ڕۆحانی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئێکۆ؛
سه‌ده‌ی 21 سه‌ده‌ی پێشکه‌وتنی ئاسیایه‌
به‌شی ئێران- سه‌رۆک کۆمار له‌ 13هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ و ڕێبه‌رانی ئه‌ندامی ئێکۆ وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وام وتی: پێویسته‌ بڕوامان به‌وه‌ هه‌بێت که‌ هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی نێوانماندایه‌ و بڕیاره‌کانی ئێستا داهاتووی ناوچه‌که‌ دابین ده‌کات و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌وڕۆیه‌ که‌ پشکووتنی دواڕۆژ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. بۆ به‌هێزکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان پێویسته‌ له‌سه‌ر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کان جه‌خت بکه‌ینه‌ خاڵێک بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ بنکه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، ده‌قی وته‌کانی سه‌رۆک کۆمار به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
بسم الله‌ الرحمن الرحیم
به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف، سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستان؛
ڕێبه‌ران و سه‌رکرده‌ی ڕیزداری وڵات و ده‌وڵه‌ته‌کان؛
جه‌نابی سکرتێری گشتی؛
ئاماده‌بووانی هێژا؛
به‌شداری له‌ 13هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی ئه‌ندامی ئێکۆ له‌ وڵاتی دۆستی پاکستان مایه‌ی خۆشحاڵییه‌. به‌ پێویستی ده‌زانم له‌ جه‌نابی نه‌واز شه‌ریف به‌ بۆنه‌ی میوانداری گه‌رم و گۆڕی ده‌وڵه‌تی پاکستان و میوانداریی شایسته‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌ستخۆشی بکه‌م. هه‌روه‌ها له سه‌رۆک‌ کۆماری ئازه‌ربایجان که‌ له‌ خولی سه‌رۆکایه‌تی خۆیدا سه‌رچاوه‌ی کاریگه‌رییه‌کی ئیجابی له‌م ڕێکخراوه‌یه‌ بووه‌ ده‌ستخۆشی ده‌که‌م. دڵنیام با هاوبیری و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ و ڕێککه‌وتنی نێوان سه‌رکرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام ده‌توانین هه‌نگاوێکی به‌رز له‌ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌ و چالاکییه‌کانمان له‌ ڕێکخراوی هاریکاری ئابووری هه‌ڵبگرین.
به‌ڕێزان؛
ناوه‌ندی ئابووریی جیهان له‌ نیوه‌ی سه‌ده‌ی ئێستا به‌ره‌ودوا له‌ بژی ئاسیادا ده‌بێت. ئابوورییه‌ تازه‌سه‌رهه‌ڵدراوه‌ ئاسیاییه‌کان، پرسی ئابووریی جیهانی له‌ ڕۆژئاوا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات ده‌گۆڕدرێت و ئه‌م گۆڕانکارییه‌ سه‌ده‌ی 21 به‌ سه‌ده‌ی پێشکه‌وتنی ئاسیا ده‌گۆڕێت. خه‌ملاندنه‌ ئابوورییه‌کان ده‌ریده‌خات که‌ به‌ گۆڕینی پێگه‌ی ئابووری ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی کاریگه‌ری ئێکۆ له‌ ده‌یه‌ی داهاتوودا، جارێکی دیکه‌ ڕێکخراوی ئێمه‌ له‌ ئاسیای داهاتوو کلێڵی هاوکاری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ده‌بێت؛ داهاتوویه‌ک که‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستیپێده‌کات و به‌ جیهانیان نیشانی ده‌دات که‌ نه‌ک هه‌ر ئێکۆ فه‌لسه‌فه‌ی بوونی خۆی له‌ ده‌ست نه‌داوه‌، به‌ڵکوو گرینگایه‌تی دوو ئه‌وه‌نده‌ی له‌ داهاتووی ناوچه‌که‌دا ده‌بێت.
