قوتابیانی مه‌هابادی ده‌ڤه‌ری ته‌په‌ شایگان خاوێن ده‌که‌نه‌وه‌
به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- ده‌وروپشتی ئاسه‌واری مێژوویی ته‌په‌ شایگان له‌ ناوه‌ڕاستی پارکی نوێ په‌ره‌ستاردا به‌ هیمه‌تی یاریده‌ده‌رانی گه‌شتیاری و میراتی فه‌رهه‌نگیی شاری مه‌هاباد خاوێن کرایه‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی مه‌هاباد ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 25ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌سازی شوێنه‌واره‌ مێژوویی و گه‌شتیارییه‌کان بۆ پێشوازیی له‌ میوانه‌کانی نه‌ورۆز به‌ یارمه‌تی قوتابیانی مامناوه‌ندیی قوتابخانه‌ی سه‌یید غه‌فوور شه‌ریفی ده‌وروپشتی ته‌په‌ شایگان خاوێن کرایه‌وه‌.
ئاره‌ش شه‌هابی زیادی کرد: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌مبۆلیکه‌ له‌پێناو په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌ی که‌لتوور و پاراستنی ئاسه‌واری مێژوویی و گه‌شتیاری له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.
ناوبراو زیادی کرد: کرده‌وه‌ی له‌م چه‌شنه‌ ده‌بێته‌ هۆکاری هاندانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا خۆجێیه‌کان، ئه‌نجومه‌نه‌ ناده‌وڵه‌تییه‌کان، NGOه‌کان و که‌رتی تایبه‌ت بۆ پاراستن و ڕاگرتنی ئاسه‌واره‌ پڕبایه‌خه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70477  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۵  |  کاتژمێر: 13 : 17

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئامانج لە هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لە کەرکووک ڕکابەریی نێوان حزبە کوردییەکانە
مەسعوود بارزانی لە سەر داوای تورکیا هەوڵی وەدەرنانی پەکەکە لە شەنگال دەدات
لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانین
ئەمریکا لە مووسڵ لە دووی ئاژاوەگێڕییە/ داعش ئاکامی سێگۆشەی عێبری، عەرەبی و ڕۆژئاواییە
پێویستە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ڕێگای مادەی ١٤٠وە چارەسەر بکرێت
رێبەرانی کورد پێشوازی دەکەن لە دامەزرانی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆوە زانیارییەکانی هاوپەیوەند بە شەڕی ناخۆیی بەدەست هێناوە؟
بەکارهێنانی هێمای یەپەگە لە لایەن ژینڕاڵەکانی ڕووسیا قبووڵ ناکەین/ ئاڵمانیا چەک دەداتە تیرۆریستان
پاش ئازادکردنی ڕەقە لێێ دەکشێینەوە/ لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان هاوکاریی ئەمریکا و ڕووسیا دەکەین
بڵاوکردنەوەی رۆزنامەی دەیلی سەباحی تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا قەدەغە کرا
ئەمریکا ڕاهێنانی بە زیاتر لە ١٨٠٠٠کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە
ڕووداوەکانی ١٩٣٨ی درسیم دڕندانە بوو/ پارتەکەی قڵیچدار ئۆغلۆ ئەو کارەساتەی خولقاند
وردەکارییەکانی سەفەری دووهەمی ڕۆحانی بۆ کوردستان
کوردەکانی سووریا پێوەندی سیاسی و سەربازییان لەگەڵ ڕووسیا هەیە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ڕووسیا لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە
ئیمکانات