هێدیه‌ یۆسف له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا:
به‌ مه‌به‌ستی پێکهێنانی کۆریدۆرێک به‌ره‌و عه‌فرین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا گفتوگۆ ده‌که‌ین/ پێکدادانه‌کانی شه‌نگال به‌ فه‌رمانی ئه‌ردۆغان و ده‌وری بارزانی بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر ئێمه‌ ئه‌نجام دراوه‌
به‌شی دیمانه‌/ سووریا- کاربه‌ده‌ستێکی پایه‌به‌رزی په‌یه‌ده‌ له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ڕایده‌گه‌یێنێت که‌ لکاندنی کانتۆنی کۆبانێ به‌ کانتۆنی عه‌فرینه‌وه‌ ئامانجی ئێمه‌یه‌ و له‌ داهاتووشدا ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌نده‌ی ئه‌نجام بدرێت له‌ ڕێگای کۆریدۆری باشووری مه‌نبه‌ج و بابه‌وه‌ ده‌توانین گه‌مارۆی عه‌فرین کۆتایی پێبهێنین/ ناوبراو وتی: بارزانی به‌ فه‌رمانی ئه‌ردۆغان و به‌ مه‌به‌ستی لاوازکردنی سه‌رکه‌وتنه‌کانی په‌یه‌ده‌ له‌ مه‌نبه‌ج هێرشی کرده‌سه‌ر شه‌نگال.
هێدیه‌ یۆسف، به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی کوردستانی سووریا له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپریسدا وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ که‌ ئامانج له‌ ڕاده‌ست کردنی به‌شێک له‌ شاری مه‌نبه‌ج به‌ سوپای سووریا له‌ لایه‌ن ئێوه‌وه‌ چی بووه‌؟ یۆسف ده‌ڵێت: چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دانووستانێکمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئه‌نجام دا ئامانج له‌و دانووستانه‌ش لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ن که‌ مومکینه‌ تورکیا له‌ مه‌نبه‌ج دروستی بکات.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و پێکدادانه‌ی له‌ باب ڕووی دا باس و گفتوگۆ کرا و له‌سه‌ر ڕۆڵی تورکیا له‌ ململانێی داهاتوودا.
ناوبراو زیادی کرد: له‌م حاڵه‌دا سه‌باره‌ت به‌ هێرشی سوپای تورکیا بۆ مه‌نبه‌ج دوایین و بڕیار درا سوپای سووریا ناوچه‌کانی هاوسنووری باب و مه‌نبه‌ج کۆنتڕۆڵ بکات تا وه‌کوو پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای تورکیا به‌ره‌و مه‌نبه‌ج بوه‌ستێنێت.
هێدیه‌ یۆسف ئاماژه‌ به‌و کۆریدۆره‌ ده‌کات که‌ ده‌توانێت کۆبانێ به‌ عه‌فرینه‌وه‌ بلکێنێت. ده‌شڵێت: سه‌باره‌ت به‌ ڕوێشتنی ئێمه‌ له‌ کۆریدۆره‌وه‌ به‌ره‌و عه‌فرین هه‌ندێ قسه‌مان کردووه‌ و له‌ داهاتووشدا ده‌توانین سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ گفتوگۆی زیاتر بکه‌ین.
ناوبراو زیادی کرد: ده‌بێ له‌مباره‌وه‌ ئیتیفاقێک له‌ نێوان ئێمه‌ و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا هه‌بێت ئه‌م کۆریدۆره‌ زۆر ستراتێژیک و حه‌یاتییه‌ و ده‌توانێت کێشه‌ ئابوورییه‌کانی عه‌فرین که‌م بکاته‌وه‌ و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ ڕه‌نج و ئازاری ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌ ناوچه‌کانی شه‌ڕدا ده‌ژین و گه‌مارۆ دراون که‌م بکاته‌وه‌.
ناوبراو ئاشکرای کرد: ئێستا بۆ حه‌وت ساڵ ده‌چێت هاووڵاتییانی سووریا گه‌مارۆی ئابووری و سه‌ربازی دراون.
