هه‌ڵبژاردنی شۆراکان له‌ پارێزگای کوردستان پێویستی به‌ ڕوانینێکی ڕیئالیستی هه‌یه‌/ موحسن مسته‌فایی
به‌شی یادداشت/ کوردستان- موحسن مسته‌فایی کارناسی باڵای زانسته‌ سیاسییه‌کان و مامۆستای زانکۆ له‌ یادداشتێکدا که‌ بۆ کوردپرێسی ناردووه‌ پرسی په‌یوه‌ندیدار به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شار و پێویستییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی شۆراکان لێکده‌داته‌وه‌.
کوردپرێس: له‌ هه‌ندێ له‌ وڵاتاندا به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یه‌کپارچه‌ و یه‌کگرتووی شاری بوونی نییه‌. داموده‌زگای جۆربه‌جۆر له‌ ئیداره‌ی شار و ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کاندا به‌شدارن. له‌ ئاوه‌ها دۆخێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شار بریتییه‌ له‌ شاره‌وانی و یه‌که‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئیداره‌یه‌یه‌ که‌ هه‌ندێ جار له‌و شێوازه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌دا کێشه‌ی جیدی سه‌باره‌ت به‌ هاوئاهه‌نگی و هاوته‌ریبییه‌کان دێته‌ئاراوه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاری بریتییه‌ له‌ سامانپێدانی سه‌رچاوه‌کان و هۆکاره‌کانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستی شار. ئامانجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شار پێکهێنانی دۆخێکی گونجاو بۆ ژیانی هه‌مووانه‌ که‌ له‌و دۆخه‌شدا ده‌بێت عه‌داله‌تی مه‌ده‌نی کارامه‌یی ئابووری و جێگیری ژینگه‌ له‌به‌رچاو بگیردرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاری به‌هێز و کارامه‌ کاتێک مومکین ده‌بێت که‌ مه‌شرووعییه‌تی هه‌بێت واتا به‌ به‌شداریی خه‌ڵک به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ڵبژێردرابوون.
له‌ کێبه‌رکێکانی هه‌ڵبژاردندا یه‌کێک له‌ گرینگترین ڕاسپارده‌کانی کاندیده‌کان ڕاست بێژی، سه‌بووری و یاسامه‌دارییه‌. ناودێره‌کان ده‌بێت ڕوانگه‌ی سیاسی و ستراتژیکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارامه‌ی ئابوورییان هه‌بێت.
هه‌ر کاتێک کاندیدێک له‌ ڕێگای فریودانی عه‌وامه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌ربکه‌وێت به‌ڵام به‌ هه‌ر شێوازێک نه‌توانێت به‌ڵێنه‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکات متمانه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌ گشتی هه‌مبه‌ر به‌رپرسان داده‌به‌زێت.
له‌لایێکه‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌ و به‌رنامه‌ی داڕێژراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاراسته‌ ده‌کرێت. ئه‌و به‌رنامانه‌ ده‌بێت به‌ گوێره‌ی تێڕوانینی سیاسی و ئاگاداری ڕاسته‌قینه‌ له‌ دۆخی ئابووری شار و شاره‌وانی بێت تا بزانین ئایا به‌ستێنێک بۆ جێبه‌جێ کرانی ئه‌و به‌رنامانه‌ هه‌یه‌ یاخود خێر. له‌لایێکی دیکه‌وه‌ پێویسته‌ کاندیده‌کان دروشم و به‌رنامه‌ی خۆیان به‌ گوێره‌ی ئیمکانات، ده‌ره‌تانه‌کان، ئامانجه‌کان و ئه‌رکه‌کانی شۆرا دابڕێژن و ئاراسته‌ی بکه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کاندیداکان پلاتفۆرم و به‌رنامه‌یێکی دیاریکراویان بۆ گه‌شه‌ی هاوسه‌نگی شار، ڕاکێشانی گوژمه‌ و سه‌رمایه‌ له‌ که‌رتی تایبه‌ت و ناوخۆ له‌مه‌ڕ یارمه‌تی به‌ به‌شی ئاوه‌دانکاری و تۆکمه‌کردنی ژێرخانه‌کان و... ئاراسته‌ بکه‌ن.
هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ له‌م بواره‌دا نوخبه‌کان، پسپۆڕان، که‌سایه‌تی جێگه‌ی متمانه‌ و دڵسۆزه‌کانی شار و هه‌روه‌هاش میدیاکان وه‌کوو چاو و گوێ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ستراتژی، داخوازی و به‌رنامه‌کان به‌ گوێره‌ی خاڵه‌ ڕیئالیستییه‌کان له‌به‌رچاو بگرن و بزانن ئایا به‌ستێنی جێبه‌جێ کرانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بوونی هه‌یه‌ یا خێر. ئه‌و پرسه‌ ده‌توانێت هه‌لی به‌شداریی گشتی و ڕاگۆڕینه‌وه‌ بڕه‌خسێنێت و متمانه‌ی خه‌ڵکیش به‌ به‌رپرسانی شار زیاتر بکات.
به‌شداریی نوخبه‌کان و که‌سایه‌تییه‌ کارامه‌کان له‌ گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردندا که‌شی شۆره‌نگێزی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌خولقێنێت. ئاگادارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و زیادکردنی ئاستی تێگه‌یشتنی هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی به‌ستێنی ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگا و پشت به‌ستن به‌ عه‌قڵانییه‌ت و به‌رنامه‌ میحوه‌ری له‌ جێگه‌ی سیاسه‌تی پۆپۆلیستی له‌پێناو ئیراده‌ی هاووڵاتیان و ڕای گشتی و ده‌سته‌به‌رکردنی گه‌شه‌ی سه‌قامگیر زۆر پێویسته‌.
له‌ کۆتاییدا ده‌بێ وه‌بیری بهێنمه‌وه‌ به‌پێی زه‌رووره‌تی دۆخه‌که‌ی ئێستای پارێزگای کوردستان پێویسته‌ که‌سایه‌تیی کارزان و به‌ ئه‌زموون و دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌ به‌ به‌رنامه‌ی ڕوون و دیاریکراوه‌وه‌ له‌پێناو ڕاکێشانی گوژمه‌ و سه‌رمایه‌ی ناوخۆ و که‌رتی تایبه‌ت به‌ مه‌به‌ستی جووڵه‌ به‌ره‌و گه‌شه‌ی هاوسه‌نگی شار بێنه‌ مه‌یدانه‌وه‌.
 
