یادێک له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌؛
هه‌ڵه‌بجه‌‌ به‌ زمانی ڕای جیهانی مانای جینۆسایدی کورده‌/ یه‌حیا سه‌مه‌دی*
به‌شی وتار- له‌ ڕۆژی 16/3/1988 (25ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 66ی هه‌تاوی) چه‌ند فڕۆکه‌ی جه‌نگیی عێراقی شاری هه‌ڵه‌بجه‌‌یان به‌ گازی خه‌رده‌ل‌ و سیانیدومیکۆترین بوردومان کرد و بووه‌هۆی شه‌هید بوونی 5000 هه‌زار که‌س‌، هه‌ڵه‌بجه‌‌ له‌ قامووسی کورددا مورادفی وشه‌ی هیرۆشیمایه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌‌ به‌ زمانی ڕای گشتیی جیهانی مانای جینۆسایدی کورده‌، ڕووداوێکی ئا‌وه‌ها له‌ مێژووی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاییدا ڕووی نه‌داوه‌ به‌ تایبه‌ت ده‌وڵه‌تێک دژی هاوڵاتییه‌کانی خۆی به‌کاری بهێنێت.
کوردپرێس-ڕه‌شه‌مه‌ی هه‌موو ساڵێک، وه‌بیرهێنه‌ری به‌له‌نگازی ئه‌و مرۆڤه‌ بێ تاوانه‌یه‌ که‌ به‌ بێڕه‌حمانه‌ترین شێوه‌ی نامرۆڤانه‌ له‌ نێو ژار و دووکه‌ڵدا، گیانیان‌ له‌ده‌ست دا، مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌، ته‌نانه‌ت له‌ شادی‌هێنه‌رترین کاته‌کانی ژیانیشماندا، شیریناییمان له‌ لا تالێ ده‌کا.
زستانێک که‌ به‌هاری به‌ دوادا نه‌هات. تووڕه‌یی و خیانه‌تێک که‌ هێشتا به‌شێ له تاوانباره‌کانی پارێزه‌ران و هه‌وری ڕه‌شی زوڵم و زۆریان ئێستاش سێبه‌ری خستۆته‌ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ و کوردستان. هه‌ڵه‌بجه‌‌ زانستگایێک بوو که‌ ئێمه‌ له‌وێدا به‌ ته‌واوی فێربووین: ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن بێگانه‌کانه‌وه‌ دیارییێکمان پێ بگا، هه‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ دیتمان.
مێژوو لاپه‌ڕه‌ی خۆی هه‌ڵئه‌گێڕێته‌وه‌ و نه‌ته‌وه‌ ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ ئه‌خوێنێته‌وه‌، ئه‌خوێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ بزانێ چ کاره‌سات و قه‌وماوێک له‌ باوو باپیره‌کانیه‌وه‌ به‌ جێماوه‌ و چ ‌کۆششێکیان کردووه‌ له‌ ژێر ئه‌م ئاسمانه‌ شینه‌دا بۆ ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژیانا هه‌نگاو بهاوێژن‌ و ژیانی به‌رزیی له‌ گه‌ڵیانا شان به‌ شان بڕوا به‌ڕێوه‌؟!
دیاره‌ ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌ به‌ر چاو بێ که‌ هه‌موو دیارده‌ و رووداوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵ پیوه‌ندییان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌مانه‌ چ بمانه‌وێ، چ نه‌مانه‌وێ، لانی که‌م له‌ سه‌رداهاتووی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ شوێنه‌واریان ده‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕووداوانه‌ش بۆ خۆیان به‌هۆی شوێنه‌واری سه‌رجه‌م دیارده‌ و ڕووداوی پێشتر خوڵقاو له‌و کۆمه‌ڵه‌دا و پێکهاتنی هه‌ل و مه‌رجێکی له‌بار به‌ گشتی، ڕوویان داوه‌. کاتێکیش که‌ باسی مێژوو ده‌کرێ. نابێ ئه‌وه‌ له‌ بیر بکه‌ین که‌ مێژوو «زانسته»، مێژوو ته‌نیا گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێک نییه‌. له‌ مێژوودا نه‌ک هه‌ر ڕووداوێک ده‌گێڕدرێته‌وه‌ و ئاماژه‌ی پێده‌کرێ، به‌ڵکوو باسی هه‌ل و مه‌رجی پێش ڕووداوه‌که‌ ده‌کرێ و هۆیه‌کانی پێکهاتنی ئه‌و ڕووداوه‌ ڕوون ده‌کرێنه‌وه‌ و به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی وردی زانستییانه‌، له‌وانه‌یه‌ ڕووداوه‌کانی دواتریش پێش‌بینی بکرێن، هه‌ر چه‌ند به‌ کورتیش بێت.
