پیشانگای به‌رهه‌مه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌کانی خۆشنووسانی ئیلامی کرایه‌وه‌
به‌شی ئیلام- پیشانگایێک له‌ به‌رهه‌می خۆشنووسیی مامۆستایانی ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسانی پارێزگای ئیلام له‌ ژێر ناوی "پرده‌ شورانگیز" له‌ هۆڵی نیگارخانه‌ی ئیرشادی ئیلام کرایه‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌رپرسی کاروبار‌ی هونه‌ری ئیداره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئیلام له‌ په‌راوێزی ئه‌م پیشانگایه‌دا بۆ هه‌واڵنێرانی وت: له‌م پیشانگایه‌دا زیاتر له‌ 40 تابلۆ و به‌رهه‌می خۆشنووسی له‌ 21 خۆشنووس و مامۆستای ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسانی ئه‌م پارێزگایه‌ خراوه‌ته‌ به‌ردیدی هۆگرانه‌وه‌.
شه‌هریار غوڵامپوور زیادی کرد: به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م پیشانگایه‌ زۆربه‌یان به‌ خه‌تی نه‌سته‌علیق و شکسته‌ی نه‌سته‌علیقن که‌ به‌رهه‌می مامۆستاگه‌لێک وه‌کوو عه‌لی ئه‌شره‌ف سندۆق ئابادی، په‌یمان سادات نه‌ژاد، محه‌مه‌د پیرانی، شه‌مسه‌ددین مورادی، مه‌هدی مه‌نسووری، مه‌هدی سندۆق ئابادی، مه‌ریم عه‌لی به‌یگی، عه‌لی غه‌یاسی، موجته‌با ئیزه‌دی و ئه‌حه‌د سه‌باحی کیا، خراونه‌ته‌ به‌ردیدی هۆگرانی ئه‌م هونه‌ره‌وه‌.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتیشی: پیشانگای خۆشنووسی "پرده‌ شورانگیز" به‌ هاوکاری هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسی پارێزگای ئیلام و ئیداره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیلام به‌ڕێوه‌چووه‌ و بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یێک کراوه‌یه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104  

کۆدی بابه‌ت: 70369  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۳  |  کاتژمێر: 11 : 3

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو بۆمبی ده‌ستکرد له‌لایه‌ن PKKه‌وه‌ دوو هێزی سوپای تورکیا بریندار بوون
کوردەکان بەرندەی گەمەی ئاڵوگۆڕی عێراق و سووریان
گۆڕان دوای نه‌وشیروان مسته‌فا/ هادی محه‌مه‌د‌ی‌فه‌ر
تیمی پینگ پۆنگی ئێران به‌ سه‌رڕاهێنه‌ری کوردستانی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ستهێنا
مردنی شوفێری موتورێک بە هۆی بەلارێدا چوون
ئەزموونەکانی هەڵبژادرن/ عەلی موتەهەری
وه‌ڵامی ئێران بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ بۆری له‌و وڵاته‌وه‌ ئیجابی بوو
تا ئێستا کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم پێکنه‌هێنراوه‌
شوێنی ئه‌و چه‌کانه‌ی ئه‌مریکا که‌ بۆ به‌غدا و کورده‌کان نێردراون دیار نییه‌
ڕووسیا و تورکیا گه‌مارۆوه‌ ئابووری و بازرگانییه‌کانی نێوانیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌
لایه‌نه‌کان نوێنه‌ریان بۆ کۆمیته‌ی ڕیفراندۆم دیاری نه‌کردووه‌
ئەسید پژاندن بە دەموچاوی پاڵێوراوی شاری ورمێ رەت کرایەوە
دەوڵەتی رۆحانی پابەندی بەڵێنەکانی خۆی سەبارەت بە کوردستان ببێت/ رۆحانی باشترین بژادرە لە دوو هەڵبژاردنی رابرددوودا بووە
تانسۆ چیلله‌ر، سه‌رۆک‌وه‌زیرانی پێشووی تورکیا بانگهێشتی دادگا کرا
وشۆکارانی ئیلامی له‌ ڕکابه‌رییه‌کانی یه‌کده‌نگیی وڵاتانی ئیسلامی 2 میداڵیای زێڕیان وه‌ده‌ستهێنا
ئیمکانات