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
 

کۆدی بابه‌ت: 70354  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۳  |  کاتژمێر: 9 : 4

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سێهەمین وەجبەی چەک و جیهازاتی ئەمریکا گەیشتە دەستی سوپای دیموکراتیکی سووریا
جێبەجێ‌کردنی گەڵاڵەی سەربەخۆیی وەڵامێکی گونجاو بە دژبەرانی کوردە
هێرشی داعش بۆ گوندی میسەلووم لە باکووری ڕۆژئاوای ڕەقە تێکشکێندرا/ 23 تیرۆریست کوژران
داواکاریی ٢٠ ساڵ زیندان بۆ دوو مامۆستای دەستگیرکراوەی تورکیا
پووتین و ڕۆحانی سەبارەت بە بەرجام و سووریا گفتوگۆیان کرد
پێکدادانی سەربازی لە ورمێ/ شەهیدبوونی دوو هێزی سنوورڤانی
شەمخانی: تۆمەتەکانی تڕەمپ ناژیرانە و پێکەنین‌هێنەرە/ تەنیا هاوپەیمانیی ڕاستەقینەی دژە تیرۆریستی، هاوپەیمانیی ئێران، ڕووسیا، سووریا و عێراقە
Pûtîn û Erdoxên bi riya telefonê axivîn
HSD: Tenê 3 kîlometro mane ku em bikevin Reqayê
Heşda Şebî li Şengalê baregeheke leşkerî kontrol kir
هۆکاری کشانەوەی نوێنەری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
حکوومەتی هەرێم فەرمانێکی بۆ فەرمانبەران دەرکرد
مەسعوود بارزانی پیرۆزبایی مانگی رەمەزان دەکات
به‌کارهێنانی هێزی ناپسپۆڕ هۆکاری چێکرانی خانووبه‌ره‌ی به‌که‌ڵک‌نه‌هاتووه‌
یەکگرتوو لێدوانێکی پارتی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان رەتدەکاتەوە
ئیمکانات