ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛
پلانەکانی تورکیا لە سووریا به هۆی پشتیوانیی ئەمریکا له کوردەکان، چەقیان تێ‌کەوتووە
بەشی جیهان – لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا هاوپەیمانێتی کوردەکان بۆ هێرش‌کردنه سەر ڕەقه دەقۆزێتەوه، تورکیا توانای شەڕی له باکووری سووریا له دەست داوه بەڵام ئەنقەره بەردەوامه له سەر گوشارخستنه سەر واشنتۆن بۆ ئەوەی نیگەرانی لەمەڕ مەترسی تورکیا به سەر باکووری سووریا کەم بکاتەوه.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، هەرچی گرووپه کوردەکانی سووریان لایان وایه که ئێستا واشنتۆن پتر له جاران پشتیوانیان لێ دەکات؛ ئەو گۆڕانکاریانەی کە کوردەکان هیوادارن لە پاشەرۆژدا یارمەتیی وەدی‌هێنانی ئاواتەکانیان بۆ ئۆتۆنۆمی پاش چەندین سال مەینەت و نەهامەتی له سووریا، بدات.
شەڕ له باکووری سووریا یەکێک له ئاڵۆزترین شەڕه فرەبەرەکانی ئەم وڵاتەیه، له ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوودا به له ناوچوون یان پاشەکشێی تیرۆریستانی داعش له هەندێک ناوچەدا، شایەدی گۆڕانکاریی برووسکەئاسا بووین.
ئەم گۆڕانکارییه له بەرژەوەندی سوپای سووریا بووه که ڕووسیا پشتیوانی لێ دەکات. سوپای سووریا داڵانێکی بەرەو ڕووباری فورات لێ‌داوە که ئاوی حەلەب دابین دەکات و هەر هیچ نەبێ گوزارشته له هاوکاری‌کردنی هێزەکانی کوردی هاوپەیمانی ئەمریکا و ئەمه له خۆیدا زیان به وڵاتی تورکیا دەگەیێنێت.
بینالی یێلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕۆژی سێ‌شەممه وێڕای ڕەخنەگرتن لە واشنتۆن، وتی: مەخابن که هەندێک له هاوپەیمانانی تورکیا شەڕەڤانانی یەپەگە (یەکینەکانی پاراستنی گەل)یان وەک دۆست و هاوپەیمانی خۆیان له شەڕی دژ به داعش له سووریا هەڵبژاردووه.
یەکێک له بەرپرسانی باڵای تورکیا وێڕای داکۆکی کردن له سەر خێرایی گۆڕانگارییەکان له وڵاتی سووریا و پێویستی ڕێککەوتن وتی: شەڕی سووریا له ئێستادا به ڕاستی سەر لێشێوێنەره، لەوانەیه هەرکات هەر ڕووداوێک بقەومێت".
ئەم بەرپرسەی تورکیا وتیشی: هەڵمەتێکی توندی لەو چەشنە بۆ وەلاوەنانی یەکجاریی تورکیا لەوێ، پەیوەندیی نێوان هەموو وڵاتانی تووشی کێشه کردووه. کەواته دەبێ خاڵێکی هاوبەش بدۆزینەوه و دانوستانەکان بەردەوامن.
تورکیا له مانگی ئەگێستەوه کە ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فورات" دەست پێ‌کرد، سنوورێکی تەسکی له نێو خاکی سووریادا که دەڕوانییه سنووره باشوورییەکانی خۆیەوه داگیرکرد. ئامانجی سەرەکی تورکیا پێشگری لە دروست‌بوونی داڵانێکی پێوه لکاوی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان بوو که تورکیا دەترسێت ببێته هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەمنییەتی وڵاتەکەی.
سەرهەڵدانی دەسەڵاتی کوردەکان له باکووری سووریا زەنگی مەترسی بۆ سەر ئەنقەره بووە، چونکه ئەنقەره گرووپه کوردەکانی ئەوێی به پاشکۆی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکه) له قەڵەم دەدا، که پتر له سی ساڵه بەرهەڵستی تورکیایە و له دژی دەوڵەتی تورکیا دەجەنگن.