کاتێک لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی گه‌لی کورد هه‌ڵ ده‌ده‌ینه‌وه‌، ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌‌ سه‌نگه‌رێکی قایم ‌و جه‌سته‌یێکی خوێناوی و به‌شێکی گرنگی ئه‌و مێژووه‌یه‌. له‌ لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌‌دا، گه‌لێک برینی قووڵ ده‌بینین، که‌ له‌ پێناو شۆڕش و کوردایه‌تیدا له‌ جه‌سته‌ی نراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یێک داستانی پڕ سه‌روه‌ریمان به‌رچاو ده‌که‌وێت که‌ خه‌ڵکه‌ دڵسۆز و شۆڕشگێڕه‌که‌ی به‌ درێژایی شۆڕشی ئازادیخوازی بۆ سه‌روه‌ریی گه‌ل و خاکی کوردستان تۆماریان کردووه‌.
برینه‌کانی جه‌سته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌‌ سه‌خت و قووڵ و به‌سۆن، که‌ له‌ مێژووی کوردایه‌تیدا بوونه‌ته‌ ناسنامه‌ی کوردی زوڵم‌لێکراو، ئه‌و برینانه‌ش شاهیدێکی زیندوون، گه‌واهیی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ ناوچه‌که ‌مه‌ڵبه‌ندێکی گرنگی شۆڕش بووه‌، سه‌نگه‌رێکی قایم‌ و پته‌و و به‌هێزی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی کورد بووه‌ دژ به‌ داگیرکه‌ران و دوژمنی به‌عسی، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمێنن که‌ خه‌ڵکه‌که‌ی به‌درێژایی مێژوو سه‌رسه‌ختانه‌ به‌رگرییان له‌ بوونی کورد و ماڤه‌ ڕه‌واکانی کردووه‌.
16ی ئازاری ساڵی 1988، واتا 25ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1366ی هه‌تاوی‌ دوژمنانی کورد و کوردستان جارێکی‌تریش به‌ چه‌کی کۆکوژیی مرۆڤ، ده‌ستی خۆیان دیسان سوور کرد له‌ خوێنی کورد، بۆ کوردی بێ تاوان، کوردی خاوه‌ن ماف‌ ‌و خاوه‌ن زه‌وی و زاری خۆی، له‌و رۆژه‌دا مه‌رگه‌ساتێکیان ساز کرد و له‌ پێناو به‌رژه‌‌وه‌ندی و سوودی ته‌سکی خۆیان و له‌ سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زپه‌رستی‌ و فاشیستی خۆیان ئه‌و قه‌تڵوعامه‌یان بۆ خه‌ڵکی بێ تاوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌‌ی شه‌هید دروست کرد، له‌ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کدا چه‌ند هه‌زار کوردیان شه‌هید کرد. زیاتر له‌ پێنج هه‌زار کوردی بێ‌تاوان له‌ منداڵ و لاو و پیر و ئافره‌ت و پیاو و نه‌خۆش و په‌ککه‌وته‌، له‌ به‌ر چاوی ئه‌م جیهانه‌ قه‌تڵوعام کران، که‌ ده‌ڵێن ئه‌م جیهانه‌، مه‌به‌ست جیهانی دوو زلهێزه‌که‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه‌، که‌ وێژدانی هیچ لایه‌کیان بۆ چرکه‌یێکیش نه‌هه‌ژا، به‌ بلۆکی شه‌رقی ئه‌و زه‌مانه‌ و به ‌بلۆکی غه‌ربیشه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ وڵاتانی‌تری به‌ ناو جیهانی سێیه‌م، له‌وڵاتانی ئیسلامی، له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی، له ‌وڵاتانی ئیقلیمی، به‌داخه‌وه‌ ویژدانی که‌س بۆ چرکه‌یێکیش به‌رامبه‌ر به‌و کاره‌ساته‌ نه‌هه‌ژا، وه‌کوو بڵێی هیچ نه‌بووه‌، خۆزگه‌ زۆربه‌ی زۆری ئه‌و وڵاتانه‌، ئه‌و زلهێزانه‌، ته‌نیا هه‌ر بێ ده‌نگ بان، به‌ڵکوو پاساویان بۆ ئه‌و تاوانه‌ ده‌هێنایه‌وه‌ (مبررات)یان بۆ دروست ده‌کرد، که‌ کوردی لێقه‌وماوی جه‌رگ سووتاو، کوردی کۆس‌که‌وتووی هه‌ڵه‌بجه‌‌، که‌ له‌ ده‌رگایان ئه‌دا، چ له‌ ده‌رگای زلهێزه‌کان، چ له‌ دام و ده‌زگاکانیان. یه‌کێک له‌ کاره‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانیان به‌ ده‌نگ هاتنه‌ له‌ مه‌ڕ کاره‌ساتێکی وه‌هایه‌، نه‌ک هه‌ر ده‌رگایان لێ نه‌ده‌کردینه‌وه‌، به‌ڵکوو زۆر جاریش به‌ گژمانا ده‌چوونه‌وه‌ و پاساوی وایان ئه‌دایه‌وه‌ بۆ ئه‌و گوناهه‌ که‌ کورد ته‌نیا ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ست ده‌هات به‌زه‌ییێکی به‌ حاڵی خۆیدا بێته‌وه‌، که‌ چ خه‌ڵکێکی به‌دبه‌خت‌ و زوڵم لێکراوه‌.
