ئێران بوو بە پاڵەوانی زۆرانبازی ئازادی جیهان
بەشی ئێران/ کرماشان- هەڵبژاردەی زۆرانبازی ئازادی ئێران لەمیانەی یاری کۆتایی کاپی جیهانی زۆرانبازی ئازادی 2017ی کرماشان، هەڵبژاردەی ئەمریکای شکست داو بوو بە پاڵەوان .
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیداری فیناڵی چل و پێنجەمین پێشبڕکێکانی کاپی جیهانی زۆرانبازی ئازادی 2017ی کرماشان، لە نێوان یانەکانی هەڵبژاردەی ئێران و ئەمریکا کە ئەمڕۆ کاتژمێری 17:15ی پاش‌نیوەڕۆ لە یاریگای ئیمام خومەینی (رە)ی شاری کرماشان بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی زۆرانبازی ئێران بە ئەنجامی 5 به 3 هەڵبژاردەی ئەمریکای شکست دا و پاڵەوانیی موندیاڵی زۆرانبازی مسۆگەر کرد.
لە ڕکابەرییەکانی ئەوڕۆ پاش‌نیوەڕۆدا، حەسەن ڕەحیمی لە کێشی 57 کیلۆگرامدا بە ئەنجامی 4 بە سیفر لە بەرامبەر ئانتونی ڕاموسی، مەسعوود ئیسماعیل پوور لە کێشی 61 کیلۆگرامدا بە ئەنجامی 6 به ٢ لە بەرامبەر لۆگان ستیبری، مەیسەم نەسیری لە کێشی 65 کیلۆگرامدا بە ئەنجامی 5 بە 4 لە بەرامبەر فرانک مولیناروی، مستەفا حسێن خانی لە کێشی 70 کیلۆگرامدا بە ئەنجامی 2 بە سیفر لە بەرامبەر جەیمز گرینی، و کومەیل قاسمی لە کێشی 125 کیلۆگرامدا بە ئەنجامی 5 بە سیفر لە بەرامبەر میکۆلا گویازدوفسکی سەرکەوتن و توانیان ڕکابەرەکانی خۆیان ببەزێنن.
هەروەها لەم دیدارەدا، سەڕەرای پشتیوانی و چەپڵەقاندنی 6 هەزار لایەنگری ئێرانیی ئەم وەرزشە لە یاریگای ئیمام خومەینی (رە)ی کرماشان، پەیمان یار ئەحمەدی لە کێشی 74 کیلۆگرامدا بە ئەنجامی 2 به ٣ بە جوردەن بارۆز، حەسەن یەزدانی لە کێشی 86 کیلۆگرامدا بە ئەنجامی ٤ به ٨ بە دەیوید تەیلۆر و ئەمیر محەمەدی لە کێشی 97 کیلۆگرامدا بە ئەنجامی سیفر بە 6 بە کایل سنایدەر، دۆڕان.
شیاوی ئاماژەیە بەر لە یاری فیناڵ، کێبەرکێی ڕیزبەندی بەڕێوەچوو و هەڵبژاردەی ئازەربایجان بە سەرکەوتنی حەوت بە یەک لەبەرامبەر تورکیا بوو بە سێیەم، هەڵبژاردەی ڕووسیاش لە مەغولستانی بردەوە و بوو بە پێنجەم و  هەڵبژاردەی جورجیاش هیندستانی شکست دا و بوو بە حەوتەم.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 69240  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۹  |  کاتژمێر: 20 : 33

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
وه‌ستانی به‌شێک له‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا له‌ ڕێگای بۆری نه‌وته‌وه‌
ڕاکێشانی 3 هه‌زار میلیارد ڕیاڵی بۆ‌ پڕۆژه‌کانی سه‌رمایه‌دانه‌ریی شاره‌وانییه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا
پارتی تاکه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هه‌رێم و تاکه‌ چاره‌ لای پارتیه / هه‌موو کێشه‌کانیان به‌ کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ گرێ داوه‌
له‌ سووریا و عێراقدا هه‌م له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ده‌بین و هه‌م له‌سه‌ر مێزی دانووستان
زمانی دایکی پێویستی بە مێهری دایکانە هەیە/مەهدی خاڵوەندی
‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا یه‌کێک له‌ له‌مپه‌ڕه‌کانی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ته‌لعه‌فره‌
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوای مووسڵ نابن
جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ بێ به‌شداریی کورده‌کانی سووریا مومکین نابێت
پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی خێرخوازانی هاوسه‌رگیری له‌ کوردستان پشتیوانی ده‌کرێت
گه‌مارۆی گوندی کۆروکۆی نۆسه‌یبین هێشتاکه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌
هیچ کۆڵبه‌رێک له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ستدڕێژی پێ نه‌کراوه‌/ هیچ مۆڵه‌تێک بۆ سنوورنشینان له‌ ناوه‌ندی پارێزگاریدا ده‌رناکرێت
هاوکارییه‌کانی سوپای سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌دا ڕوو له‌ زیادبوونه‌
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڤیدیۆی ئازاردانی عه‌ره‌به‌کانی حه‌ویجه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌گه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی نوێ تورکیای دابه‌ش بکردبایه‌؛ چیای قه‌ندیل ده‌نگی ئه‌رێنیی به‌و یاسایه‌ ده‌دا
ئاکپارتی که‌ هاوپه‌یمانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ چ وه‌ڵامێکی بۆ کورده‌کان هه‌یه‌
ئیمکانات