فەرماندەی گشتیی ئەرکانی سوپای تورکیا لەم حەوتەدا لەگەڵ هاوتایانی ئەمریکی و ڕووسی خۆی سەبارەت به سووریا گفتوگۆی کردووە. بەرپرسانی باڵای تورکیا وتوویانه تەرکیزی رۆژی یەکەمی ئەم گفتوگۆیانە، دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ پێشگری له ململانێکان به هۆی "ئاگری لایەنە خودییەکان" بووە.
نەخشەڕێ ناکۆکەکان
ئەنقەره خۆزگه دەخوازێ که به ڕازی‌کردنی واشنتۆن بۆ وازهێنان له هاوپەیمانه کوردەکانی و گۆڕینی ئاراستەی پشتیوانییەکانی بەرەو گرووپه بەرهەڵستکارەکانی سوپای ئازادی سووریا بۆ دواهێرشی ڕەقه، درێژه بە ستراتژییەکانی خۆی له باکووری سووریا بدات. ڕەقه شارێکه له باکووری سووریا و پێتەختی ستراتژیکیی داعشه. بەڵام هەموو ئەم ئارەزووانه له رۆژانی ڕابردوودا له ناوچوون.
مەنبەج ئەو شارەی کە هێزە هاوپەیمانەکانی کورد پاش ڕزگارکردنی له بندەستی داعش، له ساڵی ڕابردووەوە له ژێر کۆنتڕۆڵیان دایە، ناکۆکیی نەخشەڕێگاکانی ئەمریکا و تورکیای تەواو ئاشکراکرد. حەوتەی ڕابردوو هێزه ئەمریکاییەکان بۆ ڕێگری له هێرشی تورکیا بۆ سەر شاری مەنبەج لەوێ جێگیرکراون.
مەولوود چاووش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا نیگەرانییەکانی تورکیای سەبارەت به ئامادەبوونی میلیشیا کوردەکان له شاری مەنبەج ڕوون‌کردەوه؛ شارێک کە ئەنقەره وەک خاڵی دوایی بۆ سازدانی ناوچەیەکی ئارام و بێ‌بەری له دەسەڵاتی کوردەکان له ڕۆژئاوای فورات، لێی دەڕوانێت.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی تورکیا له زمانی چاووش ئۆغڵۆوه دەگێڕێتەوه: "ئێمه ناهێڵین خەونه کانتۆنییەکانی یەپەگه بێته دی. ئەگەر ئێمه بچینه مەنبەج و پەیەده لەوێ بێت، پەلاماریان دەدەین".
فەرماندیەکی باڵای سەربازی ئەمریکاش حەوتەیەک بەر له ئێستا به توندی پشتیوانی خۆی بۆ یەپەگه دەبڕی و وتی: هیچ بەڵگەیەک به دەستەوه نییه که گوزارشت بێت لەوەی کە ئەوان پەیوەندیان بووه به هێرشەکانی تورکیا و ئاماژەشی دا که ئەوان له هێرش‌کردنه سەر ڕەقه که زۆربەی دانیشتووانی له عەرەب پێک دێن، دەوریان دەبێت.
دوو ساڵ لەمەوبەر هاوپەیمانی به سەرکردەیی ئەمریکا بۆ یەکەم جار به مەبەستی له ناوبردنی داعش له شاری کوردنشینی کۆبانی، پشتیوانی له یەپەگە کرد و لەو کاتەوه پەیوەندی سەربازی ئەمریکا و یەپەگە تا دێت تۆکمەتر دەبێت.