پێگه‌ی بێ وێنه‌ی وڵاتانی ئێمه‌ له‌ بواره‌کانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌، وزه‌ و بازرگانی، ڕێکخراوی ئێکۆی له‌ بارودۆخێکی زۆر باش داناوه‌. ئێکۆ ده‌توانێت و ده‌بێ له‌ دروستکردنی داهاتووی ناوچه‌که‌ ڕۆڵ بگێڕێت. بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی ئه‌م کاره‌، ئێکۆ پێویستی به‌ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ هه‌یه‌؛ نۆژه‌نکردنه‌وه‌یه‌ک به‌ ڕوانین بۆ ڕاستی و ده‌رفه‌ته‌ نوێیه‌کان.
زاڵبوون به‌ سه‌ر چه‌ند ئاوڕێگای ستراتژیکی جیهان و دراوسێی بوون له‌گه‌ڵ پێنج ده‌ریای گرینگ؛ بارودۆخی ژێئۆپۆلۆتیک و مه‌ڵبه‌ندێکی یگانه‌ی بۆ ڕێکخراوی ئێمه‌ دروست کردووه‌؛ هیچ ڕێگایه‌ک له‌ ئه‌ورووپا بۆ ئاسیا به‌ مه‌به‌ستی بازرگانی و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ باشتر و کورتتر له‌ ناوچه‌ی ئێکۆ ناناسێندرێت. ئێکۆ هه‌روه‌ها له‌ ڕوانگه‌ی دابینکردن و گواستنه‌وه‌ی وزه‌وه‌ گرینگایه‌تییه‌کی به‌رفراوانی بۆ جیهان هه‌یه‌. ئێمه‌ له‌ ساڵی 2013دا بڕیارمان دا تا ساڵی 2023ی زایینی وه‌کوو ده‌یه‌ی باشتربوونه‌وه‌ و گه‌شه‌ی هاوکارییه‌ وزه‌ییه‌کانی ئێکۆ ڕابگه‌یێنین و ئه‌مساڵ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م ڕێگایه‌داین؛ به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ هێشتاکه‌ هاوکاری و بازرگانی ناو ناوچه‌که‌ی ئێمه‌ له‌ بواری وزه‌دا له‌ ئاستێکی زۆر خواردایه‌ و پێویسته‌ له‌ ده‌فرایه‌تی ئێکۆ بۆ گه‌شه‌ی هاوکاری وڵاتانی ئه‌ندام له‌ حه‌وزه‌ی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی وزه‌ زیاتر له‌ ڕابردوو سوود ببه‌ین. ئێمه‌ به‌ په‌یوه‌ندیدانی پێداویستییه‌کانمان، ده‌توانین به‌ستێنی گه‌شه‌یه‌کی زیاتر و خێراتر بۆ وڵاتانه‌کانمان بڕه‌خسێنین. په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کانی ئێکۆ له‌ گره‌وی په‌یوه‌ندی نزیکتری خه‌ڵکی وڵاتانی ئێمه‌یه‌؛ ده‌بێ له‌مپه‌ڕه‌کانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندی خه‌ڵک، سه‌فه‌ر و دیدار و هاوکاری خه‌ڵکه‌کانمان له‌ناو ببه‌ین. هاوبه‌شییه‌ فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئێمه‌ سه‌رمایه‌یه‌کی بێ وێنه‌ بۆ په‌یوه‌ندی ئابووری له‌ به‌رده‌ستی ئێمه‌دا داناوه‌. ده‌بێ له‌مپه‌ڕه‌کانی ڤیزا، ته‌عرفه‌یی، گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ و سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ناو به‌رین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ستێنی فڕینی هاوبه‌ش بۆ ئاسۆوه‌ به‌رزه‌کان بۆ که‌رتی تایبه‌ت و چالاکوانانی ئابووری وڵاته‌کانمان بڕه‌خسێندرێت. په‌یامی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ کارخولقێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی ئێکۆ، ده‌بێ دوورنواڕێکی درێژخایه‌نتر، ڕوانینێکی یه‌کپارچه‌تر و په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکتر بێت. په‌یوه‌ندی جاده‌یی، په‌یوه‌ندی ڕێگای ئاسن، په‌یوه‌ندی تۆڕه‌کانی کاره‌با و په‌یوه‌ندی تۆڕه‌ په‌یوه‌ندیدار و موخابراتییه‌کان، باشترین ده‌رفه‌ته‌کان له‌ به‌رده‌ستی وڵاتانی ئێمه‌ داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کان بۆ ئابووری وڵاته‌کانمان بێته‌دی.
