کۆڕبەندی شرۆڤەی زەماوەندگەلی نێوان ئیتنیکی لە سنە بەڕێوەچوو
بەشی فەرهەنگ و هونەر- کۆڕبەندی شرۆڤەی زەماوەندگەلی نێوان ئیتنیکی لە شوێنی هۆڵی سمینارەکانی زانکۆ پەیامی نووری شاری سنە بەڕێوەچوو.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، لەم کۆڕبەندە، زەماوەندگەلی نێوان ئیتنیکی بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکاران و سەرۆکی زانکۆی پەیامی نووری سنە تاوتوێ کرا.
یەعقووب ئەحمەدی سەرۆکی زانکۆی پەیامی نووری سنە لە کۆڕبەندی شرۆڤەی زەماوەندگەلی نێوان ئیتنیکی بە ئاماژە بە پێگەی بنەماڵە وەک کۆڵەکەی سەرەکی کۆمەڵگا لە درێژەی مێژوودا، وتی: سەردەمانێک زەماوەند و هاوسەرگیری ڕووداوێکی بەبایەخ و ئیجابی و پیرۆز بوو، بەڵام ئەمڕۆ زەماوەند بووەتە یەکێک لە برینە ناسوورەکانی بەرەی لاوی کۆمەڵگا.
ئەم مامۆستای کۆمەڵناسییە بە ئاماژە بە جیاوازیی نمانەکانی زەماوەند لە نێوان گەنجانی وڵاتەکان و تەنانەت لە نێوان گرووپگەلی ئیتنیکیی جیاوازی ناو یەک وڵات، ڕوونی کردەوە: ئەم لۆژانە لە لایەکەوە بەرهەمی هۆکارە ئیتنیکی – فەرهەنگییەکانە و لە لایەکی دیکەشەوە لە ژێر کاریگەریی هۆکارە ئابووری – کۆمەڵایەتییەکانە.
ئەحمەدی بە ئاماژە بە ئەنجامی شرۆڤە چەند ڤەریبێلییەکان لە ناو گەلانی ئێرانیدا، ڕایگەیاند: دەرکەوتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە پاش کۆنتڕۆڵی تایبەتمەندیگەلی ئابووری/ کۆمەڵایەتی و جەماوەری، جیاوازییە ئیتنیکییەکان لە سەرچەشنەکانی زەماوەندا نەگۆڕ دەمێننەوە، بە واتایەکی دیکە ڕۆڵێکی سەربەخۆیان هەیە لە دیاری کردنی سەرچەشنەکانی زەماوەند لە ئێراندا.
سەرۆکی زانکۆی پەیامی نووری سنە بە داکۆکی لەوەی کە "ئەگەر ژیانی هاوبەشی "ژن و مێردی" بە پێوەری هەندێک فاکتەری هاوبەش بێت، پاوەجێ‌تر دەمێنێتەوە"، زیادی کرد: زەماوەندی نێوان ئیتنیکی ڕەنگە بتوانێ خاوەن هەندێک پێشمەرج و بەستێنی هاوبەش بێت، بەڵام ناکرێت بە شێوەی یەکلاکراوە سەرکەوتنی ژیانی هاوسەرگیریی تێدا بسەلمێندرێت.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70168  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۱۸  |  کاتژمێر: 23 : 46

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
دەنگەکانی ١٠ سندووقی هەڵبژاردنی شۆرای شاری کرماشان دووبارە ژمێردرایەوە
سێهەمین وەجبەی چەک و جیهازاتی ئەمریکا گەیشتە دەستی سوپای دیموکراتیکی سووریا
جێبەجێ‌کردنی گەڵاڵەی سەربەخۆیی وەڵامێکی گونجاو بە دژبەرانی کوردە
هێرشی داعش بۆ گوندی میسەلووم لە باکووری ڕۆژئاوای ڕەقە تێکشکێندرا/ 23 تیرۆریست کوژران
داواکاریی ٢٠ ساڵ زیندان بۆ دوو مامۆستای دەستگیرکراوەی تورکیا
پووتین و ڕۆحانی سەبارەت بە بەرجام و سووریا گفتوگۆیان کرد
پێکدادانی سەربازی لە ورمێ/ شەهیدبوونی دوو هێزی سنوورڤانی
شەمخانی: تۆمەتەکانی تڕەمپ ناژیرانە و پێکەنین‌هێنەرە/ تەنیا هاوپەیمانیی ڕاستەقینەی دژە تیرۆریستی، هاوپەیمانیی ئێران، ڕووسیا، سووریا و عێراقە
Pûtîn û Erdoxên bi riya telefonê axivîn
HSD: Tenê 3 kîlometro mane ku em bikevin Reqayê
Heşda Şebî li Şengalê baregeheke leşkerî kontrol kir
هۆکاری کشانەوەی نوێنەری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
حکوومەتی هەرێم فەرمانێکی بۆ فەرمانبەران دەرکرد
مەسعوود بارزانی پیرۆزبایی مانگی رەمەزان دەکات
به‌کارهێنانی هێزی ناپسپۆڕ هۆکاری چێکرانی خانووبه‌ره‌ی به‌که‌ڵک‌نه‌هاتووه‌
ئیمکانات