یەپەگه ئێستا وەک بەشێک له هاوپەیمانییەک له ژێر ناوی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک شەڕ دەکات، که عەرەبه هاوپەیمانەکانی یەپەگەش لەخۆدەگرێت و هاوپەیمانی سەرەکی واشنتۆن له شەڕی دژی داعش له سووریایە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات له مانگی نۆڤێمبێرەوه به پشتیوانی ئاسمانی و پشتیوانی ویشکانی هێزە تایبەتەکانی هاوپەیمانان به سەرکردەیی ئەمریکا ورده ورده شاری ڕەقەیان گەمارۆداوه. ئەم حەوتەیه دواڕێگای پەیوەندی گشتیی ڕەقه لەگەڵ شاری دیرەلزوور، پێگەی دیکەی جیهادییەکانیان پچڕاند.
یەپەگه و لقی سیاسییەکەی پەیەده، بەدەر له ناوچەی ژێر دەسەڵاتی تورکیا تەواوی ناوچەکانی باکووری سووریا هەتا سەر سنووری عێراقیان له بن‌دەسته. هەروەها ئەوان شوێنێکیان له ڕۆژئاوای سووریا له سنووری تورکیا له ژێر کۆنتڕۆڵ دایه.
ئاڵدار خەلیل یەکێک له بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا لەوبارەوە به ڕۆیتێرزی وت: دواگۆڕانکارییەکان نیشاندەری ئەوەن که ئەمریکا به تورکیا دەڵێ: "وریا به، ئەمه سنوور و پەریژینی تۆیه". ناوبراو له وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕۆیتێرز له شاری زۆرینه کوردنشینی قامیشلی له باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: پێدەچێت ئەمریکییەکان بڕیاری خۆیان دابێت".
"قەڵغانی فورات" کۆتایی پێ‌نەهاتووه
ئاڵدار خەلیل ئەنجامی بەڵێنی سیاسیی ئەمریکا بۆ گرووپه کوردییەکانی سووریای بەمجۆرە پێشبینی کرد: ئەو شتەی وا هەتا ئێستاش واشنتۆن زۆرجار خۆێ لێ دزیوەتەوە؛ پەیەده له سەر داوای تورکیا بەردەوام له دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا به سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، دوور خراوەتەوه.
"وای دانێین که سبەی داعش له ناو دەچێت – و هەرواش دەبێت – ئەی رێگەچارەی سیاسی به کوێ دەگات؟ بۆچی ئەوان له خۆیان ناپرسن رێگەچارەی سیاسی چییه؟ رێگەچارەی سیاسی پێویستی به پرۆگرامه و باشترین پرۆگرام پرۆگرامی سیستەمێکی فێدراڵییه نەک له سەر بنەمای ئیتنیکی یان ئایینی، بەڵکوو له سەر بنەمای جوگرافی".
واشنتۆن سەرەڕای پشتیوانی سەربازی خۆی لە یەپەگه، ناڕەزایەتی خۆشی له دژی ناوچەی خۆبەڕێوەبەر له باکووری سووریا به ڕێبەرایەتی کوردەکان ڕاگەیاندووه. ئامانجی گرووپه کوردەکان ئەوەیه که ئۆتۆنۆمیی خۆیان وەک بەشێک له حکوومەتی فیدڕاڵی که به وتەی خۆیان تاقە رێگەچارەی شەڕی سووریایه، بپارێزن. ئەوان دەڵێن ئامانجیان سەربەخۆیی نییه.
تورکیا هێشتا دڵی بەوه خۆشه که واشنتۆن به جۆرێک له جۆرەکان له هێرشی کۆتایی بۆ سەر ڕەقه پشتیوانی له پرۆگرامەکانی تورکیا بکات.
سیناریۆیەک له ڕۆژنامەی حوڕییەتی تورکیا بڵاوبۆتەوه که پێشنیاری بەکارهێنانی هێزە تایبەتەکانی تورکیا، هێزه تایبەتەکانی ئەمریکا، گروپەکانی سوپای ئازاد، شەڕڤانانی عەرەبی سووریای دیموکراتیک و هێزه کورده عێراقییەکان بۆ هێرش بردنه سەر ڕەقه دەدات.
بەڵام وەها نەخشەیەک پێویستی به بەڕێوەبەرایەتیی گرژی و شەڕی نێوان سوپای ئازادی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیکه (که پتر له ساڵێکه جار نه جارێک له باکووری سووریا تێهەڵدەچن) و هەروەها شەڕی نێوان کوردەکانی سووریا و عێراقه.
ئەگەر له بەرەکانی شەڕ دوور کەوینەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ناتوانێ ئەوه قبووڵ بکات که له شەڕی پاراستنی سنوورەکانیدا، پشتگوێ بخرێت. ناوبراو گشتپرسیی مانگی ئایپریڵی بۆ مسۆگەرکردنی دەسەڵاتی زیاتر له پێشه؛ دەسەڵاتێک کە خۆی بۆ وڵاتێکی ژێر مەترسیی ئاودیوبوونی زەبروزەنگی داعش له سووریاوه بو سنوورەکانی تورکیا، به گرینگی وەسف دەکات.
ئەردۆغان کە یەکێکە له گەورەترین ڕەخنەگرانی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریایه، به پێی پلانی دیاری‌کراو ڕۆژی هەینی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، سەردانی مۆسکۆ دەکات.
بەرپرسێکی باڵای تورکیا هۆشداری دا که هێشتا دەستێوەردانی سەربازیی تورکیا له وڵاتی سووریا کۆتایی پێ‌نەهاتووه.
ئەم بەرپرسەی تورکیا وتی: "ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لەم قۆناغەدا تەواو نەبووه. ئێمه لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان بۆ قۆناغی دواتر خەریکی دانوستانین. لایەنی ئەمریکایی پێشتر لەوبارەوە کۆمەڵێک بەڵێنییان پێ‌داوین و ئێمه لەو بڕوایەدان که ئەوان درێغی پشتیوانی خۆیان له ئێمه ناکەن".
 
ژێدەر: ڕۆیتێرز
وەرگێران: هەواڵدەریی کوردپرێس بەشی جیهان و بەشی کوردی
 
کۆدی هەواڵنێر: 60109

کۆدی بابه‌ت: 70246  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۰  |  کاتژمێر: 21 : 59

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
داوا لە کوردەکان دەکرێت پێش لەناوچوونی داعش ناکۆکیەکانی نێوان خۆیان کۆتایی پێبێنن
فراکسیۆنە ئیسلامخوازەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا بۆ پێکهێنانی هەرێمی مووسڵ تێدەکۆشن
ژووری ئۆپەراسیونی تووڕەیی فورات ئاکامی توێژینەوەکانی کومیتەی ئەندازیاران و کارناسان سەبارەت بە بەنداوی تەبقای ڕاگەیاند
بەهۆی تەقینەوەی پردی گەورە لەلایەن هاوپەیمانانەوە هاتوچۆ و گواستنەوە لە ڕەقە وەستاوە
هەڵوێستی جیاوازی بزووتنەوە سیاسییە کوردەکانی سووریا سەبارەت بە پیکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی کوردی
هاوپەیمانان بژاردەیێکی چاکتر لە کوردەکانی نییە/ ئامانجی ئێمە ئەوەیە توندئاژۆیی لە سووریا کۆتایی پێبهێنرێت
گفتوگۆی نێوان بەغدا و ڕۆما بۆ سەندنی ١٠ کۆپتەری سەربازی بۆ پۆلیسی فیدراڵی عێراق
کەسێک کە قسەی لەو چەشنە دەکات تیرۆریستە
قۆناغی دووهەمی دانووستانەکان بۆ گۆڕینی سێ سەرۆکایەتییەکە دەستی پێکرد
Li Amedê qedexe
Ji bo Yuksek 8 sal û 9 meh cezayê girtinê hat dayîn
Erdogan: Em ê bi ser Minbicê ve herin
Husiyan bi fûzeyên balîstîk êrişî Erebistana Siûdî kirin
Meclîsa Kerkûkê biryara bilindkirina Ala Kurdistanê pesend kir
Îran û Rûsyayê 14 belgeyên hevkariyê îmze kirin
ئیمکانات