ئایا هێند لە هەوڵی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی پشتیوانی دەکات؟/ کەبیر تانجا*
بەشی جیهان- بەرنگار بوونەوە لەگەڵ داعش لەسەر بەشێکی گەورەی خاکی عێراق و سووریا کە ئەو گرووپە لە ساڵی ٢٠١٤ وێڕای ڕاگەیاندنی خەلافەت داگیری کردن، دواجار هەر کۆتایی پێدێت و پاش ئەوە ناوچەکە ڕووبەڕووی تەنگژەیێکی زۆر دەبێتەوە.
لە کاتێکدا سوپای عێراق و هێزەکانی سەر بەو سوپایە لە باشوورەوە بەرەو مووسڵ وەکوو بنکەی سەرەکیی داعش لە عێراق خەریکی پێشڕەوین، کوردەکانیش بە هومێدی لەناوچوونی تەواوی داعش لە بەشەکانی باکوورەوە خەریکن بەرەو مووسڵ پێشڕەوی دەکەن. سەرکەوتن لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە لەم چەند مانگەی دواییدا و پاش لاواز بوونی داعش دەستی پێکردووە هەلی بۆ کوردەکان ڕەخساندووە تاوەکوو دەستیان بگاتە ئاواتێکی لەمێژینەیان کە ئەویش ڕاگەیاندنی وڵاتی کوردستانی سەربەخۆیە.
لە باکووری مووسڵ و کەمێک دوورتر لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان، ئەو کوردانەی خەریکی شەڕ لەگەڵ داعشن، چەندین خەندەقی گەورەیان درووست کردووە کە لە دەرەوەی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئێستایانە. ئەم ناوچەیە بەدرێژایی نزیک بە ١٠٥٠ کیلۆمەتر لە باکووری عێراقە و پێش لە داعش لە کۆنترۆڵی عەرەبەکاندا بوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان داگیر کردنی ئەم ناوچانە بە شێوەیەکی هەماهەنگ و لەپێناو سیاسەتەکانی دەوڵەتی هەولێر ئەنجام دراوە. کوردەکان ئەم دەسکەوتەیان بە دەرەنجامی گیانبازی و فیداکاری خۆیان بەرامبەر داعش و بۆ گەیشتن بە داوای لەمێژینەی خۆیان واتە پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ و تەواو خۆبەڕێوەبەر لە عێراقی پاش داعش دەزانن.
لە ئێستادا هەولێر نەک هەربۆ کوردەکان بەڵکوو بۆ هەموو ئەو میلیشیانەی کە دژ بە داعش شەڕ دەکەن بۆتە بنکەیێک بۆ حەسانەوە و بووژانەوە تاوەکوو بگەڕێنەوە بۆ بەرەکانی شەڕی مووسڵ و باب و دیکەی ئەو شوێنانەی لەگەڵ داعشدا شەڕ دەکرێت. شەڕڤانانی کورد بڕوایان وایە ژمارەیێکی زۆر لەو کەسانەی ئێستا لە ناوچەگەلێکی وەکوو مووسڵ خەریکی شەڕن لە ڕاستیدا هەندێک ڕێکخراوەی جەنایەتکارن کە خۆیان داوەتە پشت دەمامکی داعش. گرووپە کۆنترەکان وەکوو ئەلقاعیدە لە مێزۆپۆتامیا و جەیشول موجاهیدین کە هەمیشە وەکوو داعش ناسراون ڕەنگە ببنە گەورەترین تەنگژە بۆ کوردەکان و لە ڕاستیدا خەڵکی مووسڵ و دەورووبەریشی زۆردەمێک پێش لە هاتنی داعشیش لەگەڵ ئەم تەنگژانە بەرەوڕوو بوونە.
بەهۆی شەڕیان لەگەڵ داعش کوردەکان لە ڕوانگەی نێونەتەوەییەوە گەیشتوونەتە ڕەواییێکی بەرچاو. یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) میلیشیایێکە کە بەم تازەییە دامەزراوە و زۆربەی سەربازەکانی کوردن. ئەم گرووپە وەکوو سوپای دیموکراتیک دەناسرێت و بۆ دیاری کردنی فەرماندەکانی ناوخۆی یەپەگە هەڵبژاردن بەڕێوە دەبات. یەپەگە بەشێکە لە پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) کە لە ساڵی ٢٠٠٣ وەکوو پارتێکی کوردی دامەزرا. ئێستا یەپەگە ڕەنگە وەکوو بەشێک لە پاداشتی بۆ بەرنگار بوونەوە لەگەڵ داعش و بەرگری لە گەلی کورد بۆتە خاوەنی نووسینگەی نوێنەرایەتیی فەرمی لە ستۆکهۆڵم، پراگ و بەرلین و لەم دواییانەشدا لە مۆسکۆ و بڕیار وایە لە داهاتوویێکی نزیکیشدا نووسینگەی نوێنەرایەتی لە پاریس بکاتەوە. شرۆڤاکارانی سیاسی بڕوایان وایە پێکەن دەتوانێت ببێتە یەکەم شارێکی ئاسیایی کە نوێنەرایەتیی یەپەگەی تێدا دەکرێتەوە.
لە ئێستادا هێند و چین کۆنسوولگەریی چالاکیان لە هەولێر هەیە. ئاگێستی ساڵی ڕابردوو نیوودێلهی کونسوولگەریی فەرمیی لە هەولێر کردەوە و تێکڕای خزمەتگوزارییەکانی کونسوولگەرییێک ئاراستە دەکات. دیپاک میگلانی یەکێک لە کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی هێندوستان کە ئەزموونی ئەوەی هەبوو لەناوچەکانی گیرۆدەی شەڕ وەکوو کابول و قەندەهار کار بکات وەکوو یەکەم سەرکونسوولی هێند لە هەولێر دەستنیشان کرا. ئەم کارە نەک هەر بوویە هۆکاری گەشەی دەستڕاگەیشتنی دیپلۆماتیکی هێند لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە کە میونداری زیاتر لە ٨.٢ ملیۆن هێندییە بەڵکوو ڕواڵەتێکی سەرنج‌ڕاکێشیشی دایە یارمەتییە ئەمنییەکانی هێند و شەڕی کورد بەرامبەر داعشی پشتڕاست کردەوە.
دەوڵەتی خۆبەڕێوەبەری هەولێر زۆر دەمێکە خوازیاری ئەوەیە هێند بە شێوەیێکی بەرچاوتر لە ناوچەکەدا ئامادە ببێت. داڵغەی دێلهی لەمبارەوە ئاساییە چوونکە نەیدەویست پێوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا تێکبدرێت. دەوڵەتی ناوەندیی حێراق داواکارییەکانی هەرێمیکوردستان بۆ سەربەخۆیی و بەرهەم‌هێنانی نەوت کە هەموو ڕۆژێکیش زیاتر دەبێت دژ بە بەرژەوەندییەکانی بەغدا دەزانێت. هەردوو پێتەختی دێلهی و پێکەن بەرژەوەندیی ئابوورییان لە هەولێردا هەیە. کۆمپانیای SINOPECی چین وەکوو خاوەنی کۆمپانیای ئاداکس نەوت، کێڵگەی نەوتیی تەق تەق لە نزیکی کەرکووکی گەشە پێدا. هێندیش پێشتر و لە ڕێگای کۆمپانیاکانی تورکیاوە نەوتی لە کوردستان کڕیوە و کۆمپانیای Reliance Industries Ltdی بەمبەئی ساڵی ٢٠٠٧ لە دوو بلۆکی نەوتیی کوردستان واتا ڕووا و سارتا، سەرمایەی داناوەە. ئامانجی هێند لەم کارەی، فرۆشتنی پشکە گەورەکانی هەردوو کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠١٢ و پاش گوشارەکانی بەغدا بوو.
پێشتر و کاتێک کە هێند لەناو پێکدادانی ناوچەکەدا تووشی کێشە و گرفت هاتووە هەولێر دەورێکی ئەوتۆی لە چارەسەر کردنی ئەم کێشانە بووە. ساڵی ٢٠١٥ هێند هەوڵێکی دیپلۆماتیکی دەست‌پێکرد تاوەکوو ٣٩ کرێکاری هاووڵاتیی ئەو وڵاتە کە باس لەوە دەکرا لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون و کوژراون –ئیدعایێک کە زۆبەی سەرچاوەکانی هەواڵ پشتڕاستیان کردەوە بەڵام ئێستاش دەوڵەتی هێند بە فەرمی مەرگی ئەو ٣٩ کەسەی ڕانەگەیاندووە- لەم ماوەیەدا هێند کەسایەتییێکی بەئەزموونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ناوی "سوورش کەی ڕێدی" کە پێشتریش باڵوێزی هێند لە عێراق بووە بۆ بەغدا و پاشان هەولێر بەڕێ‌کرد تاوەکوو لەگەڵ ڕێبەرانی پێشووی بەعسی عێراق کە ئێستا لە فەرماندەکانی باڵای داعش لە ناوچەکانی تەکریت و مووسڵن پێوەندی بگرێت. ژمارەیێک دیکە لە دیپلۆماتە بەئەزموونەکانی ئەو وڵاتە وەکوو سانجایا ڕانا و هەروەها ئەفسەرێکی عەرەب زمان بە ناوی ئەبوو ماتێن جۆرج، بۆ هەولێر نێردران تا وێڕای کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە کرێکارە ڕفێندراوەکان پێگەی هێند لە هەرێمی کوردستان بەهێز بکاتەوە.
ساڵی ٢٠١٤ و گەرمەی سەرکەوتنەکانی داعش، سەرۆکی ئەو کاتی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، هێمن هەورامی، بە ڕۆژبنامەی هێندیی هێندووی وت کە عێراقی پێشوو تازە مردووە و ڕەنگە لە داهاتوودا کۆنفێدراسیۆنێکی شیعە، سوننە و کورد بە دابەشبوونی تەواوی وڵات بێتە ئاراوە. هەورامی ئەوەشی وتبوو کە ئێستا کەتی ئەوەیە بەرەو پێش بڕۆین و هێند بە هاوبەشێکی گرینگ دەزانین.
سەردانی جۆرج ڕاجۆ باڵوێزی هێند لە عێراق بۆ هەولێر لە مانگی مەیی ساڵی ٢٠١٦ وەکوو داپەڕێکی گرینگی ئەو وڵاتە بە ئامانجی وەدەست‌هێنانی پێگەیەکی بەهێزی دیپلۆماتیک لە کوردستاندا هەڵدەسەنگێندرێت. پارساڵ و پاش ئەم دیدارە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە هێند کرد لە شەڕی دژ بە داعشدا یارمەتیی هەرێم بدات. فەلاح مستەفا سەرۆکی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە هێند داوای کرد لە ڕێگای کۆمەکە مرۆڤدۆستانەکانەوە و لەوەش گرینگتر لە ڕێگای یارمەتیی سەربازییەوە یاریدەی هەرێم بدات. مستەفا لە یەکەم دیداریدا لەگەڵ میگلانی وەکوو سەرکۆنسوولی هێند لە هەرێمی کوردستان ئەو پەیامەی بۆ ناوبراو گواستەوە. لە ئێستادا هەرێمی کوردستان میوانداری زیاتر لە ١.٨ ملیۆن ئاوارە و پەنابەری ناوخۆی عێراقە کە لە هەموو گرووپێکیان تێدایە.
بەمەشەوە و بە ڕوو کردن لە پێوەندییەکانی ئەم دواییەی هێند لەگەڵ کوردەکان، ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە ئایا نیوو دێلهی بۆ پشتیوانی لە ئاواتی لەمێژینەی کوردەکان ئامادەیە؟ ئەم ویستە لەگەڵ پێگەی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و وڵاتی گرینگی ناوچەکە واتە تورکیا دژایەتیی هەیە. لە ڕوانگەی ئەنقەرەوە مەترسیی کوردەکان لە درێژخایەندا زیاتر لە داعشە و هەر بۆیەش ئەنقەرە لە سەرەتاکانەوە چاوی لە داپەڕە تیرۆریستییەکانی داعش داپۆشی بەو هیوایەی بتوانێت بەری میلیشیاکانی کورد بگرێت.
زۆر دەمێکە هێند ستراتێژییێکی هاوسەنگتری هەمبەر بە ناوچەکە هەیە. نیوو دێلهی تا ئەو کاتەی ئاسایشی شارۆمەندەکانی لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستەبەر ببێت گوێ ناداتە ئەوەی ئاخۆ کێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە ئیدارە دەکات. ڕەنگە گەورەترین دەردیسەری بۆ هێند ڕووخانی کتوپڕی وڵاتێک بێت، هاوشێوەی ئەو شتەی پێشتر لە یەمەن ڕووی‌دا و هێند لە ڕێگای ئۆپەراسیۆنێکی گەورەدا لە ڕێگای ئاسمان و ئاوەوە ئەو وڵاتەی چۆڵ کرد. دێلهی پێوەندییێکی باشی لەگەڵ هەمووان هەبوو، لە عێراقی سەدام حسێن و سووریای بەشار ئەسەدەوە بگرە تاوەکوو ئێران. پاساوی سەرەکیی دێلهی وابەستە بە گەڵاڵەیێکی درێژخایەن نییە بەڵکوو بناغەی لەسەر پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە بنیات نراوە و هیچ جیاوازییێکی بۆی نییە ئاخۆ ئەو سەقامگیرییە لە ڕێگای دیکتاتۆرییەوە وەدیهاتووە یان دیموکراسی، تەنیا دەبێ لەو ٨ ملیۆن هێندییە دەرەوەی ئەو وڵاتە بەرگری بکات کە تێکڕای ئەو پارەیەی ساڵانە دەینێرنەوە بۆ وڵاتەکەیان زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلارە و هەروەها ئاسایشی هاوردە کردنی نەوت بۆ هێند دابین بکات چوونکە ئەو وڵاتە زیاتر لە ٧٠ لەسەدی نەوتی خۆی لە دەرەوە دەکڕێت و زۆربەشی لە ڕێگەی وڵاتانی کەنداوی فارس و ئێرانەوەیە.
زۆر ئەگەری کەمە کە هێند لە بواری سەربازییەوە یاریدەی کەوردەکان بدات بۆ بەرنگار بوونەوە لەگەڵ داعش. بەڵام ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە وەکوو دەرمان، خێوەت، جۆرە خانووێک کە دەگوازرێتەوە و خۆراک و هتد بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ هەولێر و نەک لە ڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاوەڕوان دەکرێت. بەتایبەت چوونکە کۆنترۆڵی داعش بەسەر ئەو ناوچانەدا خەریکە کەم و لاواز دەبێتەوە. ئەم کارە هەروەها دەتوانێت لە ڕێگای ڕێکخراوە هاوبەشی لە گەشە (DPAUSAID و DFIDی بەریتانیا یان واژۆی گرێبەست لەگەڵ ڕێکخراوێک وەکوو هەرەوەزی تەنگژەی هەزارەی سێهەم، دامەزراو لە ویلایەتەکان بۆ ئاراستە کردنی یارمەتیی تایبەت بە وڵاتانی جیهانی سێهەم ئەنجام بدرێت. سەرەڕای ئەمانە هێند لە سەردەمی سەرۆکایەتیی نارێندرا مۆدی، پیشانی داوە کە دۆستی وڵاتانی هەژارە و هێزەکانی خۆی بەکارهێناوە بۆ یارمەتیی ئەو وڵاتانەی تووشی کارەساتی سرووشتی بوون وەکوو نێپاڵ و فیجی.
ستراتێژیی هێند سەبارەت بە کوردەکان دەتوانێت نیشاندەری ستراتێژیی ئەو وڵاتە هەمبەر بە ئەفغانیستان بێت. ڕەنگە هێند بۆ پرسی سەربەخۆیی لە کوردەکان پشتیوانی نەکات بەڵام بۆ گەشەی هەرێم یارمەتی دەدات و لەو ناوچانەی ڕواڵەتێکی چاک و باش لە هێند درووست دەبێت وەکوو وڵاتێک کە خزمەتگوزاریی ئەرێنی و گونجاو ئاراستەی خەڵک دەکات، پرۆژەکانی خۆی جێبەجێ دەکات. کەواتە داواکارییەکانی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بۆ یارمەتیی سەربازیی دژە داعش زۆر لەلایەن هێندییەکانەوە پێشوازیی لێناکرێت. ئەم سیاسەتە بیانییە وەڵامی خۆی داوەتەوە و وا دیارە هێند لەگەڵ ئەم سیاسەتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشەیەکی نییە.
 
* کەبیر تانجا ڕۆژنامەوان و توێژەر و پسپۆڕی کاروباری دەرەوە، ئاسایش و وزە و بەرگرییە.
سەرچاوە: گۆڤاری دیپلۆماتیک
 
کۆدی هەواڵنێر: 60105

کۆدی بابه‌ت: 70295  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۱  |  کاتژمێر: 14 : 9

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ڕووسیا لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە
ژێنێڤی ٥ چالاکییەکانی دەست پێ‌کرد/ دیمستۆرا ئەوڕۆ لە ئەنقەرەوە دەگاتەوە ژێنێڤ
هیوای سەربەخۆیی کورد و کێشه له سەر ناوچه نەوتییەکان
سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین شکستی هێناوە
ڕکابەریی شاراوەی پارتی و یەکێتی بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک مافی ڕەوای کوردە
سەربازانی ئەمریکایی رێگای ویشکایی ڕەقە – حەلەب‌یان کۆنتڕۆڵ کرد
بۆردومانکرانی ناوچەی عەفرین لە لایەن تۆپخانەی سوپای تورکیاوە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
تورکیا گەمارۆ دراوه / پەیەده به پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا به هیوای دەوڵەتی کوردستانه
پێداگریی پنتاگۆن بۆ‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی هێزه‌کانیان له‌ عێراق
تورکیا و UN بۆیان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک وەردەن
هۆشداری نوێنەری بۆکان بە کەناڵی دووی ئێران بە ئاکام گەیشت/ پەخشی بەرنامەکە ڕاگیرا
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پێوەندی بە تورکیاوە نییە
عەبادی ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد
ئیمکانات