ڕووداوه‌کان؛ موقه‌ده‌ر یان خۆکرد؟/ دوکتۆر خالێد ته‌وه‌کولی
به‌شی یادداشت/ کوردستان- دوکتۆر خالێد ته‌وه‌کولی کۆمه‌ڵناس و نووسه‌ر یادداشتێکی بۆ کوردپرێس ناردووه‌ و کونج و ڕه‌هه‌نده‌کانی ڕووداو و ڕێکاری ڕێگری له‌ ڕووداوه‌کانی تاوتوێ کردووه‌.
کوردپرێس- ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ی که‌ ده‌ڵێت "ڕووداوه‌کان بێ هه‌واڵ دێن" قبووڵ ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوێک بخشێنین به‌ سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌یدا له‌م ساڵانه‌ی دوایی له‌ کوردستاندا ڕوویان داوه‌ ده‌بینین که‌ ڕووداوه‌کان به‌ زمانی بێ زمانی سه‌باره‌ت به‌ خۆیان و پاشهاته‌ ناحه‌زه‌کانی داهاتوو هاوار ده‌که‌ن و داوامان لێده‌که‌ن بیر له‌وه‌ بکه‌ینه‌وه‌ پێش له‌ ڕوودانی ڕووداو چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزینه‌وه‌.
له‌ ڕاستیدا به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری خۆکوژی، کێشه‌ و گرفتی کۆڵبه‌ره‌کان، برینداربوون له‌ چوارشه‌ممه‌ سووری، ڕووداو و له‌ناوچوونه‌کانی ناو ڕێگاوبان و ... یه‌کسه‌ر به‌بێ ده‌نگ و بێ هه‌واڵ ڕووناده‌ن و چوونکه‌ ڕێژه‌یان به‌ شێوه‌یێکی مانادار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ چیتر ناتوانین پێیان بڵێن ڕووداو، که‌ پاش ئه‌وه‌ش مۆڵه‌ت به‌ خۆمان بده‌ین که‌ بڵێن بێ ده‌نگ و دوو ڕوویان­دا. هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته‌ ڕه‌هه‌ند و هۆکار و ڕێکاره‌کانی ڕێگری له‌ دووباربوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بخه‌ینه‌ به‌رباس و تاوتوێ و لێکۆڵینه‌وه‌.
له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا ئه‌وه‌ی که‌ بوو به‌ هۆکاری داخ و که‌سه‌ری خه‌ڵکی سه‌قز، ڕووداوه‌که‌ی ناو جادده‌ی سه‌قز-سنه‌ بوو که‌ تێیاچوونی دوو فه‌رمانبه‌ری ناوه‌ندیی ته‌ندروستی و ده‌رمانی لێکه‌وته‌وه‌. ئایا ئه‌م ڕووداوه‌ ئیراده‌ی ئێمه‌ی تێیدا نه‌بووه‌؟ ئایا ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌لاله‌ت ناکات له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوودا ڕووبدات؟ ئایا زه‌نگی مه‌ترسی بۆ بیستنی هه‌واڵی ناخۆش نه‌زڕاونه‌ته‌وه‌؟ ئایا که‌س نابینێت و که‌س گوێ بیست نییه‌ که‌ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌مبه‌ر به‌ له‌ده‌ستچوونی سه‌رمایه‌کانی ئه‌م خاک و زێده‌ وه‌ها که‌مته‌رخه‌مین؟
خه‌سارناسی به‌رده‌وامبوو، هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردن و چاکسازیی که‌مایه‌تییه‌کان به‌ مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی ئاستی چه‌رمه‌سه‌ری و ژیانی خه‌ڵک، ئه‌رکێکی گشتییه‌ به‌ڵام له‌ سه‌رووی هه‌موودا به‌سه‌ر شانی به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانه‌وه‌یه‌ که‌ ئاسایش و ئاسووده‌یی ده‌روونی و ڕۆحی بۆ فه‌رمانبه‌ره‌کانیان و به‌تایبه‌ت هه‌موو خه‌ڵک به‌گشتی دابین بکه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ی دواییدا که‌ دوو که‌س له‌ سه‌رمایه‌ مرۆییه‌کانی شارستانی سه‌قز و تۆڕی ته‌ندروستی و ده‌رمان گیانی خۆیان له‌ده‌ست­دا به‌داخه‌وه‌ شاهیدی بایکۆتی هه‌واڵین و هیچ هه‌وڵێکی جیدی که‌ نیشانده‌ری گۆڕانکاری و چاککردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا بێت به‌رچاو ناکه‌وێت. ئه‌گه‌رچی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا جادده‌کان به‌ ڕێژه‌یێکی زۆر که‌م گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا هاتووه‌ به‌ڵام به‌ ‌هیچ شێوه‌یێک هاوڕیژه‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ ته‌رافیکی جادده‌کانی کوردستان­دا. چاودێری له‌سه‌ر یاسا و ڕێساکانی هاتوچۆش ورد و جیدی نییه‌ به‌ شێوه‌یێک که‌ نه‌ک هه‌ر له‌ جادده‌کاندا به‌ڵکوو له‌ مه‌یدان و شه‌قامه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ناوشاریشدا ته‌ڕاتێنی ئه‌و ئۆتۆمبیل و شۆفێرانه‌ ده‌بین که‌ پێبه‌ندی یاساکانی هاتوچۆ نین و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ که‌یسیشدا ئازار و ئه‌زیه‌ت و نائه‌منی بۆ خه‌ڵک دروست ده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌که‌ی ئه‌مدواییانه‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خاڵ بکرێت:
- یه‌که‌م: ئه‌وه‌ی که‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌دا ڕاده‌ست کردنی کاروباری ده‌وڵه‌تی به‌ که‌رتی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پاشه‌که‌وت هاوواتا ده‌زانن، ته‌واو هه‌ڵه‌یه‌ و له‌ هه‌ندێ که‌یسدا له‌وان بارهێنان و ته‌ندروستی نه‌گونجاو نابه‌جێیشه‌. ڕاده‌ست کردنی به‌شێک له‌ ئه‌رکه‌کانی بنکه‌ ئیدارییه‌کان به‌ که‌رتی تایبه‌ت به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ ته‌نیا بیر له‌ پاشه‌که‌وتی پاره‌ بکه‌ینه‌وه‌، به‌ڵکوو ئامانجی سه‌ره‌کی له‌م کاره‌ به‌تایبه‌ت کاتێک که پیوه‌ندیی به‌‌ گیانی مرۆڤه‌وه‌ بێت، ئاسایشی زۆرتر، ڕێگری له‌ گه‌نده‌ڵی ئیداری و به‌فێڕۆدانی داراییه‌کانه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ خۆی و به‌ شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ده‌بێته‌ هۆکاری دابه‌زینی خه‌رج و تێچووه‌کان. ئه‌م بیرۆکه‌ نادروسته‌ وادیاره‌ ته‌نیا تایبه‌ت به‌ کوردستان و سه‌قز نییه‌ و له‌ هه‌موو وڵاتدا بره‌و‌ی هه‌یه‌.
جیهانی نوێ ئیمکاناتی نوێشی بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر کردووه‌ و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ئیمکاناته‌ هه‌م له‌ ڕوانگه‌ی ماڵییه‌وه‌ -که‌ به‌ دڵی به‌رپرسانه‌ و بۆیان له‌ یه‌که‌مایه‌تیدایه‌- و هه‌م زۆربه‌ی جارانیش له‌ ڕوانگه‌ی خێرایی و ڕێکوپێکی­دا کوالیته‌ی کاروباره‌کان به‌رز ده‌کاته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ کارگه‌کانی تۆڕی ته‌ندروستی و ده‌رمان که‌ بۆ به‌ڕۆژکردنه‌وه‌ی زانست و کارامه‌ییه‌کانی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ پێویستن، ئه‌وڕۆکه‌ هێنده‌ ته‌کنۆلۆژیا له‌ به‌رده‌ستدا هه‌یه‌ که‌ چیدی پێویست به‌ هاتوچۆ و ئاماده‌بوونی ڕاسته‌وخۆ له‌ وانگه‌ و کار‌گه‌کانی فێرکاری نه‌بێت.
هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که‌ به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌ی ڕاهێنان بۆ فه‌رمانبه‌ر و کاردێری ئیداره‌ جیاوازه‌کان پێویسته‌ به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ڕاهێنان بۆ شوفێر و خزمه‌تگوزارییه‌کانی به‌شی ته‌سیساتیش پێویسته‌ زۆربه‌ی ڕووداوه‌کانی ئۆتۆمبێل و هاتوچۆ به‌هۆی ورده‌فه‌رهه‌نگیی شۆفێرییه‌ که‌ بانگه‌شه‌ بۆ که‌مته‌رخه‌می و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی شۆفێره‌کان به‌ یاساکانی هاتوچۆ و مافی دیتران ده‌که‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م کارگایانه‌ ده‌کرێ هێزی ئینتیزامی یان خۆد بنکه‌ مه‌ده‌نییه‌کان بن تا وه‌کوو به‌و شۆفێرانه‌ی له‌ ناوچه‌ پڕمه‌ترسییه‌کاندا کار ده‌که‌ن شێوازه‌کانی لێخۆڕینی ڕێکوپێک و که‌م مه‌ترسی بڵێینه‌وه‌. ئه‌م کاره‌ تا ئێستا ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و له‌ ئاستی سه‌ره‌وه‌شدا ناوه‌نده‌ فه‌رهه‌نگییه‌کان له‌وان ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ ده‌توانن ئه‌م ئه‌رکه‌ جێبه‌جێ بکه‌ن تا له‌ ئاکامدا بگه‌نه‌ جادده‌یێکی ئه‌من و ئاسایش.
ئه‌گه‌ر وشیارانه‌ بڕوانینه‌ ئه‌و ڕووداوه‌نه‌ی له‌ ده‌وروبه‌رماندا هه‌ن بۆمان ده‌رده‌که‌وێ مه‌ترسیی زۆر هه‌ن که‌ له‌ داهاتوودا ڕه‌نگه‌ به‌ گیانی و به‌ماڵی خه‌سار بده‌ن له‌ کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵک؛ به‌ واتایێکی دیکه‌ ئه‌و کاته‌ی که‌ ژماره‌ی ڕووداوه‌کان له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر ئه‌بێت، بێده‌نگی ده‌کشێنن و له‌ ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین ڕووداوه‌کان هه‌واڵێکی داهاتوویێکی ناله‌باریان پێڕاده‌گه‌یێن و که‌ پێویسته‌ عیڵاجی واقعه‌که‌ پێش ڕوودانی بکه‌ین ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ چاکسازی هه‌یه‌ له‌ پێکهاته‌کان و هه‌روه‌هاش ڕوانگه‌کاندا. دیسانه‌وه‌ پێویسته‌ پێکهاته‌کان و ڕوانگه‌کانمان نوێ بکه‌ینه‌وه‌ تاکوو سه‌رچاوه‌، وزه‌ و ئیمکانات و سه‌رمایه‌کانمان بریتیی له‌ داراییه‌کانی مرۆڤه‌کان نه‌فه‌وتێ.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 70524  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۶  |  کاتژمێر: 11 : 43

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئه‌م چوار ساڵه‌ به‌ دروشم و به‌ڵێن‌ تێپه‌ڕیوه‌
ڕۆژی هه‌ینی خزمه‌تگوزاریی فریاکه‌وتن به‌ 29 برینداری ڕووداوی هاتوچۆ ئاراسته‌ کراوه‌
گشتپرسیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیا له‌ 5 وڵاتی ئه‌ورووپاییدا ده‌ست­پێده‌کات
قایه‌قوانی به‌ئه‌زموونی کوردستانی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی وڵات
530 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی کرماشانیان کردووه‌
کورته‌فیلمی "ئێستا کچێک نیشتمانمه" به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ری سه‌قزی له‌فستیڤاڵی وه‌نکۆویری کانادا وەرگیردرا.
کرانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی پێترۆکیمیای له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌
سوپای سووریا سوپایێکی نەتەوەییە/ لە بەشداریی سوپای سووریا لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقە پێشوازی دەکەین
٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندان بۆ نورسەل ئایدۆغان
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بنکە و بارەگای پەکەکە لە باکووری عێراقیان بوردومان کرد
سوپای دیموکراتیکی سووریا لە بەری ڕۆژهەڵاتەوە چۆتە ناو ڕەقە
هەواڵنێرە ناحوکمییەکان لە سەردانەکەی رۆحانیدا بۆ کوردستان نامەحرەم بوون
پیرەمێردی 101ساڵان خۆی بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان لە سەردەشت دەپاڵێوێت
هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک پێشێل‌کردنی دەستووری عێراق نییە
بەغدا هیوای بە هاوکارییە ئەمنییەکانی رووسیایە
ئیمکانات