به‌شداربووانی هێژا؛
تا ئه‌و کاته‌ی که‌ ئاسایش له‌ مه‌ترسیدا بێت، دوورنواڕێکی ڕوون بۆ گه‌شه‌ و پشکووتن له‌ئارادا نابێت. تیرۆریزم و بیرۆکه‌ی ته‌کفیری، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ سه‌ر خه‌ڵکی جیهانه‌ و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌ نگریسه‌ به‌ پێویستییه‌ک گۆڕدراوه‌. له‌ ئه‌فغانستان، عێراق، سووریا و یه‌مه‌ن سه‌دان هه‌زار که‌س گیانی خۆیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چه‌ندین میلیۆن که‌س ئاواره‌ بوونه‌؛ ده‌ره‌نجامی ئه‌م ڕه‌نج و ئازارانه‌، لاوازبوونی ناوچه‌که‌ له‌ به‌رانبه‌ر شه‌ڕه‌ ناوخۆییه‌کان و ده‌ستێوه‌ردانی بیانییه‌. زاڵبوون له‌سه‌ر ئه‌م کێشانه‌ له‌ گره‌وی دووری له‌ سه‌رتربوون و هاویاری بۆ دروستکردنی ناوچه‌یه‌کی به‌هێزتره‌. من له‌ ناخی دڵه‌وه‌ پێموایه‌ که‌ ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌م بواره‌ دژواره‌ به‌ سه‌لامه‌ت تێپه‌ڕ بکه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی که‌ له‌بری ڕکابه‌ری وێرانکه‌ر، به‌ توانای خۆمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانمان باوه‌ڕمان هه‌بێت و ئیراده‌کانمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پێگه‌ی مێژوویی خۆمان واتا شاڕێیانی شارستانییه‌ت، فه‌رهه‌نگ و بازرگانی به‌سیج بکه‌ین. ڕێکخراوی هاریکاری ئابووری به‌ستێنێکی گونجاو بۆ دروستکردنی ناوچه‌یه‌کی بێ وه‌یی بۆ گه‌لانی ئێمه‌یه‌. به‌ بۆنه‌ی ئاسایشی گشتییه‌ که‌ دیترانیش به‌ دانپێدانان به‌ ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ دروستکردنی داهاتووی وڵاتانی ئێمه‌ به‌شداری ده‌که‌ن.
به‌ڕێزان؛
کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ هه‌بوونی سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاتی ئه‌ندامی ئێکۆ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ڕێز بۆ په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێکان داده‌نێت. ئێمه‌ نه‌ک هه‌ر هیچ له‌مپه‌ڕێک له‌ به‌رده‌م قووڵ بوونه‌وه‌ی هاوکاری خۆمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێکخراوی ئێکۆ نابینین به‌ڵکوو ئاماده‌ین به‌شدارییه‌کی به‌ربڵاوتر له‌گه‌ڵ دیکه‌ی ئه‌ندامان ده‌ستپێبکه‌ین. ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتووانه‌ی به‌رجام که‌ به‌ ڕوانگه‌ی بردنه‌وه‌- بردنه‌وه‌ هاته‌دی، به‌ستێنی وه‌رچه‌رخان له‌ هاوکارییه‌ ناوچه‌ییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئێکۆ به‌م ڕوانگه‌یه‌ هیوابه‌خشتر ده‌کاته‌وه‌. کۆتایی قه‌یرانی ساخته‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئاشتییانه‌ی ناڤۆکی ئێران و گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتنێکی نێوده‌وڵه‌تی که‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ پشتڕاست کراوه‌ته‌وه‌، ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌ نه‌ک هه‌ر بۆ ئێران و ئێکۆ به‌ڵکوو بۆ هه‌موو جیهان ده‌بێت.
ده‌وڵه‌تی من له‌م که‌شه‌ نوێیه‌دا، له‌ په‌ره‌پێدانی هاوکاری له‌ بواره‌کانی تڕانزیت و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ڕێگای تڕانزیتی باشوور- باکوور له‌ سه‌ره‌خس تاکوو به‌نده‌ر عه‌باس و ئینچه‌ بروون تا چابه‌هار و هه‌روه‌ها بواره‌کانی دارایی و بانکی، زانست و ته‌کنۆلۆژیا، کشتوکاڵ و ئه‌منییه‌تی غه‌زایی، فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری، ژینگه‌پارێزگا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌ سروشتییه‌کان پێشوازی ده‌کات. ئێران به‌ هه‌بوونی گه‌وره‌ترین پاشه‌که‌وتی نه‌وت و گازی جیهان، خاڵی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌کانی ناوچه‌که‌، سه‌رمایه‌یه‌کی مرۆیی لاو و پسپۆڕ، توانای زانستی له‌ بواره‌کانی نوێی زانست و ته‌کنۆلۆژیا، کارنامه‌ی خێرای گه‌شه‌ و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و سه‌قامگیری ئابووری ئاماده‌یه‌ وه‌کوو یه‌کێک له‌ بنیاتنه‌رانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ ڕۆڵی خۆی بۆ پته‌وکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامان و تواناکردنه‌وه‌ی ئێکۆ ئاراسته‌ بکات. خۆشبه‌ختانه‌ ئێکۆش به‌ دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌ و بنکه‌ی پسپۆڕانه‌ که‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ورێکی چالاکی له‌ پێشخستنیان هه‌بووه‌ چوارچێوه‌یه‌کی گونجاوی بۆ وه‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجانه‌ ڕه‌خساندووه‌.
سه‌رۆکانی ڕێزداری وڵاتان و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام؛
بڕیاره‌کانی ئه‌مڕۆ داهاتووی ناوچه‌که‌ دابین ده‌که‌ن و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌وڕۆکه‌ی ئێمه‌ پشکووتنی دواڕۆژ ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن. بۆ به‌هێزکردنه‌وه‌ و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان پێویسته‌ له‌سه‌ر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کان جه‌خت بکه‌ین و جیاوازییه‌کان به‌ گفتوگۆ بکه‌ینه‌ خاڵێکی به‌هێز بۆ خۆمان.
بڕوامان به‌وه‌ هه‌بێت که‌ هێز و ده‌سه‌ڵات له‌ پێوه‌ندی نێوانماندایه‌.
په‌یوه‌ندییه‌کانمان سه‌قامگیر بکه‌ین.
والسلام علیکم و رحمه‌الله‌ و برکاته‌
 
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 69799  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۱۱  |  کاتژمێر: 13 : 7

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئایا ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ئاشکراکردنی پێگه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی YPG ده‌ستی بووه‌؟
چالاکییه‌ سیخوڕه‌کانی تورکیا له‌ ئه‌ڵمانیا قبووڵ ناکه‌ین/ جگه‌ له‌ تورکیا که‌سێک گوله‌ن به‌ هۆکاری کووده‌تا نازانێت
2 هێزی ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیامان تیرۆر کردووه‌
کتێبی "سۆفی زانا و شوانی نەزان" بەمزووانە بڵاو دەبێتەوە
سەرجەم لە سەدا ٤٥ی ڕەقە ئازاد کراوە
وەرزشوانێکی سەردەشتی دوو میدالیای پشبڕکێی نێونەتەوەی وۆشۆی ئەڵمانیای بەدەست هێنا
گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان لە پلەی دووهەمی فێستیڤاڵی جیهانی فۆلکلۆر وەستا
جیهانی ئیسلام دەبێ هەمبەر بە ڕژیمی زایونی یەکڕێز بن
کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی خواردنەوە کهولییەکانی هەرێمی کوردستان پشتیوانی قاچاخچیان دەکەن
بینای ژماره ١٣ خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی کەلکەتەی مسۆگەر کرد
وەرزێکی نوێ له پەیوەندییە بەرگرییەکانی ئێران و عێراق دەستی پێکرد
هاوسەرۆکی ڕێکخستنەکانی هەدەپه له سێرت زیندانی کرا
بارودۆخی ئەمنیی مووسڵ تەواو ئارام و سەقامگرتووە
له ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا پتر له 1400 شانەی پەکەکەمان له تورکیا دۆزیوەتەوه
شەمخانی: هەڵوێستی جودایی‌خوازانە رێخۆشکەری نائەمنی و ناپاوەجێی لە عێراقە
ئیمکانات