چوارشه‌ممه‌ سووری نه‌کرێته‌ چوارشه‌ممه‌ سووزی/ جه‌لال مه‌حموودزاده‌
به‌شی یادداشت- جه‌لال مه‌حموودزاده‌ نوێنه‌ری خه‌ڵکی مه‌هاباد له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ یادداشتێکی کورتدا نووسیی: "هاووڵاتییان ده‌توانن ده‌نگی نا دژ به‌ ته‌قه‌مه‌نییه‌ مه‌ترسیداره‌کانی چوارشه‌ممه‌ سووری هه‌ڵبڕن و به‌م شێوازه‌ نه‌هێڵن چوارشه‌ممه‌ سووری بکرێته‌ چوارشه‌ممه‌ سووزی."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌قی یادداشته‌که‌ به‌م شێوازه‌یه‌:
چوارشه‌ممه‌ سووری ڕێسایێکی کۆن و نه‌ریتییه‌ و ده‌بێت له‌و ڕێسا و نه‌ریته‌دا ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی ده‌ستکرد جێگایێکی نه‌بێت. هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست و به‌ ئه‌مه‌گی ئێمه‌ هه‌وڵ بده‌ن چوارشه‌ممه‌سووریێکی هێمن و ئارام و ته‌با له‌گه‌ڵ که‌لتوور و نه‌ریتی خۆماندا به‌ڕێوه‌ببه‌ین.
ڕووداوه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابردووی چوارشه‌ممه‌ سووری له‌ کاتێکدا ڕوویان داوه‌ که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئێستاکه‌ که‌ به‌ره‌و چوارشه‌ممه‌ سووریی ئه‌مساڵ ده‌ڕۆین به‌ هاوکاری و به‌شداریی داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی و که‌سایه‌تیی کاریگه‌ری کۆمه‌ڵگاکه‌ به‌ستێنێک بڕه‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی خواستی گشتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دابونه‌ریتی کۆنی چوارشه‌ممه‌ سووری به‌ هێمنی و بێ مه‌ترسی به‌ڕێوه‌بچێت.
هاووڵاتییان ده‌توانن بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگای تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ بابه‌تی کاریگه‌ر بڵاو بکه‌نه‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی کات و شوێنی پێویست ڕۆڵێکی چاک بگێڕن به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ دۆخێکی گونجاو و ئارام.
هاووڵاتییان هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌ ڕێگای دووری گرتن له‌ ته‌قه‌مه‌نیی مه‌ترسیدار چوارشه‌ممه‌ سوورییێک به‌ڕێوه‌به‌رن که‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌بێت و نه‌کرێته‌ چوارشه‌ممه‌ سووزی.
هیوادارین هاووڵاتییان ئه‌مڕۆکه‌ جیدیتر بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ یه‌کگرتن و ڕێکخستنی پێکهاته‌یێکی مه‌ده‌نی هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی زیاتر بکه‌ن و دابونه‌ریتی کۆنی زێد و وڵاته‌که‌مان پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بپارێزێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70424  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۴  |  کاتژمێر: 13 : 49

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
کۆنسێرتی محەمەد عەلیزادە لە کرماشان و سنە هەڵوەشاوە
پشتیوانیی هەدەپە لە ڕیفراندۆمی هەرێم، بە مانای ئەنجامدانی لە تورکیا و سووریا نییە
سەربەخۆیی خەونی پڕمەترسیی کوردەکان
فستیڤاڵی دەفی حەوزەی هونەریی کوردستان؛ داواکاریێکی نێونەتەوەییە
زیاتر لە سەدا 4ی تێکڕای ئاسانکارییەکانی وڵات بۆ پارێزگای کرماشان تەرخان دەکرێت
بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەڵەیە/ ئەمریکا نابێ پشتیوانی لە یەپەگە بکات
داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکەین ڕیفراندۆمەکەیان هەڵوەشێننەوە
ئەگەریی بەردەوام بوونی دانوستاندنەکانی هەولێر و بەغدا لە سەر پرسی ڕیفراندۆم
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری ئازەربایجانی رۆژئاواشی هەژاند
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری هەرێمی کوردستان لەڕاندەوە
Erdogan: Ku PYD bixwaze bi rêya Efrînê xwe bigihîne Deya Spî em ê teqz êrîş bikin
Waliyê Kerkûkê: Tenê bi şertekê em ê ala kurdistanê daxînin jêrê
Rewşa Teleferê piştî rizgarbûnê dê çawa be? /Analîz
پرسی کوردەکان له‌ تورکیا و سووریا پێکەوە به‌ستراوه‌
Serleşker Baqirî: Em û Tirkiye hebûna Amerîkayê li bakûrê Sûriyê narewa dibînin
ئیمکانات