ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان:
کوردەکانی سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە مافی مرۆڤیان پێشێل نەکردووە
بەشی سووریا- بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکینەکانی پاراستنی گەل و سوپای دیموکراتیکی سووریا مافی هیچ مرۆڤێکیان لە بەکووری سووریا پێشێل نەکردووە و نایانەوێ پێکهاتەی جەماوەری و ئەتنیکی ئەو ناوچەیە بخەنە بەر گۆڕانکاری.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە فورات نیوز ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا دەرەنجامی هەڵسەنگاندنی دۆخی مافی مرۆڤ لە سووریی بڵاو کردەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و سوپای دیموکراتیکی سووریا (SDF) لە ناوچەی باکووری سووریا دەستیان لە هیچ کەیسێکی مافی مرۆڤ نەداوە.
ڕاپۆرتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا (ENKS)، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و حکوومەتی تورکیاش ئەو گرووپانە بە تێرۆریستی دەزانن و ئیدیعا دەکەن دەستیان بە کەیسی وەک ڕفاندنی مرۆڤ، پاکتاوی ئەتنیکی و گۆڕینی پێکهاتەی جەماوەری لە ناوچەکانی باکووری سووریا ئاڵاوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: بە هۆی دانانی مین لە لایەن داعشەوە لە ناوچەی مەنبەج و سەدی تەشرین، جێگۆڕکێ و گواستنەوەی کاتیی هاووڵاتیانی مەدەنی تا ئەو کاتەی کە ئەو هێزانە بتوانن مینەکان پووچەڵ بکەنەوە و ئاسایشی هاووڵاتیان دابین بکەن، کارێکی دروست دێتە بەرچاو. کاربەدەستانی SDF ئەوەیان زەمانەت کردووە کە ئەم گواستنەوەیە تەنیا بەو هەل و مەرجە ئەنجام دەبێت کە سەرپەنا، تەندروستی، ئاسایش و خۆراکی خەڵکەکە دابین بکرێت و ئەندامانی بنەماڵەکان لێک جیا نەبنەوە.
سەبارەت بە ئیدیعای هەندێک لە میدیاکان لەبارەی پاکتاوی ئەتنیکییەوە بەتایبەت هەمبەر بە عەرەبی ناوچەکە لە ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە: سەرەڕای ئیدیعا و ڕاپۆڕت لە سەر پاکتاوی ئەتنیکی کە کاتی لێکۆڵینەوەکان وەدەست دەگەیشت ئەم کۆمیسیۆنە هیچ بەڵگەیێکی نەدۆزییەوە کە بسەلمێنێت کۆمەڵگای عەرەب زمان بە هۆی ئەتنیکەوە لە لایەن YPG و SDFەوە کرابێتە ئامانج. سەرەڕای ئەمانەش هیچ بەڵگەیەک نەدۆزرایەوە کە نیشان بدات کار بەدەستانی YPG  لە ئیدارەدانی کانۆتنەکاندا بە شێوەیەکی سیستەماتیک دەست بدەنە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی جەماوەر و ئەتنیکیی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵیان یان مافی هیچ گرووپێکیان پێشێل کردبێت. 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 70444  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۴  |  کاتژمێر: 21 : 11

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئامانج لە هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لە کەرکووک ڕکابەریی نێوان حزبە کوردییەکانە
مەسعوود بارزانی لە سەر داوای تورکیا هەوڵی وەدەرنانی پەکەکە لە شەنگال دەدات
لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانین
ئەمریکا لە مووسڵ لە دووی ئاژاوەگێڕییە/ داعش ئاکامی سێگۆشەی عێبری، عەرەبی و ڕۆژئاواییە
پێویستە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ڕێگای مادەی ١٤٠وە چارەسەر بکرێت
رێبەرانی کورد پێشوازی دەکەن لە دامەزرانی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆوە زانیارییەکانی هاوپەیوەند بە شەڕی ناخۆیی بەدەست هێناوە؟
بەکارهێنانی هێمای یەپەگە لە لایەن ژینڕاڵەکانی ڕووسیا قبووڵ ناکەین/ ئاڵمانیا چەک دەداتە تیرۆریستان
پاش ئازادکردنی ڕەقە لێێ دەکشێینەوە/ لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان هاوکاریی ئەمریکا و ڕووسیا دەکەین
بڵاوکردنەوەی رۆزنامەی دەیلی سەباحی تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا قەدەغە کرا
ئەمریکا ڕاهێنانی بە زیاتر لە ١٨٠٠٠کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە
ڕووداوەکانی ١٩٣٨ی درسیم دڕندانە بوو/ پارتەکەی قڵیچدار ئۆغلۆ ئەو کارەساتەی خولقاند
وردەکارییەکانی سەفەری دووهەمی ڕۆحانی بۆ کوردستان
کوردەکانی سووریا پێوەندی سیاسی و سەربازییان لەگەڵ ڕووسیا هەیە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ڕووسیا لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە
ئیمکانات