به‌پێی دوایین ڕاپرسییه‌کان:
57 له‌سه‌دی خه‌ڵکی تورکیا ده‌نگی "نا" به‌ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌ده‌ن
به‌شی تورکیا- به‌پێی ده‌ره‌نجامی لێکدانه‌وه‌کانی سه‌نته‌ری ڕاپرسیی ئۆراسیا له‌باره‌ی گشتپرسیی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا که‌ بڕیاره‌ مانگی ئه‌یپڕێڵ به‌ڕێوه‌بچێت، 57 له‌سه‌دی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ دژ به‌م گۆڕانکارییه‌ن و ده‌نگی "نا" به‌و گشتپرسییه‌ ده‌ده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ فورات نیووز، سه‌نته‌ری ڕاپرسیی ئۆراسیا له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌ پێشنیارکراوه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا که‌ بڕیاره‌ مانگی ئه‌یپڕێل بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ ڕاپرسییێکی ئه‌نجام داوه‌ که‌ ده‌ریده‌خات زۆربه‌ی خه‌ڵکی تورکیا دژ به‌م گۆڕانکارییه‌ن.
سه‌نته‌ری ئۆراسیا له‌ 26 پارێزگای تورکیادا ڕاپرسیی ئه‌نجام داوه‌ و ده‌ره‌نجامه‌کانی پیشان ده‌دات که‌ 57 له‌سه‌دی خه‌ڵکی تورکیا دژ به‌ گۆڕانکاری ئاماژه‌پێکراوی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ن.
ئه‌م گشتپرسییه‌ که‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 16ی ئه‌یپڕێڵ ئه‌نجام بدرێت تاکوو ئێستا له‌ ناو و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هه‌رایێکی زۆری ناوه‌ته‌وه‌. پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ده‌نگی نه‌رێنی به‌م گشتپرسییه‌ ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌ورووپی و له‌وان ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، هۆڵه‌ندا، سوید و دانیمارک به‌ پێشگرتن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌ڵبژاردن، کاریگه‌رییان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی گشتپرسیدا داناوه‌. تاکوو ئێستا ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی دروستبوو له‌مباره‌وه‌ پچڕانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیکی نێوان تورکیا و هۆڵه‌ندای به‌دواوه‌ بووه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70469  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۵  |  کاتژمێر: 11 : 34

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات