سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا:
دۆسیه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌ڵپێچراوه‌/ چیدی دانووستانێکی نوێ له‌ ئارادا نییه‌
به‌شی تورکیا- بیناڵی ییڵدرم ڕایگه‌یاند: دانووستانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ کۆتایی پێهاتووه‌ و دانووستانێکی نوێ له‌وباره‌وه‌یه‌ له‌ ئارادا نییه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی میلییه‌ت، بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ ڕه‌وتی دانووستانی ئاشتیی نێوان کورد و تورک ده‌کات و ده‌ڵێت: پڕۆسه‌ی دانووستان ده‌رفه‌تێکی گونجاو بوو به‌ڵام دۆسیه‌ی ئه‌و دانووستانه‌ به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵپێچراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌یانه‌ت به‌ پڕۆسه‌که‌ کرا.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ئایا پڕۆسه‌ی دانووستانی نوێ ده‌ست­پێده‌کات یا خێر؟ ئاشکرای کرد: نه‌خێر. چیدی پڕۆسه‌یێکی له‌و چه‌شنه‌ له‌ ئارادا نابێت. گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان ده‌رده‌که‌ین جگه‌ له‌مه‌ش هیچ ڕێگایێکی­ترمان نییه‌ و هیچ پڕۆسه‌یێکی چاره‌سه‌ریش ده‌ست­پێناکه‌ین.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌ ڕێفراندۆمی یاسای بنه‌ڕه‌تیی 16ی ئه‌پیڕیڵی 2017دا و وتی: په‌یامی من بۆ هاووڵاتییانی تورکیا ئه‌مه‌یه‌: فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌نگی نه‌رێنی ده‌داته‌ ڕێفراندۆم. په‌که‌که‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌نگی نا ده‌دات. بڕیاری ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه‌ تا ئه‌و کاته‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ئه‌وه‌نده‌ پێداگری له‌سه‌ر ده‌نگی نه‌رێنی به‌ گشتپرسی ده‌که‌ن ده‌نگی ئه‌رێنی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ته‌که‌مان ده‌بێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 70540  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۶  |  کاتژمێر: 14 : 33

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کاردانه‌وه‌ی تاران هه‌مبه‌ر‌ ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌مریکا دژ به‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌ قاچاخی مرۆڤ
گرینگترین هەواڵەکانی رۆژی چوارشەممە 7/4/96 لە تورکیا
خه‌ڵکی سه‌رده‌شت پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاری هه‌یه‌ تاوه‌کوو هاوخه‌می ده‌ربڕین
ئیتاڵیا به‌نیازه‌ پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران په‌ره‌پێبدات
زه‌ریف سه‌ردانی پاریس ده‌کات
پەیکەری ئەحمەدی خانی ڕووخێندرا
هەسەدە بە یەکجاری داعشی لە ناوەندی ڕەقە گەمارۆ دا
بۆ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ لە باکووری سووریا و کۆنتڕۆڵی مەنبەج و ڕەقە ئامادەین
کۆبوونەوەی نهێنیی نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی مەدەنیی رەقە
بەمزووانە بە کردەوە پاڵپشتیی خۆمان لە ڕێپێوانی داد نیشان دەدەین
هۆشداری ئێران هەمبەر بە هەڵوێستە نویێەکانی ئەمریکا هەمبەر بە سووریا
Di qezaya tirafîkê de 7 endamên malbatekê jiyana xwe ji dest da
QSD li Reqayê bi pêş ve diçe
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێدوارد براون له‌سه‌ر ئێران له‌ چاپ درا
په‌لاماری PKK بۆ سه‌ر نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ ناکام مایه‌وه‌
ئیمکانات