به‌ دوو ڕۆژ ‌دواکه‌وتن؛
گرووپه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌ سوورییه‌کان له‌ خولی سێهه‌می دانووستانی ئه‌ستانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن
به‌شی سووریا- گرووپه‌ به‌رهه‌ڵستکارانی سووری ڕایانگه‌یاند: وه‌فدێکی پێکهاتوو له‌ کارناسانی سه‌ربازی بۆ به‌شداری له‌ خولی سێهه‌می دانووستانی ئه‌ستانه‌ بۆ کازاخستان به‌ڕێده‌که‌ون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ یه‌نی شه‌فه‌ق، له‌ حاڵێکدا که‌ سێهه‌مین خول له‌ دانووستانی ئه‌ستانه‌ له‌ پێته‌ختی کازاخستان له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستی­پێکردووه‌ و هێشتاکه‌ش درێژه‌ی هه‌یه‌، گرووپه‌ به‌رهه‌ڵستکارانی سووری ڕایانگه‌یاندووه‌ به‌ دوو ڕۆژ ‌دواکه‌وتن له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداریی ده‌که‌ن و گرووپێکی بچووک له‌ کارناسانی سه‌ربازی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌م دانووستانه‌ به‌ڕێده‌کرێن.
ئه‌م گرووپه‌ که‌ پێکهاتوو له‌ کارناسانی سه‌ربازییه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌/ 16ی مارچ بۆ ئه‌ستانه‌ به‌ڕێده‌که‌وێت و ده‌ستووری کاری‌ سه‌ره‌کی ئه‌وه‌، هه‌وڵ بۆ پاراستنی ئاگربڕ راگه‌یێندراوه‌.
به‌رهه‌ڵستکارانی سووری پێشتر داوایان کردبوو ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌دواکه‌وێت به‌ڵام له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌کانی دیکه‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌کرا و له‌ کاتی دیاریکراودا به‌ڕێوه‌چوو. پاش ئه‌وه‌ش به‌رهه‌ڵستکاران ڕایانگه‌یاند به‌شداری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ ناکه‌ن.
دوو خۆلی دانووستانی ئه‌ستانه‌ به‌ پێشنیاری کۆماری ئیسلامی ئێران، تورکیا و ڕووسیا و ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌یی کازاخستان بۆ مێواندارێتی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌ و ئێستاش خۆلی سێهه‌می ئه‌م دانووستانه‌ له‌ ئارادایه‌.
له‌ کۆبوونه‌وه پێشووه‌کانی ئێران، تورکیا، ڕووسیا، سووریا، به‌رهه‌ڵستکاره‌ سووریایه‌کان و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی ڕێکارێکی سێ لایه‌نه‌یه‌ بۆ پێوشوێنگری ڕه‌وتی ئاگربڕ به‌ زه‌مانه‌تی ئێران، ڕووسیا و تورکیا گه‌یشتنه‌ ڕێککه‌وتن.
 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 70479  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۵  |  کاتژمێر: 13 : 19

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئامانج لە هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لە کەرکووک ڕکابەریی نێوان حزبە کوردییەکانە
مەسعوود بارزانی لە سەر داوای تورکیا هەوڵی وەدەرنانی پەکەکە لە شەنگال دەدات
لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانین
ئەمریکا لە مووسڵ لە دووی ئاژاوەگێڕییە/ داعش ئاکامی سێگۆشەی عێبری، عەرەبی و ڕۆژئاواییە
پێویستە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ڕێگای مادەی ١٤٠وە چارەسەر بکرێت
رێبەرانی کورد پێشوازی دەکەن لە دامەزرانی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆوە زانیارییەکانی هاوپەیوەند بە شەڕی ناخۆیی بەدەست هێناوە؟
بەکارهێنانی هێمای یەپەگە لە لایەن ژینڕاڵەکانی ڕووسیا قبووڵ ناکەین/ ئاڵمانیا چەک دەداتە تیرۆریستان
پاش ئازادکردنی ڕەقە لێێ دەکشێینەوە/ لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان هاوکاریی ئەمریکا و ڕووسیا دەکەین
بڵاوکردنەوەی رۆزنامەی دەیلی سەباحی تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا قەدەغە کرا
ئەمریکا ڕاهێنانی بە زیاتر لە ١٨٠٠٠کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە
ڕووداوەکانی ١٩٣٨ی درسیم دڕندانە بوو/ پارتەکەی قڵیچدار ئۆغلۆ ئەو کارەساتەی خولقاند
وردەکارییەکانی سەفەری دووهەمی ڕۆحانی بۆ کوردستان
کوردەکانی سووریا پێوەندی سیاسی و سەربازییان لەگەڵ ڕووسیا هەیە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ڕووسیا لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە
ئیمکانات