هاوسه‌رۆکی پێشووی سیسته‌می فیدڕاڵیی کوردستانی سووریا له‌ وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که‌ پێوه‌ندیی ئێوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا له‌سه‌ر چ بنه‌ماییه‌که‌ ده‌ڵێت: پێوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا نه‌ ستراتێژیکه‌ و نه‌ ته‌کتیکیشه‌ به‌ڵکوو به‌ گوێره‌ی هه‌ندێ به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ته‌وه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش پێوه‌ندییمان هه‌یه‌.
ناوبراو ئاشکرای کرا: ئێستاکه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له‌ سووریا له‌گه‌ڵ یه‌ک گفتوگۆ ده‌که‌ن و هیچ لایه‌نێک له‌گه‌ڵ ئه‌وی تر پێوه‌ندیی ستراتێژیکی نییه‌. هه‌موو لایه‌نێک به‌ گوێره‌ی باڵانسی ناوچه‌که‌ و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له‌ سووریا پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دیکه‌ی لایه‌نه‌کان هه‌یه‌.
هێدیه‌ یۆسف درێژه‌ی دا: له‌و کاته‌وه‌ کۆبانێ ئازاد کراوه‌ تا ئێستا ئه‌مه‌ریکا یه‌ک له‌و هێزانه‌یه‌ که‌ له‌ قه‌باره‌ی هاوپه‌یمانیی دژه‌ داعشدا هاوکاریی ئێمه‌ ده‌که‌ن. پێوه‌ندیی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له‌ بواری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشدایه‌. سه‌باره‌ت به‌ ڕووسیاش هه‌مان په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌. ئێمه‌ و ڕووسیا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری حه‌له‌ب و هه‌روه‌هاش عه‌فرین له‌گه‌ڵ یه‌ک هاوکاری ده‌که‌ین و پێوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌سه‌ر داهاتووی سووریا و هه‌ندێ جاریش نێوبژیڤانیی ڕووسیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریایه‌.
ئه‌م به‌رپرسه‌ پایه‌به‌رزه‌ی په‌یه‌ده‌ ئاماژه‌ به‌ پێکدادانه‌کانی نێوان پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و ئه‌و هێزانه‌ی به‌ هێزی پاراستنی شه‌نگال ناویان لێده‌برێت و سه‌ر به‌ په‌که‌که‌ن وتی: ئه‌م شه‌ڕه‌ شه‌ڕی براکوژی نه‌بوو به‌ڵکوو شه‌ڕی خه‌یانه‌ت بوو، چوونکوو ئه‌و هێرشه‌ به‌ فه‌رمانی مه‌سعوود بارزانی و به‌پێی گڵۆپه‌ سه‌وزه‌که‌ی تورکیا ئه‌نجام درا.
هێدیه‌ یۆسف درێژه‌ی پێدا: پارتی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ –که‌ ته‌نانه‌ت شوناسیشیان دیار نییه‌- ده‌کاته‌ ئامێرێک بۆ ئامانجه‌کانی خۆی و ده‌یانێرێته‌ شه‌نگال له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌کوو کارتی فشارێک که‌ڵکی لێوه‌بگرێت.
ناوبراو زیادی کرد: بێ گومان ئه‌م هێرشه‌ به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژڕابوو و میدیاکانی سه‌ر به‌ پارتیش به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ بوون ئاگری شه‌ڕ له‌ شه‌نگال هه‌ڵبگرسێنن.
ده‌بێ هه‌مووان بزانن پاش ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی به‌ فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی عه‌ره‌بستان و تورکیا هه‌ڵاتن ئه‌وه‌ هێزه‌کانی پاراستنی شه‌نگال و په‌که‌که‌ و یه‌په‌گه‌ بوون که‌ شه‌نگالیان ئازاد کرد و پاراستیان.
