لە ساڵی نوێی هەتاویدا؛
دەنگی و ڕەنگی مەهاباد 24 کاتژمێرە پرۆگرامی دەبێت
بەشی فەرهەنگ و هونەر- بەڕێوەبەری گشتیی دەنگی و ڕەنگی ناوەندی مەهاباد لە بڵاوکردنەوەی ٢٤ کاتژمێرەی پرۆگرامەکانی ئەو کەناڵە هاوکات لە گەڵ ساڵی نوێی هەتاوی لە دوو قۆناغدا هەواڵی دا.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قەوی بونیە ئەمڕۆ دووشەمە 23ی ڕەشەمە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە گەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی هەتاوی و لە یەکەمی خاکەلێوەوە، لە فازی یەکەمدا کەناڵی تەلەفزیونی مەهاباد بە شێوەی ١٨ کاتژمێرە و بەشی ڕادیۆیی ئەم ناوەندە بە شێوەی ٢٤ کاتژمێرە پرۆگرامی دەبێت.
قەوی بونیە زیادی کرد: لە ئەگەری چارەسەریی کێشە و گرفتە ماڵییەکان، قۆناغی دووهەم کە بریتییە لە بە سەتەلایتی بوونی کەناڵی مەهاباد و 24 کاتژمێرەیی‌کردنی پرۆگرامەکانی بەشی تەلەفزیۆنی ئەم کەناڵە، دەکەوێتە ٣ی جۆزەردانی ساڵی داهاتوو و ساڵرۆژی ئازادیی خۆڕەمشار.
ناوبراو وێرای ئاماژە بە ڕەزامەندیی خەڵکی لە پرۆگرامەکانی ئەم کەناڵە و پشتیوانییان بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی نمایشی تەلەفزیۆنی کەناڵی مەهاباد، سەبارەت بە ناوەڕۆکی پرۆگرامەکان لە ساڵی داهاتوودا وتی: لە ئێستادا خەریکی تاوتوێ‌کردنی ڕادەستکرانی ئامادەکاری و بەرهەم‌هێنانی پرۆگرامەکانی دەنگی و ڕەنگ بە کەرتی تایبەتین و بەشی دەرەوەسپاردنی بۆ بەرهەم‌هێنانی پرۆگرامەکانی ئەم کەناڵە لە خۆیدا تاقیکاری و هەوڵێکی نوێیە.
بەڕێوەبەری گشتیی دەنگی و ڕەنگی ناوەندی مەهاباد لە کۆتاییشدا سەبارەت بە پرۆگرامە تایبەتییەکانی نەورۆزیی کەناڵی مەهاباد، ڕوونی کردەوە: لە رۆژانی نەورۆز، پرۆگرامی تایبەتیی ساڵی نوێ بۆ ماوەی 150 خولەک دەچیتە سەر ئانتێن و هەروەها لە کاتژمێرەکانی ٢١ تا ٢٢ی شەوانی نەورۆزیش پرۆگرامێک بە ئامادەبوونی هومەرمەندان، لە ئایتێمگەلی جۆراوجۆردا و بە ناوەڕۆکی بۆژاندنەوەی ڕێوڕەسمە دێرینەکانی نەورۆز ڕەچاو گیراوە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70398  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۳  |  کاتژمێر: 23 : 4

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
Îran: Rapora Wezareta Derve ya Amerîkayê derheqê azadiyên mezhebî li îranê derew e
پاش شکستی داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕێک ده‌خرێته‌وه‌
بە ھیچ شێوەیێک گفتوگۆ لە سەر دوا خستنی ریفراندۆم ناکرێت
ئەمریکا و بارزانی و ڕیفراندۆم/ مەریوان وریا قانیع
Bekir Bozdag: Almanya berevaniya PKK`ê dike
هونه‌رمه‌ندانی کرماشانی له‌ مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌رسباران درۆشانه‌وه‌
ھەر کەسێک لە ناو یەکێتی دژایەتیی ڕیفراندۆم بکات، ڕاستەوخۆ سزا دەدرێ تا ئاستی دەرکردنی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەریتانیا داوا دەکات ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ دوای هەڵبژاردنی عێراق دوا بخرێت
Amerîkayê gotinên berdevkê YPG`ê red kir/Piştî têkçûna DAIŞ`ê em li Sûriyê namînin
سەدرییەکان بۆ وەفدە کوردییەکە: جیابوونەوەی هەر پارچەیێکی عێراق ڕەتدەکەینەوە
پاش شکستی داعش ئەمریکا پشتگیری لە کوردەکان دەوەستێنێت
Li Bokanê Şewat / 300 milyon Tûmen xesaret
پاشهاته‌کانی گشتپرسی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌
نابێت گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان دژ به‌ سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی عێراق بێت
170 کیلۆگرام تریاک له‌ کرماشان دۆزرایه‌وه‌
ئیمکانات