‌و دۆخه‌دا له‌ ژێر باری ئه‌رکی دراوسێیەتیدا شانیان خاڵی کرد. مێژووی دوور و درێژ و چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی پێوه‌ندیی شارستانییه‌ت، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان کورده‌کانی عێراق و میلله‌تی ئێران به‌ تایبه‌تیش نزیک بوونی زمان و که‌لتوور و دابونه‌ریت دیارده‌یێکه‌ که‌ ده‌فرایه‌تییێکی به‌رچاو پێکده‌هێنێت بۆ گه‌شه‌ی پێوه‌ندیی نێوان دوو لایه‌ن. ئه‌مڕۆ که‌ کورده‌ عێراقییه‌کانیش هاوشێوه‌ی دیکه‌ی لایه‌نه‌کانی حه‌وزه‌ی شارستانییه‌تی ئێرانی و ئێرانی فه‌رهه‌نگی ئاماده‌ن جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز بکه‌ن. ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێکه‌ بۆ پیشاندانی قووڵایی پێوه‌ندییه‌کانی دوو لایه‌ن. هیوادارین به‌ گوێره‌ی ئه‌و ده‌فرایه‌تییانه‌ و خواستی دوو لایه‌ن له‌ داهاتوودا زیاتر له‌ پێش گه‌شه‌ی زیاتری پێوه‌ندیی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان به‌ چاو ببینین و ئیزن نه‌ده‌ین نه‌یاران له‌ ڕێبازی گه‌شه‌ی پێوه‌ندیی دوو وڵاتدا خه‌لێلێک دروست بکه‌ن.
 
سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی شه‌رق
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
 

کۆدی بابه‌ت: 70541  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۶  |  کاتژمێر: 20 : 55

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
فێستیڤاڵی ناوچەیی کورتە فیلم لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
ناوەندی فێرکاریی زمانی فارسی لە زانکۆی کوردستان کرایەوە
به‌ بیری‌ ئازادی تاقەتی کۆسپه‌ مادییەکان دەهێنم
کارادنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گەمارۆ نوێیەکانی کۆنگریسی ئەمریکا
مۆگرینی ڕەخنەی لە دۆخی مافی مرۆڤی تورکیا گرت
کۆریدۆرە شیمانەییەکانی هەناردەی نەوتی سووریا لە لایەن کوردەکانەوە
داخوازیی کوردەکان لە ئەمریکا بۆ مانەوەی زیاتر لە سووریا
ئەمریکا لە شکستە بەردەوامەکانی بەرامبەر گەلی ئێران پەند وەربگرێت
ریفرادۆمی هەرێمی کوردستان دوا ناکەوێت
ئه‌گه‌ر کشتوکاڵی کرماشان بکرێته‌ ته‌کنیکی، ئابووری ڕۆژئاوای وڵات گه‌شه‌ ده‌سێنێت
هه‌نارده‌کردنی کاڵا له‌ پارێزگای کرماشان‌ به‌ره‌و عێراق 5 له‌سه‌د گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌
PKK ئاماری هاوپێوه‌ند به‌ دوو ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیای بڵاو کرده‌وه‌
کوردپرێس چه‌ند هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی کوردی ساغ ده‌کاته‌وه‌(2)/ مه‌نسوور ڕه‌حیمی
Berdevkê Dewleta Îranê: Em dev ji mafê xwe yê navneteweyî bernadin
فازی دووهه‌می کارخانه‌ی ئێران خۆردرۆی سه‌حنه‌ ده‌ست­پێده‌کات
ئیمکانات