ئایا هه‌ڵه‌بجه‌‌ ئه‌و شاره‌ هێمن و ئاسووده‌یه‌، شاری هونه‌ر و ئه‌ده‌ب ‌و خۆشه‌ویستی قه‌د ته‌سه‌وری ده‌کرد که‌ ڕۆژێک ده‌بێته‌ بابه‌تێکی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی؟ یان ئایا ئه‌و هاوڵاتییه‌ «کا عومه‌ر» که‌ که‌وتووته‌ سه‌رده‌م و چاوی و به ‌هه‌ر دوو ده‌سی منداڵه‌ شیرخۆره‌که‌ی هه‌مبێسی ده‌گرت تاکوو خۆی و منداڵه‌که‌ی له‌ مردنێکی موحه‌قه‌ق ڕزگار بکات، ئایا ته‌سه‌وری ده‌کرد که‌ ده‌بێته‌ کاره‌ساتێکی کیمیایی؟
ئه‌ی کیمیابارانی نامرۆڤانه‌ی شاری سه‌رده‌شت له‌ 7ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1366ی هه‌تاویدا له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ که‌ زۆرتر له‌ سه‌دان هاووڵاتی شه‌هید کران و هه‌زاران که‌سیش بریندار بوون.
ئایا ئه‌و هه‌موو کورده‌ی خه‌ڵکی شه‌نگال و کۆبانێ له‌لایه‌ن گرووپی داعشه‌وه‌، وه‌به‌ر هه‌ڵمه‌تی تیرۆر و کوشتن که‌وتن هه‌رگیز ته‌سه‌وری وایان ده‌کرد که ‌به‌ بێ‌ڕه‌حمانه‌ترین شێوه‌ شه‌هید ده‌کرێن، (چۆن باسی بکه‌ین)؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو قه‌تڵوعامانه‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی (سلێمانی) چۆن بدوێنین؟، چۆن خه‌میان بۆ بخۆین؟، ئه‌ی ئه‌نفالی 182000 که‌س، مرۆڤی بێ‌تاوانی کورد چی؟ ڕاستی بۆ شارێک بنووسین ‌و بگرین ‌و خه‌م بخۆین یا بۆ میلله‌تێک، میلله‌تێک که ‌به‌ درێژایی مێژوو هه‌ر وه‌به‌ر زوڵم و زۆر و کۆکوژی که‌وتووه‌.
کۆنترین به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی دژی کورد ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1963، بارزانی ئه‌و ساڵ شه‌کوایێکی پێشکه‌ش به‌ UN کرد دژ به‌ به‌غدا و له‌و ڕۆژه‌وه‌ کورد بوونه‌ته‌ ئامانجێک بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و کۆکوژی. به‌ڵام دڵنیاین ‌و ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌رکه‌وتووه‌، میلله‌تی تێکۆشه‌ر و زیندوو هه‌رگیز نامرێ. کوردیش له‌وانه‌یه‌.
«سه‌رچاوه‌کان»
1ـ گۆڤاری هه‌ڵه‌بجه‌‌               ژماره‌ی 2
2ـ گۆڤاری سروه‌                   ژماره‌کانی 104 و 128
3ـ په‌نجا ساڵ خه‌بات             ج ـ گ
4ـ مێژووی ڕاپه‌ڕینی کورد                 ع ـ س
5ـ وتووێژ له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ر نامق سالم سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌‌. (ئاماده‌ کردنی: گ .هـ)
 
* رۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی

کۆدی بابه‌ت: 70327  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۲  |  کاتژمێر: 12 : 13

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات