وه‌زیری به‌رگریی تورکیا:
تورکیا به‌ هه‌ر شێوه‌یێک بووه‌ ناهێلێت کانتۆنه‌کانی کوردستانی سووریا پێکه‌وه‌ بلکێندرێت
به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی تورکیا وتی: یه‌که‌مایه‌تی سه‌ره‌کی تورکیا ڕێگری له‌ یه‌کده‌نگی و لکاندنی کانتۆنه‌ کوردییه‌کانی باکووری سووریایه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یێک ڕێگه‌ نادات PYD ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی زیاد بکاته‌وه‌ و وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی ببێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ده‌یلی سه‌باح، فێکری ئیشیک وه‌زیری به‌رگریی تورکیا ڕایگه‌یاند: وڵاته‌که‌ی به‌ هه‌ر شێوه‌یێک که‌ بێت ڕێگری له‌ یه‌کده‌نگیی کانتۆنه‌کانی باکووری سووریا ده‌کات که‌ له‌لایه‌ن پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیک (PYD)ه‌وه‌ دامه‌زرێندراون.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا زیادی کرد: "لێبراوانه‌ تورکیا ئیزن نادات PYD ناوچه‌یێکی سه‌ربه‌خۆی ببێت. هه‌ڵوێستی تورکیا له‌باره‌ی دروستکردنی کانتۆنه‌کانی PYD له‌ سووریا ئاشکرایه‌. ئێمه‌ به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆمان له‌مباره‌وه‌ درێژه‌ ده‌ده‌ین."
ناوبراو له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی مه‌نبه‌ج وتیشی: یه‌که‌مایه‌تی سه‌ره‌کی تورکیا ڕێگری له‌ په‌ره‌پێدانی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی PYDه‌یه‌.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا PYDی به‌ لقی سووری پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وه‌سف کرد.
فێکری ئیشیک جه‌ختیشی کرد: "تورکیا ته‌نیا وڵاتێک له‌ جیهانه‌ که‌ نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ PKK، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ لقی سووری ئه‌و پارته‌ واتا PYD و هه‌روه‌ها داعش، گرووپه‌ چه‌پڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌کان و جه‌ماعه‌تی گوله‌ن شه‌ڕ ده‌کات. ئێمه‌ له‌ ئێستادا له‌ قۆناغێکداین که‌ ده‌کرێ بوترێت گه‌وره‌ترین پێشکه‌وتن له‌ مێژووی 35 ساڵه‌ی شه‌ڕی دژه‌تیرۆر له‌ به‌رانبه‌ری PKKه‌مان وه‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ 23ی جووڵای تاکوو ئێستا 9 هه‌زار و 600 ئه‌ندامی PKK کوژراون. ئه‌مه‌ یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین زه‌بره‌کان له‌ مێژووی ئه‌م گرووپه‌یه‌."
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: تورکیا هیواداره‌ ناوچه‌یه‌کی ئه‌من له‌ سووریا به‌ ئامانجی ئاراسته‌کردنی یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه‌ له‌ ڕێگای ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراته‌وه‌ دروست بکات.
فێکری ئیشیک جه‌ختیشی کرد: "ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ناوچه‌‌یێکی ئه‌من له‌ سووریادا دروست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ستێنی گه‌ڕانه‌وه‌یێکی ئه‌من بۆ هاووڵاتییانی سووریا بڕه‌خسێنین که‌ له‌ تورکیادا میوانن. ئێمه‌ خه‌ریکین شاره‌کانی ئه‌وان ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ وه‌کوو تورکیا ده‌مانه‌وێت میوانه‌کانمان بتوانن له‌ ئاسایشدا بۆ خانووه‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ و به‌ ئاشتی و ئارامییه‌وه‌ له‌ وڵاتی خۆیاندا بژین."
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70071  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۱۷  |  کاتژمێر: 11 : 7

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
کۆنسێرتی محەمەد عەلیزادە لە کرماشان و سنە هەڵوەشاوە
پشتیوانیی هەدەپە لە ڕیفراندۆمی هەرێم، بە مانای ئەنجامدانی لە تورکیا و سووریا نییە
سەربەخۆیی خەونی پڕمەترسیی کوردەکان
فستیڤاڵی دەفی حەوزەی هونەریی کوردستان؛ داواکاریێکی نێونەتەوەییە
زیاتر لە سەدا 4ی تێکڕای ئاسانکارییەکانی وڵات بۆ پارێزگای کرماشان تەرخان دەکرێت
بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەڵەیە/ ئەمریکا نابێ پشتیوانی لە یەپەگە بکات
داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکەین ڕیفراندۆمەکەیان هەڵوەشێننەوە
ئەگەریی بەردەوام بوونی دانوستاندنەکانی هەولێر و بەغدا لە سەر پرسی ڕیفراندۆم
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری ئازەربایجانی رۆژئاواشی هەژاند
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری هەرێمی کوردستان لەڕاندەوە
Erdogan: Ku PYD bixwaze bi rêya Efrînê xwe bigihîne Deya Spî em ê teqz êrîş bikin
Waliyê Kerkûkê: Tenê bi şertekê em ê ala kurdistanê daxînin jêrê
Rewşa Teleferê piştî rizgarbûnê dê çawa be? /Analîz
پرسی کوردەکان له‌ تورکیا و سووریا پێکەوە به‌ستراوه‌
Serleşker Baqirî: Em û Tirkiye hebûna Amerîkayê li bakûrê Sûriyê narewa dibînin
ئیمکانات