هێمای شوالییەی ئاکادیمیای فەڕەنسا بە مامۆستای بۆکانی بەخشرا
بەشی فەرهەنگ و هونەر- هێمای شوالییەی نەخڵی ئاکادیمیای فەڕەنسا بە دوکتۆر محەمەد ڕەحیم ئەحمەدی، مامۆستای پڕۆفیسۆری زمان و ئەدەبی فەڕەنسی لە زانکۆی ئەلزەهرای تاران بەخشرا.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم خەڵاتە بە بۆنەی هەوڵی زانستی و خزمەتی زمان و فەرهەنگی فەڕەنسی لە لایەن فڕانسوا سینمۆ، باڵوێزی فەڕەنسا لە تاران ئاراستەی دوکتۆر ئەحمەدی کرا.   
دوکتۆر محەمەد ڕەحیم ئەحمەدی، مامۆستای پڕۆفیسۆری زمان و ئەدەبی فەڕەنسی لە زانکۆی ئەلزەهرای تاران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئێرانیی زمان و ئەدەبی فەڕەنسی، لە دایکبووی 1970 لە شاری بۆکانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ بڕوانامەی دوکتۆریی لە زانکۆی ستانداڵ گۆرنویڵی 3ی فەڕەنسا بە تێزێک لەبارەی گێڕانەوە لای حەسەنی قزڵجی وەرگرت.
لە ناوبراو کتێبەکانی: گۆشە نیگا لە ڕۆمانی "ژیانی چۆن مەسرەف‌کردن"ی ژۆرژ پرێک (بە فەڕەنسی)، ڕەخنەی ئەدەبی لە سەدەی بیستم (وەرگێڕان لە فەڕەنسەوە بۆ فارسی)، فەرهەنگی وشەی هەواڵ و جاپەمەنی (لە فەڕەنسەوە بۆ فارسی)، "نامەکانی ژان ژاک ڕۆسۆ (لە فەڕەنسەوە بۆ فارسی) و خۆشیی دەق (لە فەڕەنسەوە بۆ کوردی) بڵاوبوونەتەوە.
دوکتۆر محەمەد ڕەحیم ئەحمەدی تا ئێستا سێ جار وەک توێژەری هەڵبژاردەی وڵات و دوو جاریش وەک مامۆستای نموونەی زانکۆ هەڵبژاردراوە و لە یەکەمین خولی خەڵاتی کتێبی کوردیی برایم یوونسی لە گەڵ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوەی داوەریی بەشی ڕۆمانیان لە ئەستۆ بوو.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70441  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۴  |  کاتژمێر: 21 : 0

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کاردانه‌وه‌ی تاران هه‌مبه‌ر‌ ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌مریکا دژ به‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌ قاچاخی مرۆڤ
گرینگترین هەواڵەکانی رۆژی چوارشەممە 7/4/96 لە تورکیا
خه‌ڵکی سه‌رده‌شت پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاری هه‌یه‌ تاوه‌کوو هاوخه‌می ده‌ربڕین
ئیتاڵیا به‌نیازه‌ پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران په‌ره‌پێبدات
زه‌ریف سه‌ردانی پاریس ده‌کات
پەیکەری ئەحمەدی خانی ڕووخێندرا
هەسەدە بە یەکجاری داعشی لە ناوەندی ڕەقە گەمارۆ دا
بۆ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ لە باکووری سووریا و کۆنتڕۆڵی مەنبەج و ڕەقە ئامادەین
کۆبوونەوەی نهێنیی نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی مەدەنیی رەقە
بەمزووانە بە کردەوە پاڵپشتیی خۆمان لە ڕێپێوانی داد نیشان دەدەین
هۆشداری ئێران هەمبەر بە هەڵوێستە نویێەکانی ئەمریکا هەمبەر بە سووریا
Di qezaya tirafîkê de 7 endamên malbatekê jiyana xwe ji dest da
QSD li Reqayê bi pêş ve diçe
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێدوارد براون له‌سه‌ر ئێران له‌ چاپ درا
په‌لاماری PKK بۆ سه‌ر نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ ناکام مایه‌وه‌
ئیمکانات