هێدیه‌ یۆسف ئاشکراش ده‌کات: هه‌موو هێزه‌کانی پاراستنی شه‌نگال له‌ خه‌ڵکی ئێزدی پێکهاتوون خۆیان نیشته‌جێ شه‌نگالن و ئه‌رکی پاراستنی شه‌نگالیان وه‌ئه‌ستۆیه‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ هیچ هێزێک مه‌شرووعییه‌تی له‌وان زیاتر نییه‌ که‌ قه‌زای شه‌نگال بپارێزێت.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی پایه‌به‌رزه‌ی کوردستانی سووریا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات: کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ردۆغان هاوکات بوو له‌گه‌ڵ گولـله‌بارانی مه‌نبه‌ج له‌ لایه‌ن سوپای توڕکیاوه‌ و هه‌روه‌هاش پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی پاراستنی شه‌نگال و هێزه‌کانی سه‌ر به‌ پارتی.
ناوبراو زیادی کرد: پێکدادانی شه‌نگال کاتێک ڕووی دا که‌ هێزه‌کانی ئێمه‌ له‌ مه‌نبه‌ج پێشڕه‌وی چاکیان کردبوو و سه‌نگه‌ری به‌هێزیان له‌و ناوچه‌یه‌دا دروست کردبوو. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ تورکیا به‌ هاوکاریی پارتی ئه‌م پیلانه‌ی نایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته‌سه‌ر ئێمه‌.
هێدیه‌ یۆسف له‌ کۆتاییدا وتی: هێزه‌کانی سه‌ر به‌ بارزانی له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ مه‌شقیان پێکراوه‌ و بێ گومان به‌ به‌رنامه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌وه‌ وابسته‌ن. جه‌نابی بارزانی پێشتریش وتبووی: ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا هێزی سه‌ربازی به‌کار ده‌هێنن. ئه‌مڕۆکه‌ دیمان ئه‌و وته‌یه‌ بوو به‌ حه‌قیقه‌ت.
دیمانه‌: ئه‌فشین غوڵامی
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: شیلان محه‌مه‌دی
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 69960  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۱۵  |  کاتژمێر: 11 : 21

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئایا ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ئاشکراکردنی پێگه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی YPG ده‌ستی بووه‌؟
چالاکییه‌ سیخوڕه‌کانی تورکیا له‌ ئه‌ڵمانیا قبووڵ ناکه‌ین/ جگه‌ له‌ تورکیا که‌سێک گوله‌ن به‌ هۆکاری کووده‌تا نازانێت
2 هێزی ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیامان تیرۆر کردووه‌
کتێبی "سۆفی زانا و شوانی نەزان" بەمزووانە بڵاو دەبێتەوە
سەرجەم لە سەدا ٤٥ی ڕەقە ئازاد کراوە
وەرزشوانێکی سەردەشتی دوو میدالیای پشبڕکێی نێونەتەوەی وۆشۆی ئەڵمانیای بەدەست هێنا
گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان لە پلەی دووهەمی فێستیڤاڵی جیهانی فۆلکلۆر وەستا
جیهانی ئیسلام دەبێ هەمبەر بە ڕژیمی زایونی یەکڕێز بن
کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی خواردنەوە کهولییەکانی هەرێمی کوردستان پشتیوانی قاچاخچیان دەکەن
بینای ژماره ١٣ خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی کەلکەتەی مسۆگەر کرد
وەرزێکی نوێ له پەیوەندییە بەرگرییەکانی ئێران و عێراق دەستی پێکرد
هاوسەرۆکی ڕێکخستنەکانی هەدەپه له سێرت زیندانی کرا
بارودۆخی ئەمنیی مووسڵ تەواو ئارام و سەقامگرتووە
له ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا پتر له 1400 شانەی پەکەکەمان له تورکیا دۆزیوەتەوه
شەمخانی: هەڵوێستی جودایی‌خوازانە رێخۆشکەری نائەمنی و ناپاوەجێی لە عێراقە
ئیمکانات