مەریوان کۆڕبەندی مێژووی ئه‌ده‌بی هه‌ورامی به‌ڕێوه‌برد
بەشی فەرهەنگ و هونەر- کۆڕبەندی لێکدانه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی هه‌ورامی له‌ زانکۆی په‌یام نووری شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چوو.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس. ئه‌م کۆڕبەندە‌ به‌ ته‌وه‌ری مێژووی هه‌ورامی، ئه‌گه‌ر و نه‌بوونه‌کان، سه‌ره‌تای هاتنه‌کایه‌ی ئه‌ده‌ب و وێژەی هه‌ورامی، زمانی ئه‌ده‌بی هه‌ورامی به‌ لە درێژەی مێژوو، یارسان و ئه‌ده‌بی هه‌ورامی، به‌ربڵاوی ئه‌ده‌بی هه‌ورامی له‌ ئێران، شانامه‌ی هه‌ورامی، کاریگه‌ری ئه‌ده‌ب به‌ سه‌ر شوناسی هه‌ورامی و لێکدانه‌وه‌ی قووڵاییه‌ عێرفانییه‌کانی ئه‌ده‌بی هه‌ورامی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌سکه‌نده‌ر مورادی به‌رپرسی زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان له‌ میانه‌ی ئه‌م کۆڕبەندەدا وتی: زانکۆکان پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ زۆر به‌ جدی ئاوڕ له‌ که‌لتور و فه‌رهه‌نگی کوردی بده‌نه‌وه‌، چونکە خوێندکارانی کورد پێویستیان به‌م بابه‌ته‌ فه‌رهه‌نگیانه‌ هه‌یه‌.
ناوبراو وتیشی: هه‌روه‌ها که‌لتور و مێژووی ناوچه‌که‌ش پێویستی به‌ زانکۆ و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانکۆیی هه‌یه‌، تاکوو هه‌م په‌ره‌ی زیاتر بسێنن هه‌م ئاگادارییه‌کی زانستییه‌یان له‌ خۆیان هه‌بێت.
مورادی ڕوونی کردەوە: زانکۆی په‌یامی نوور کارامه‌یی و توانست و لێهاتووی زۆر باشی هه‌یه‌ که‌ په‌ره‌ به‌مجۆره‌ کۆڕبەندانە‌ بدات و ببێته‌ مه‌ڵبه‌ندی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی. ئێمه‌ هه‌وڵێکی زۆرمان داوه‌ تاکوو له‌ میانه‌ی ئه‌م کۆڕانه‌ و وانه‌ وتنه‌وه‌، خوێندکاره‌کان به‌ باشی فێری زمانی کوردی بن و بتوانن به‌ باشی کوردی بخوێننه‌وه‌ و پێی بنووسن.
لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمەدا وتارە هاوپەیوەندەکان بە تەوەرگەلی کۆڕبەندەکە لە لایەن میوانان و بەشداربووان خوێندرایەوە و هەروەها پیشانگایەک لە کتێبە وەرگێراوەکان لە فارسییەوە بۆ هۆرامی لە لایەن خوێندکارانەوە بەرپا کرا.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70400  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۳  |  کاتژمێر: 23 : 19

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
دەنگەکانی ١٠ سندووقی هەڵبژاردنی شۆرای شاری کرماشان دووبارە ژمێردرایەوە
سێهەمین وەجبەی چەک و جیهازاتی ئەمریکا گەیشتە دەستی سوپای دیموکراتیکی سووریا
جێبەجێ‌کردنی گەڵاڵەی سەربەخۆیی وەڵامێکی گونجاو بە دژبەرانی کوردە
هێرشی داعش بۆ گوندی میسەلووم لە باکووری ڕۆژئاوای ڕەقە تێکشکێندرا/ 23 تیرۆریست کوژران
داواکاریی ٢٠ ساڵ زیندان بۆ دوو مامۆستای دەستگیرکراوەی تورکیا
پووتین و ڕۆحانی سەبارەت بە بەرجام و سووریا گفتوگۆیان کرد
پێکدادانی سەربازی لە ورمێ/ شەهیدبوونی دوو هێزی سنوورڤانی
شەمخانی: تۆمەتەکانی تڕەمپ ناژیرانە و پێکەنین‌هێنەرە/ تەنیا هاوپەیمانیی ڕاستەقینەی دژە تیرۆریستی، هاوپەیمانیی ئێران، ڕووسیا، سووریا و عێراقە
Pûtîn û Erdoxên bi riya telefonê axivîn
HSD: Tenê 3 kîlometro mane ku em bikevin Reqayê
Heşda Şebî li Şengalê baregeheke leşkerî kontrol kir
هۆکاری کشانەوەی نوێنەری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
حکوومەتی هەرێم فەرمانێکی بۆ فەرمانبەران دەرکرد
مەسعوود بارزانی پیرۆزبایی مانگی رەمەزان دەکات
به‌کارهێنانی هێزی ناپسپۆڕ هۆکاری چێکرانی خانووبه‌ره‌ی به‌که‌ڵک‌نه‌هاتووه‌
ئیمکانات