ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌دات به‌شداریی کورده‌کان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌قه‌ سووک نیشان بدات
به‌شی جیهان- به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مه‌ریکی ڕایده‌گه‌یێنێت ته‌نیا 20 له‌سه‌دی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک که‌ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ڕقه‌ن، کوردن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جان دۆریان، وته‌بێژی هاوپه‌یمانان و به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریکا پاش ڕه‌خنه‌ی توندی تورکیا له‌ به‌شداریی کورده‌کان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌دا ڕایگه‌یاند: زۆرینه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌ قه‌باره‌ی هێزی سووریای دیموکراتیک­دا به‌شداریی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ن له‌ عه‌ره‌بی سووری پێکهاتووه‌.
ته‌له‌فزیۆنی فڕانس 24 له‌ زاری جان دۆریانه‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌ نزیک به‌ 75 له‌سه‌دی ئه‌و هێزانه‌ی ڕه‌قه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ عه‌ره‌بن. ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت ڕێژه‌ی به‌شداریی پێکهاته‌ی هێزه‌کان هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌ت و دیموگرافیی جوگرافیای ناوچه‌که‌.
به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ ناوبراو جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ هێزه‌ کورده‌کان له‌ پڕۆسه‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه‌ پێته‌ختی داعش له‌ سووریا ڕۆڵیان ده‌بێت.
جان دۆریان دانی به‌ به‌شداریی هێزه‌کانی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌دا نا.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 70527  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۶  |  کاتژمێر: 12 : 4

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
قایه‌قوانی به‌ئه‌زموونی کوردستانی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی وڵات
530 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی کرماشانیان کردووه‌
کورته‌فیلمی "ئێستا کچێک نیشتمانمه" به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ری سه‌قزی له‌فستیڤاڵی وه‌نکۆویری کانادا وەرگیردرا.
کرانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی پێترۆکیمیای له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌
سوپای سووریا سوپایێکی نەتەوەییە/ لە بەشداریی سوپای سووریا لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقە پێشوازی دەکەین
٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندان بۆ نورسەل ئایدۆغان
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بنکە و بارەگای پەکەکە لە باکووری عێراقیان بوردومان کرد
سوپای دیموکراتیکی سووریا لە بەری ڕۆژهەڵاتەوە چۆتە ناو ڕەقە
هەواڵنێرە ناحوکمییەکان لە سەردانەکەی رۆحانیدا بۆ کوردستان نامەحرەم بوون
پیرەمێردی 101ساڵان خۆی بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان لە سەردەشت دەپاڵێوێت
هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک پێشێل‌کردنی دەستووری عێراق نییە
بەغدا هیوای بە هاوکارییە ئەمنییەکانی رووسیایە
کۆگه‌ی پترۆکیمیای کوردستان کرایه‌وه‌
سعوودیه‌ لە قەرزەکانی عێراق خۆش دەبێت
له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی شاری "طبقا" له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی هاوکاری ده‌که‌ین
ئیمکانات